مادده‌ی (35):
دادگا به پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه حوكمی خۆی ده‌رباره‌ی ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی ده‌رده‌هێنێ:
1. به ڕێژه‌ی (10%) له به‌های حوكم پێ دراوه‌كه به مه‌رجێ له (5000) پێنج هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ.
2. به ڕێژه‌ی (5%) له به‌های موڵكداركردن به مه‌رجێ له (3000) سێ هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ.
3. له (300) سێ سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و له (1500) هه‌زار و پێنج سه‌د دیناریش پتر نه‌بێ له ده‌عواكانی به‌خێوكردنی كۆرپه و موشاهه‌ده‌دا كه ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی له‌وانه‌دا له (100) سه‌د دینار كه‌متر نابێ و له (200) دوو سه‌د دیناریش تێناپه‌رێ.
4. له ده‌عواكانی دادگایی به په‌له‌و (وه‌لائی)دا ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ر له (250) دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نییه‌و ناشبێ له (1000) هه‌زار دینار تێپه‌رێ.
الموضوع: حداکثر میزان جریمه مالی در دعاوی حقوقی,حداقل میزان جریمه مالی در دعاوی حقوقی,محدودیت‌های مالی در دعاوی حقوقی,نسبت درصدی جریمه مالی در دعاوی حقوقی