أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی (21)
مادده‌ی (21): یه‌كه‌م: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێ یان هه‌ر كه‌سێ خزمه‌تێكی گشتی پێ سپێردرابێ به ئه‌نقه‌ست مافێ له مافه‌كانی پارێزه‌ر كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، له كاتی پارێزه‌ری كردن دا پێشێل بكا یان نه‌یه‌ڵێ پارێزه‌رایه‌تی خۆی بكا ئه‌وه به پێچه‌وانه كاری ئه‌ركی فرمانه‌كه‌ی خۆ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ و ئه‌و حوكمانه‌ی یاسای سزادانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ كه تایبه‌تن به فه‌رمانبه‌ر و خزمه‌تی گشتی پێ سپێردراوی له ئه‌ركی خۆلاده‌ر. دووه‌م: ده‌رهه‌ق به‌و له فرمان لادانانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا گوتراو، له لای دادگه‌ری تایبه‌تی لێتۆژینه‌وه شكات ده‌كرێ به مه‌رجێ ده‌ست به‌جێ سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكرێ.
مادده‌ی (22)
مادده‌ی (22): هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بكرێته سه‌ر پارێزه‌ر له كاتی پیاده كردنی پیشه‌ی پارێزه‌ریدا یا به‌هۆی ئه‌وه وه ئه‌وه ده‌ستدرێژ كاره‌كه هه‌ر وه‌كو ده‌ست درێژی كردبێته سه‌ر دادگه‌رێ له كاتی پیاده‌كردنی فرمانه‌كه‌ی یا به هۆی ئه‌وه وه سزای هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ.
مادده‌ی (23)
مادده‌ی (23): هه‌ر شكاتێ دژ به پارێزه‌رێ بكرێ ده‌بێ ره‌زامه‌ندی سه‌ندیكا وه‌ربگیردرێ به ته‌نها له دۆخی تاوانی به چاو بینراودا نه‌بێ به‌بێ ره‌زامه‌ند بوونی سه‌ندیكاش نابێ نه لێپرسینه‌وه (استجواب) نه لێتۆژینه‌وه نه حه‌واڵه كردنی بۆ دادگای تایبه‌ت ده‌رهه‌ق بكرێ و پێویستیشه له‌سه‌ر سه‌رۆكی سه‌ندیكا یا جێگره‌كه‌ی له‌و پرسینه‌وه یا لێتۆژینه‌وه یان دادگا كردنه‌دا ئاماده بێت.
مادده‌ی (24)
مادده‌ی (24): پارێزه‌ری خانه‌نشین بۆی هه‌یه به‌م وه‌كاله‌تانه‌ی خواره‌وه له به‌رده‌م دادگادا مورافه‌عه بكات: یه‌كه‌م: وه‌كاله‌ت له ژنی خۆیه‌وه یا له یه‌كێ له نه‌وه و وه‌چه‌ی خۆیه‌وه . دووه‌م: به‌پێی (وصایه یان قه‌یموومه) له بڕی خزمه‌كانی تا پله‌ی چواره‌می خزمایه‌تی. سێیه‌م: به‌پێی (وصایه یان ته‌ولییه)ی كارپێكراو.
مادده‌ی (25)
مادده‌ی (25): یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیا بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و خزمه‌تگوزاری یا وه‌به‌رهێنه نیشتیمانیه‌كان چ پشك داری بن چ خاوه‌ن لێپرسراوییه‌كی سنووردار كه سه‌رمایه‌كه‌یان له (250) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نییه و پێویستیشه له سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ش كه له هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن یان لقیان له هه‌رێمدا هه‌یه كه له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكی راویژكار یان كارا یان زیاتر دا گرێدانێك ببه‌ستن تا راوێژكاریان بۆ بكرێ. دووه‌م: ئه‌و لایه‌نانه‌ی له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه دوا ده‌كه‌ون، ئه‌وا چه‌ند دوا بكه‌و‌ن رۆژی (50) دینار غه‌رامه ده‌كرێن. سێیه‌م: پارێزه‌ر نابێ گرێدانێك له‌گه‌ل َزیاتر له دوو كۆمپانیای نیشتمانی، یان له‌گه‌ڵ زیاتر له یه‌ك كۆمپانیای بیانی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا دیاری كراوه گرێ بدات. چواره‌م: كه‌سێ له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكی راوێژكاردا گرێداریه‌كی كردبێ ده‌بێ (10%) له مزه‌ی راوێژكردنه یاساییه‌كه‌ی گڵ بداته‌وه و بینێرێ بۆ سه‌ندیكا تا وه‌ك داهاتێكی سه‌ندیكا تۆمار بكرێ. پێنجه‌م: پارێزه‌ر به گرێ كار له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)دا ناوبراون له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ له‌و رۆژه‌وه‌ی كه گرێكاریه‌كه له لایه‌ن سه‌ندیكاوه (ته‌سدیق) كراوه.
مادده‌ی (26)
مادده‌ی (26): یه‌كه‌م: هیچ كۆمپانیایه‌كی پیشه‌سازی یا بازرگانی یا كشتوكاڵی یا وه‌به‌رهێنه‌كی نیشتمانی بێت یان بیانی نابێ تۆمار بكرێ تا گرێدانی دامه‌زرانه‌كه‌ی به‌لانی له لایه‌ن پارێزه‌رێكی كاراوه رێك نه‌خرابێ. دووه‌م: پارێزه‌رێ نابێ وه‌كاله‌ت له دوو كۆمپانیای نیشتمانی زیاتر یا زیاتر له یه‌ك كۆمپانیای بیانی وه‌ربگرێ. سێیه‌م: پارێزه‌رێ نابێ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا زیاتر له سێ كۆمپانیای نیشتمانیی یا زیاتر له یه‌ك كۆمپانیای بیانی تۆمار بكات.
مادده‌ی (27)
مادده‌ی (27): پارێزه‌ر ئه‌و كارانه‌ی پێ سپێردراوه كه ده‌یانكا مافی ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی هه‌یه ئه‌وه راوێژكاریی یاساییش ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی (28)
مادده‌ی (28): یه‌كه‌م: پارێزه‌ر به‌پێی پێكهاتنی كه له‌گه‌ڵ وه‌كیلدانه‌ره‌كه‌یدا ده‌یكا مافی ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی هه‌یه به مه‌رجێ له غه‌یری ده‌عوا سزاییه‌كاندا له رێژه‌ی (20%) له‌سه‌دا بیستی به‌های ئه‌ركی ئه‌و ده‌عوایه زیاتر نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ده‌عواكه یا ئه‌و حوكمه‌ی ده‌رهه‌ق به‌و ده‌عوایه ده‌درێ وه‌ده‌ستهێنانی كه‌ڵك و سوودێكی پتر بێ له‌وه‌ی كه له ده‌عواكه‌دا هه‌یه ئه‌وا له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه به‌پێی ئه‌و زیاد بوونه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی له كۆ (مجموع)ی مه‌بله‌غه‌كه‌دا ده‌بێ. دووه‌م: حوكمی بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی لێ ده‌رچێ ده‌نا له به‌های موڵكدار كردنی حوكمی له‌سه‌ر درابێ یا له به‌های بیمه كردنی زۆره‌ملێ یان بیمه‌كردنی به خوایشت مه‌بله‌غه‌كه‌ی درابێ یا حوكمی به‌سه‌ر دا ده‌رچووبێ یا له به‌های به‌شه‌كانی كه‌سێ داوای نه‌هێشتنی به‌ش به‌شه‌كێی (ازاله الشیوع) كردبێ، نابێ ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ر كه له‌سه‌ری پێكهاتبن له رێژه‌ی (10%) ده له‌سه‌د تێپه‌رێ.
مادده‌ی (29)
مادده‌ی (29): ئه‌گه‌ر ئه‌و كاری پێكهاتنی له‌سه‌ر كراوه كاری دیكه‌ی لێ په‌یدا بوو له كاتی پێكهاتنه‌كه‌دا به بیری كه‌سدا نه‌ده‌هات ئه‌وا پارێزه‌ره‌كه بۆی هه‌یه داوای ده‌ستخۆشانه‌ی ئه‌وه‌ش بكات.
مادده‌ی (30)
مادده‌ی (30): ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر ده‌عواكه‌ی له رێگه‌ی سولح كردن یا (تحكیم)ه‌وه ته‌واو كرد یان به‌پێی سه‌رپشكبوونی ئه‌گه‌ر له وه‌كاله‌ته‌كه‌دا كرابێ ده‌عواكه به ئه‌نجام بگه‌یێنێ ئه‌وه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی ته‌واوی خۆ هه‌یه مه‌گه‌ر ده‌قی پێكهاتنه‌كه وه‌ها نه‌بێ.
مادده‌ی (31)
مادده‌ی (31): ئه‌گه‌ر ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ر به پێكهاتنێكی تایبه‌تی دیاری نه‌كرابێ ئه‌وكاته وه‌ك كرێی هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌عوایه دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی (32)
مادده‌ی (32): یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هات و وه‌كیلدانه‌ره‌كه پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌بێ هۆیه‌كی ماقووڵ لێخست و پارێزه‌ره‌كه ده‌ستی به ئیشه‌كه كردبوو ئه‌وا ئه‌و كاته هه‌روه‌كو كاره‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا به ئه‌نجام گه‌یاندبێ ده‌ستخۆشانه‌ی ته‌واوی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ده‌بێ بیداتێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ر له ده‌ست پێكردن پارێزه‌ره‌كه‌ی لێخست ئه‌وا له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌یه له گوێره‌ی ئه‌و كۆششه‌ی كه به خه‌رجی داوه. دووه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به ئاسانی پیاده بكرێ مه‌به‌ست له ده‌ست پێكردنی كار ئه‌وه‌یه كه پارێزه‌ره‌كه ده‌عواكه‌ی تۆمار كردبێ یا له مورافه‌عه‌كه‌دا ئاماده بووبێ یا به وه‌كاله‌تی وه‌كیلدانه‌ره‌كه سكالاِیه‌كی به لایه‌نێكی ره‌سمی په‌یوه‌ندی به ده‌عواكه‌وه ببێ پێشكه‌ش كردبێ.
مادده‌ی (33)
مادده‌ی (33): ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ به هۆیه‌كی ماقووڵ ده‌ستی له وه‌كاله‌ت به‌رداو له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا ئینزارێكی نووسراوی دا به وه‌كیلدانه‌ره‌كه یان ئه‌گه‌ر پارێزه‌ره‌كه به‌ر له ته‌واوكردنی ئه‌و كاره‌ی پێی سپێردراوه مرد یان ئه‌گه‌ر وه‌كیلدانه‌ره‌كه خۆ مردو میراتگره‌كانی رازی نه‌بوون پارێزه‌ره‌كه له‌سه‌ر كاره‌كه بڕوات ئه‌وه له‌و دۆخانه‌دا پارێزه‌ره‌كه یان میراتگره‌كانی به پێی ئه‌حواڵ له‌به‌ر رۆشنایی حوكمه‌كانی پێكهاتنه‌كه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی هاوتای ئه‌و كۆششه‌ی خۆی هه‌یه كه به ته‌واوی به خه‌رجی داوه و ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێ.
مادده‌ی (34)
مادده‌ی (34): هه‌ر ناكۆكیه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی رووبدات ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌و دادگا تایبه‌كاره‌ی كه نووسینگه‌ی پارێزه‌ره‌كه له سنووریدایه یان ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌و دادگایه‌ی ده‌عوای وه‌كاله‌ته‌كه‌ی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر و وه‌كیلدانه‌ره‌كه به نووسین له‌سه‌ر ئه‌وه پێكهاتبن كه سه‌ندیكا بۆیان ساغ بكاته‌وه ئه‌وا له‌م باره‌دا بڕیاری نیقابه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بۆ نییه.
مادده‌ی (35)
مادده‌ی (35): دادگا به پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه حوكمی خۆی ده‌رباره‌ی ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی ده‌رده‌هێنێ: 1. به ڕێژه‌ی (10%) له به‌های حوكم پێ دراوه‌كه به مه‌رجێ له (5000) پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ. 2. به ڕێژه‌ی (5%) له به‌های موڵكداركردن به مه‌رجێ له (3000) سێ هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ. 3. له (300) سێ سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و له (1500) هه‌زار و پێنج سه‌د دیناریش پتر نه‌بێ له ده‌عواكانی به‌خێوكردنی كۆرپه و موشاهه‌ده‌دا كه ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له‌وانه‌دا له (100) سه‌د دینار كه‌متر نابێ و له (200) دوو سه‌د دیناریش تێناپه‌رێ. 4. له ده‌عواكانی دادگایی به په‌له‌و (وه‌لائی)دا ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ر له (250) دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نییه‌و ناشبێ له (1000) هه‌زار دینار تێپه‌رێ.
مادده‌ی (36)
مادده‌ی (36): یه‌كه‌م: پارێزه‌رێ كه نێردرابێ به‌رگری له تاوانبارێ له جینایات یان له دادگای نابالغه‌كاندا بكات كه ئه‌و تاوانباره وه‌كیلی بۆ خۆی دانه‌نابێ ئه‌وه دادگاكه حوكمی ده‌ستخۆشانه بۆ ئه‌و پارێزه‌ره ده‌رده‌هێنێ كه له (250) دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نییه و له (500) پێنج سه‌د دیناریش تێناپه‌رێ و ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خه‌زێنه‌ی میری. دووه‌م: پارێزه‌رێ دادگایه‌ك پاێزه‌رایه‌تییه‌كی پێ بسپێرێ نابێ نه‌یكا مه‌گه‌ر مه‌عزه‌ره‌تێكی ماقووڵ بۆ دادگاكه بهێنێته‌وه.
مادده‌ی (37)
مادده‌ی (37): یه‌كه‌م: پارێزه‌ر له‌و ماڵ و داراییه‌دا كه له ده‌عوایه‌كدا یان له كارێكدا وه‌كاله‌تی بۆ كراوه كه بۆ وه‌كیلدانه‌ره‌كه مسۆگه‌ری ده‌كا مافی ده‌ستخۆشانه‌ی مومتازی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه. دووه‌م: ده‌ست خۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له (ئیعلامه‌كان) و بڕیاره‌كاندا كه حوكمی بۆ ده‌رچووبێ مافی مومتازی ده‌كه‌وێته سه‌ر و به پارێزه‌ری وه‌كیل یا به پارێزه‌ری نێردراو یان به‌و پارێزه‌ره ده‌درێ كه وه‌كاله‌تێكی ته‌سدیق كراوی هه‌بێ سا له دادگاكان یا دایه‌ره ره‌سمییه‌كان یا كۆمپانیاكان یا بانقه‌كان یا دایه‌ره‌كانی ته‌نفیزه‌وه بێت ده‌ستیشی به‌سه‌ردا ناگیرێ مه‌گه‌ر بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی میری یان بۆ نه‌فه‌قه‌ی شه‌رعی.
مادده‌ی (38)
مادده‌ی (38): ئه‌گه‌ر پێكهاتێكی نووسراو له نێوان پارێزه‌ر و وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌دا نه‌بێ ئه‌وه دوای سێ ساڵ له رۆژی كۆتایی هاتنی ئه‌و كاره‌ی كه پێی سپێردراوه ئیدی پارێزه‌ره‌كه مافی ده‌ستخۆشانه‌كه‌ی ده‌سوتێ و ناتوانێ داوای بكات مه‌گه‌ر هۆیه‌ك هه‌بێ رێگای داواكردنه‌كه‌ی لێ گرتبێ. هه‌رچی ئه‌و ده‌ستخۆشانه‌یه‌شه كه به نووسین له‌سه‌ری پێك هاتبن ئه‌وه مافی داواكردنه‌كه‌ی دوای (15) پازده ساڵ كه له رۆژی ره‌وابوونییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا ئیدی ده‌سوتێ و نایكه‌وێ.
مادده‌ی (39)
مادده‌ی (39): یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه به گرێدانێكی نووسراو كه سه‌ندیكا ته‌سدیقی بكا له‌گه‌ڵ وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌یدا پێك بێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر وه‌كیل دانه‌ره‌كه ده‌ست خۆشانه‌ی وه‌كیله‌كه‌ی خۆی نه‌دا ئه‌وا پارێزه‌ره وه‌كیله‌كه بۆی هه‌یه قۆچانی (سند) پێك هاتنه نووسراوه‌كه كه مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی تێدا فه‌راهه‌مه، بدات به دایه‌ره‌ی (ته‌نفیز) و داوای ده‌ست خۆشانه‌كه‌ی خۆی بكات ئه‌وجا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م دایه‌ره هه‌مان ئه‌و ئیجرائاته بخاته كار كه له كاتی ته‌نفیز كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی پله‌ی كۆتاییان وه‌رگرتووه یان بۆ ئه‌و قۆچانانه‌ی كه یارای ته‌نفیز كردنن و دایه‌ره‌ی (كاتب العدل) ته‌سدیقی كردووه خستوویه‌تییه كار.
مادده‌ی (40)
مادده‌ی (40): پێویسته پارێزه‌ر له ڕه‌وت و هه‌ڵسوكه‌وتیدا خۆی به بنه‌ماكانی پیشه‌كه‌ی ببه‌ستێته‌وه و ئه‌ركه‌كانی پارێزه‌ری وه‌ك له‌م یاسایه‌دا هاتوون به ده‌ست پاكی و دڵسۆزی ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی پیشه‌كه‌ی له‌سه‌ری فه‌رز كردووه لێی لانه‌دات.