أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی یه كه له مادده‌ی (9)دا باس كراوه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كانی ژووره‌كانه‌وه و له خوودی ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵدهبژێردرێن.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ژوور بۆی هه‌یه به په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی خانوو به‌ره بكرێ یا دروست بكا.
مادده‌ی چل و پێنجه‌م
مادده‌ی چل و پێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: دادوه‌رێك كه سه‌رۆكه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار دای ده‌نێ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كا.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی سه‌ندیكا هێنانه‌دی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: 1. به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدرالیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی. 2. هه‌وڵدان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی زانستی و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌ندامان. 3. رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومه‌تی و ئه‌هلیه‌كان له هه‌رێمدا و داكۆكی كردنی له مافه‌كانیان. 4. هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته و دامه‌زراوه و كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی تر له‌ناو هه‌رێمدا كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ل ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا یه‌ك ده‌گرنه‌وه. 5. زامن كردنی دوا رۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و په‌ك كه‌وته‌یی دا. 6. رێكخستنی بنه‌مای ده‌ست دانه پیشه و چاودێری پیاده‌كردنی.
مادده‌ی سی و یه‌ك
مادده‌ی سی و یه‌ك: ده‌بێ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: داخوازی خۆپاڵاوتن به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێش دوو هه‌فته له كاتی دیاریكراو بۆ هه‌ڵبژاردن به ژوور ده‌درێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی پێشوو ده‌كرێ خاوه‌نی باوه‌رنامه‌ی دكتۆرا دانپێدانرا یان هاوتاكه‌یی له رووی زانستییه‌وه له زانكۆدا به پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رله‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ دابه‌مه‌زرێ ئه‌گه‌ر هه‌مان ماوه‌ی له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هه‌بووبێ و به سه‌ركه‌وتوو له ده‌رس وتنه‌وه‌دا ناسرابێ و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی بایه‌خدار و داهێنراوی بڵاوكردبێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1-به پێی ئه‌م یاسایه یه‌كێتییه‌ك داده‌مه‌زرێ به ناوی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌و ژوورانه‌ی بازرگانی و لقه‌كانی یه‌كێتی پیشه‌سازی یه‌كانی عێراقی كه ئێستا له پارێزگاكانی هه‌رێمدا هه‌ن. 2-یه‌كێتی رێكخراوی پیشه‌یی ئابووری یه‌وه كه‌سیاسه‌تێكی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆی دالرایی و ئیداری هه‌یه و سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی یا ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌داتێ ده‌بێته نوێنه‌ری. 3-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مافی سه‌رپه‌رشتی گشتی و به‌رێنوێنی كردنی به‌سه‌ر یه‌كێتی دا هه‌یه و ده‌توانێ سه‌باره‌ت به چالاكییه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان رای وه‌ربگرێ.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی یه‌كێتی بایه‌خدان به رێكخستن و گه‌شه پێدانی هه‌ر دوو چالاكی ی پیشه‌سازی و ئابووری له سنووری تایبه‌تكاری یه‌كانیدا و چه‌سپاندنی رۆلیان له كاری گه‌شه‌پێدان له هه‌رێمداو به ته‌نگه‌وه هاتنی مافه‌كانی ئه‌ندامانی به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا بگونجێ.
مادده‌ی بیست و دوو
مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قائیعی كوردستاندا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادگاكان داوای حقووقی و باری كه‌سیه‌تی له ماوه‌ی پشووی دادگاكان نابینن ئه‌گه‌ر به په‌له نه‌بن و هه‌موو دادگایی كردنێك له رۆژی یه‌كه‌می مانگی ته‌مووزه‌وه تاكو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك راده‌وه‌ستن و داوای به په‌له‌ش ده‌سنیشان ده‌كرێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كات. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا ماوه‌ی پشووه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كورت بكاته‌وه كه له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: دادگاكانی مه‌ده‌نی له‌مانه پێكدێن: یه‌كه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه. دووه‌م: دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه. سێیه‌م: دادگاكانی تاوان. چواره‌م: دادگاكانی به‌رایی. پێنجه‌م: دادگاكانی نه‌وجه‌وانان. ش ه‌شه‌م: دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی. حه‌وته‌م: دادگاكانی كه‌تن. هه‌شته‌م: دادگاكانی كار. نۆیه‌م: دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه. ده‌یه‌م: دادگاكانی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدیه‌كان و ئاینه‌كانی تر.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) له سێ ئه‌ندام پێك دێت و ئه‌وه‌ی كه پتر ده‌نگی له‌و ده‌نگدانه‌وه وه‌رگرتووه كه له مادده‌ی هه‌شتدا هاتووه ده‌بێته سه‌رۆكی لیژنه‌كه.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: 1-ئه‌نجوومه‌نێك ده‌زگا به‌رێوه ده‌با كه پێك دێ له سه‌رۆكه‌كه‌یی و عه‌میده‌كانی په‌یمانگاكان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان له وانه‌ی به لایه‌نی كه‌مه‌وه له راده‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی دان و له دیاركردنیاندا كامه‌ندی و پسپۆری له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌یێ و ده‌شێ نوێ بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراو له لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی هه‌ر په‌یمانگایه‌ك بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ. 2-ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا ئه‌و تایبه‌تكاری و ده‌سه‌ڵاتانه به‌جێ دێنێ كه به ئه‌نجومه‌نی زانكۆ سپێردراون به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ده‌زگا بگونجێ و بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی ده‌زگا بسپێرێ. 3-تایبه‌تكاری چۆنێتی بریاره‌كانی به پێی مادده (13،14)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێ.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا له سه‌نته‌ری هه‌ر پاریزگایه‌ك دادگایه‌كی تاوانه‌كان بۆ سه‌یر كردنی داوای سزایی دیاریكراو داده‌مه‌زرێ. دووه‌م: ده‌شێ له دادگایه‌كی تاوان زیاتر له پارێزگادا به‌بریاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابمه‌زرێ و تایبه‌تمه‌ندیی نه‌وعی و شوێن و مه‌ڵبه‌ندی به‌ستنی تێدا ده‌ستنیشان بكرێ. سێیه‌م: ده‌شێ دادگای تاوانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و له سه‌ر پێشنیازێكی سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كان ببه‌سترێ.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك یا قه‌زایه‌ك دادیه‌گایه‌كی به‌رایی یا زیاتر داده‌مه‌زرێ و ده‌كرێ له ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كا پێك بهێنرێ و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی شوێنی دادگاكه بۆ زیاتر له قه‌زا یا ناحیه‌یه‌ك فراوان بكاته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2- سه‌ندیكا: سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان. 3- ده‌سته‌ی گشتی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا. 4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5-- نه‌قیب: نه‌قیبی پیشه ته‌ندروستییه‌كان.
مادده‌ی چل و چواره‌م
مادده‌ی چل و چواره‌م: له‌كارخستنی یاسای پاراستنی مافی دانه‌ری عێراقی ژماره (3)ی ساڵی 1971 و هه‌مواركردنه‌كانی له هه‌رێمدا.
مادده‌ی چل و سێیه‌م
مادده‌ی چل و سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زیر رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.