مادده‌ی (39):
یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه به گرێدانێكی نووسراو كه سه‌ندیكا ته‌سدیقی بكا له‌گه‌ڵ وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌یدا پێك بێت.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر وه‌كیل دانه‌ره‌كه ده‌ست خۆشانه‌ی وه‌كیله‌كه‌ی خۆی نه‌دا ئه‌وا پارێزه‌ره وه‌كیله‌كه بۆی هه‌یه قۆچانی (سند) پێك هاتنه نووسراوه‌كه كه مه‌رجه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی تێدا فه‌راهه‌مه، بدات به دایه‌ره‌ی (ته‌نفیز) و داوای ده‌ست خۆشانه‌كه‌ی خۆی بكات ئه‌وجا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م دایه‌ره هه‌مان ئه‌و ئیجرائاته بخاته كار كه له كاتی ته‌نفیز كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی پله‌ی كۆتاییان وه‌رگرتووه یان بۆ ئه‌و قۆچانانه‌ی كه یارای ته‌نفیز كردنن و دایه‌ره‌ی (كاتب العدل) ته‌سدیقی كردووه خستوویه‌تییه كار.