مادده‌ی (32):
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هات و وه‌كیلدانه‌ره‌كه پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌بێ هۆیه‌كی ماقووڵ لێخست و پارێزه‌ره‌كه ده‌ستی به ئیشه‌كه كردبوو ئه‌وا ئه‌و كاته هه‌روه‌كو كاره‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا به ئه‌نجام گه‌یاندبێ ده‌ستخۆشانه‌ی ته‌واوی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ده‌بێ بیداتێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ر له ده‌ست پێكردن پارێزه‌ره‌كه‌ی لێخست ئه‌وا له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌یه له گوێره‌ی ئه‌و كۆششه‌ی كه به خه‌رجی داوه.
دووه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به ئاسانی پیاده بكرێ مه‌به‌ست له ده‌ست پێكردنی كار ئه‌وه‌یه كه پارێزه‌ره‌كه ده‌عواكه‌ی تۆمار كردبێ یا له مورافه‌عه‌كه‌دا ئاماده بووبێ یا به وه‌كاله‌تی وه‌كیلدانه‌ره‌كه سكالاِیه‌كی به لایه‌نێكی ره‌سمی په‌یوه‌ندی به ده‌عواكه‌وه ببێ پێشكه‌ش كردبێ.
الموضوع: مافی ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ره‌كه,ده‌ست پێكردنی كار پارێزه‌ره‌كه,ده‌عواكه‌ی تۆمار كردن پارێزه‌ره‌كه,پێشكه‌ش كردنی ده‌عواكه به لایه‌نێكی ره‌سمی