مادده‌ی (25):
یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیا بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و خزمه‌تگوزاری یا وه‌به‌رهێنه نیشتیمانیه‌كان چ پشك داری بن چ خاوه‌ن لێپرسراوییه‌كی سنووردار كه سه‌رمایه‌كه‌یان له (250) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نییه و پێویستیشه له سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ش كه له هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن یان لقیان له هه‌رێمدا هه‌یه كه له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكی راویژكار یان كارا یان زیاتر دا گرێدانێك ببه‌ستن تا راوێژكاریان بۆ بكرێ.
دووه‌م: ئه‌و لایه‌نانه‌ی له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه دوا ده‌كه‌ون، ئه‌وا چه‌ند دوا بكه‌و‌ن رۆژی (50) دینار غه‌رامه ده‌كرێن.
سێیه‌م: پارێزه‌ر نابێ گرێدانێك له‌گه‌ل َزیاتر له دوو كۆمپانیای نیشتمانی، یان له‌گه‌ڵ زیاتر له یه‌ك كۆمپانیای بیانی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا دیاری كراوه گرێ بدات.
چواره‌م: كه‌سێ له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكی راوێژكاردا گرێداریه‌كی كردبێ ده‌بێ (10%) له مزه‌ی راوێژكردنه یاساییه‌كه‌ی گڵ بداته‌وه و بینێرێ بۆ سه‌ندیكا تا وه‌ك داهاتێكی سه‌ندیكا تۆمار بكرێ.
پێنجه‌م: پارێزه‌ر به گرێ كار له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)دا ناوبراون له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ له‌و رۆژه‌وه‌ی كه گرێكاریه‌كه له لایه‌ن سه‌ندیكاوه (ته‌سدیق) كراوه.
الموضوع: پێویستی به گرێداری نیشتیمانی,غرامه به خاطر نادانی به پێویستی,محدودیت در گرێداری بازرگانی,نرخ مزه‌ی راوێژکردن,تسدیق گرێکاریه‌کان