مادده‌ی (28):
یه‌كه‌م: پارێزه‌ر به‌پێی پێكهاتنی كه له‌گه‌ڵ وه‌كیلدانه‌ره‌كه‌یدا ده‌یكا مافی ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی هه‌یه به مه‌رجێ له غه‌یری ده‌عوا سزاییه‌كاندا له رێژه‌ی (20%) له‌سه‌دا بیستی به‌های ئه‌ركی ئه‌و ده‌عوایه زیاتر نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ده‌عواكه یا ئه‌و حوكمه‌ی ده‌رهه‌ق به‌و ده‌عوایه ده‌درێ وه‌ده‌ستهێنانی كه‌ڵك و سوودێكی پتر بێ له‌وه‌ی كه له ده‌عواكه‌دا هه‌یه ئه‌وا له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه به‌پێی ئه‌و زیاد بوونه مافی ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی له كۆ (مجموع)ی مه‌بله‌غه‌كه‌دا ده‌بێ.
دووه‌م: حوكمی بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی لێ ده‌رچێ ده‌نا له به‌های موڵكدار كردنی حوكمی له‌سه‌ر درابێ یا له به‌های بیمه كردنی زۆره‌ملێ یان بیمه‌كردنی به خوایشت مه‌بله‌غه‌كه‌ی درابێ یا حوكمی به‌سه‌ر دا ده‌رچووبێ یا له به‌های به‌شه‌كانی كه‌سێ داوای نه‌هێشتنی به‌ش به‌شه‌كێی (ازاله الشیوع) كردبێ، نابێ ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ر كه له‌سه‌ری پێكهاتبن له رێژه‌ی (10%) ده له‌سه‌د تێپه‌رێ.
الموضوع: پارێزه‌ر به‌پێی پێكهاتنی كه له‌گه‌ڵ وه‌كیلدانه‌ره‌كه‌یدا ده‌یكا مافی ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی هه‌یه,حوكمی بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی لێ ده‌رچێ ده‌نا له به‌های موڵكدار كردنی حوكمی له‌سه‌ر درابێ یا له به‌های بیمه كردنی زۆره‌ملێ یان بیمه‌كردنی به خوایشت مه‌بله‌غه‌كه‌ی درابێ یا حوكمی به‌سه‌ر دا ده‌رچووبێ یا له به‌های به‌شه‌كانی كه‌سێ داوای نه‌هێشتنی به‌ش به‌شه‌كێی (ازاله الشیوع) كردبێ، نابێ ده‌ستخۆشانه‌ی پارێزه‌ر كه له‌سه‌ری پێكهاتبن له رێژه‌ی (10%) ده له‌سه‌د تێپه‌رێ.