أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: چه‌كی كۆنه و یادگار و ره‌مزی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا به‌ده‌ر ده‌كرێن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنی.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له لایه‌تی یان له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه، یان سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی تایبه‌تمه‌ند بینی هه‌ڵه‌یه‌ك له رێكاره دادوه‌ریه‌كان هه‌یه، یان هه‌ڵه‌یه‌ك له دادوه‌رێكه‌وه روویداوه بووه‌ته هۆی گرتنی تومه‌تبار به‌بێ هه‌ق، یاخود حوكمدانی به‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی، ده‌بێ دادوه‌ری ناوبراو به‌پێی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان ژماره (23)ی ساڵی 2007 بۆ لێژنه‌ی كاروباری دادوه‌رانی ره‌وانه بكات.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه، داوا له دادگای به‌رایی جێگای باره‌گای سه‌ره‌كیی یه‌كێتی بكات، به‌هه‌ڵوه شاندنه‌وه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا: أ- ئه‌گه‌ر یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌دا تێپه‌ڕێو ده‌ستی به ئیش وكاری نه‌كردبێ وه‌ك له پێڕۆی ناوخۆیدا ده‌قه‌كانیان هاتووه، یان بۆ هه‌مان ماوه له‌ئیش وكار دابڕابێ به‌بێ هۆی پاساوداری به‌جێ. ب- ئه‌گه‌ر له چالاكیه‌كانیدا، له‌و ئامانجانه لایدابێ كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون. دووه‌م: بڕیاری دادگای به‌رایی، ده‌كرێ، له‌به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا، تانه‌ی لێ بدرێ له ماوه‌ی سی رۆژدا، له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه. بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ش، له‌سه‌ر ئه‌وتانه‌یه، بنبڕده‌بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا، دادوه‌ر ئه‌ندامێتیی له‌ده‌ست ده‌دات: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌رجێ، له‌مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتیی له‌ده‌ست بدات. دووه‌م: كاتێ پابه‌ندنه‌بێ به ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندمێتییه‌كه‌ی. سێیه‌م: كاتێ ده‌ست ده‌كێشێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن بۆ ئه‌ندامێتی له یه‌كێتیدا: أ- ده‌بێ دادوه‌ربێ له دادگاكانی هه‌رێمدا. ب- داواكارییه‌ك، بۆ هاتنه‌ڕیز، پێشكه‌ش به یه‌كێتیبكات. دووه‌م: أ- ده‌شێ، دادوه‌ره خانه‌نشینه‌كان وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن. ب- ده‌شێ دادوه‌رانی دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن.
مادده‌ی یانزده‌هه‌م:
مادده‌ی یانزده‌هه‌م: دارایی یه‌كێتییه‌كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه‌كان. دووه‌م: به‌خششه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. سێیه‌م: خه‌ڵات و پیتاك (الهبه والتبرعات). چواره‌م: قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ریه‌تی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: وه‌زیری دارایی له‌سه‌ریه‌تی رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و دیاری كردنی ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه‌ی براوه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یاگرێته‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه ئوتێلیان لێ نییه بۆ حه‌وانه‌وه‌یان.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: به وه‌فد چوو ده‌رماڵه‌ی ده‌كه‌وێ بۆ هه‌ر شه‌وێك كه له‌كاتی به وه‌فد چوونیدا له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای وه‌زیفه‌كه‌یدا به‌سه‌ری ده‌با بۆ ئه‌نجامدانی كاری ره‌سمی به گوێره‌ی ئه‌و پێوانه‌یه‌ی خواره‌وه: جۆر ده‌رماڵه 1. دووه‌م (100) دینار بۆ خواردن (50) دینار بۆ گیرفان. 2. سێیه‌م وچواره‌م (80) دینار بۆ خواردن (30) دینار بۆ گیرفان (سێیه‌م) (20) دینار بۆ گیرفان (چواره‌م) دووه‌م: ئه‌وه‌ی (تنسیب یان ئینتداب) كرابێ بۆ فه‌رمانێك كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌و شاره‌وانییه‌ی كه باره‌گای فه‌رمانه‌كه‌ی تێدایه ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه‌ی ده‌كه‌وێ به‌گوێره‌ی به‌ندی یه‌كه‌م (اولا) بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (60) رۆژ زیاتر نه‌بێ. سێیه‌م: به وه‌فد چوو ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی ده‌كه‌وێ كه بۆ باره‌گای وه‌زیفه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه دوای سه‌عات شه‌شی ئێواره ئه‌گه‌ر له كاتی به وه‌فد ناردنیدا ته‌نیا شه‌وێكی به‌سه‌ر بردبێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: نابێ هیچ كه‌سێك گلبدرێته‌وه یان بگیرێ به‌پێی یاسا نه‌بێ و له‌سه‌ر بڕیارێك نه‌بێت كه لایه‌نێكی دادوه‌ریی تایبه‌ت ده‌ری چواندبێت و، هه‌ر كه‌سێكیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دادگایی كردنێكی دادپه‌روه‌رانه و خێرا بكرێ له به‌رده‌م دادگای تایبه‌تمه‌ند دا. دووه‌م: به‌پێی یاسا، له جێگا تایبه‌تیه‌كانی گیراواندا نه‌بێت، ناشێ كه‌س بگیردرێت به مه‌رجێكیش چاودێری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بیگرێته‌وه و بكه‌وێته ژێر ڕكێفی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه، پێویستیشه رێز له باوه‌ڕی ئایینی و پرنسیپه‌كانی ڕه‌وشتی كه‌سی گیراو بگیرێت. سێیه‌م: هیچ لایه‌نێكی غه‌یره حكومی یان حكومی نا تایبه‌تمه‌ند بۆی نییه شوێنی گلدانه‌وه‌ی كه‌سه‌كانی هه‌بێ یان به‌هه‌ر بیانوویه‌ك كه‌سێك گلبداته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك به‌ناڕه‌وا گلدرایه‌وه یان گیرا یان ماوه‌ی گیرانه‌كه‌ی له راده‌ی یاسایی ڕه‌ت بووبێ یان به سزایه‌كی وا حوكم درابێ كه ئازادییه‌كه‌ی لێ سه‌ندبێته‌وه له لایه‌ن لایه‌نه دادوه‌رییه تایبه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی یاسایی، له دواییدا بڕیارێك به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی یان ئازاد كردنه‌كه‌ی ده‌رچوو بێ و داواكارییه‌كه‌ی داخرا یاخود به‌بێ تاوان حوكم درا و بڕیاره‌كه‌ش ڕاده‌ی بنبڕی به‌پێ یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان وه‌رگرتبێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه بۆی هه‌یه داوای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ماددی ومه‌عنه‌وی له باره‌ی ئه‌و زه‌ره‌روزیانه‌ی بكات كه له ئه‌نجامی گرتن وحوكمدانی لێی كه‌وتووه.
مادده‌ی سێ یه‌م
مادده‌ی سێ یه‌م: نابێ چه‌كی جه‌نگ یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی بهێنرێته ناوه‌وه (استیراد) یان ببرێنه ده‌ره‌وه (تصدیر) یا له ژێ ده‌ست دا بن (حیازه) یا هه‌ڵبگیرێن (حمل) یا دروست یا چاك بكرێن یا بگوێزرێنه‌وه یا وه‌ربگیرێن (تسلیم و تسلم) یا بازرگانی یان پێوه بكرێ.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی. دووه‌م: دامه‌زراندنی كارمه‌ندی لق و ده‌ست نیشان كردنی مووچه‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕێت. سێیه‌م: ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ری لق له لیژنه ره‌سمییه‌كان و هی تر له پارێزگادا. چواره‌م: پێشكه‌ش كرنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كار و باری لق به ئه‌نجومه‌ن تاكو بڕیاری خۆی له باره‌یانه‌وه بدات. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی مه‌زه‌نده كرا‌و بۆ لق و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌ن بۆ راستاندنی. شه‌شه‌م: سه‌رف كرنی خه‌رجی پێویست له بودجه بۆ به‌رێوه‌بردنی كار‌و باری لق. حه‌وته‌م: پیكه‌وه نانی لقه لیژنه بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگادا. هه‌شته‌م: به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دات.
مادده‌ی چل و چوارده‌م:
مادده‌ی چل و چوارده‌م: كار به هیچ ده‌قێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی چل و دووه‌م:
مادده‌ی چل و دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی حوكمه‌كانی مادده‌ی (37)ی ئه‌م یاسایه بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك له سێ سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.
مادده‌ی سی و نۆزده‌م:
مادده‌ی سی و نۆزده‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له سێ سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك: یه‌كه‌م: به ئه‌نقه‌ست توانا بداته كه‌سێكی ملكه‌چ بۆ رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بۆ ڕاكردن یان یارمه‌تی بدات له‌سه‌ر ڕاكردن یان به‌خۆی یان به هۆی كه‌سانی تره‌وه بیشارێته‌وه له‌گه‌ڵ پێزانینی. دووه‌م: بوو به رێگر له‌به‌رده‌م هه‌ڵسانی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له ئه‌نجامدانی پشكنین به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێدانی زانیاری كه‌وا لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی یان پشكنه‌ره‌كان له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان پێویستیان پێیه یان زانیاری پێچه‌وانه‌ی ڕاستی پێدان له‌گه‌ڵ پێزانینی.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: ناكرێت بۆ كه‌س جگه له تاكه‌كانی تیمی چاره‌سه‌ركار یان ئه‌وانه‌ی تۆماره پزیشكیه‌كان رێكده‌خه‌ن بڕواننه به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به نه‌خۆش، هه‌روه‌ها ناكرێت كۆپیێكی لێ ده‌ربهێنرێت ته‌نها به مۆڵه‌تی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی پارێزگایه‌كه‌وه نه‌بێت.
چواره‌م
چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌و بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.