المواد القانونية
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینانه‌ی كه له خواره‌وه دا هاتوون بریتییه له‌و مانایانه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ریاندا دیاریكراوه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: كۆمسیۆن: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی. سێیه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. چواره‌م: ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران.
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه ئه‌نجوومه‌نێك داده‌مه‌زرێ له ژێر ناوی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تاكه ده‌سه‌ڵات (السلگه الحصریه) كه ڕێكاری هه‌موو هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسییه گشتییه‌كان ئه‌نجام ده‌دا له‌سه‌ر ئاستی سه‌رتاسه‌ری كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمسیۆن له پارێزگای هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێ و، به‌گوێره‌ی پێویست نووسینگه‌كانی خۆی له ناوه‌ندی پارێزگاكان و یه‌كه ئیدارییه‌كاندا ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م: كۆمسیۆن ده‌سته‌یه‌كی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیه‌تی و ملكه‌چه بۆ چاودێریی په‌رله‌مان و به‌رپرسیاریشه له به‌رامبه‌ریدا.
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: هه‌رێم: مه‌به‌ست هه‌رێمی كوردستانی عێراقه. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی كوردستان پزیشك: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكادا بڕوانامه‌یه‌كی له پزیشكی یان هاوتاكه‌ی هه‌بێت له به‌كالیۆریۆس كه‌متر نه‌بێت وله زانكۆیه‌ك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌رگرتبێ كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی فێركردنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان دانی پێداهێنرا بێ وپیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست دابێتێ له یه‌كێك له‌و پسپۆرییه پزیشكییانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. كاركردن له پیشه‌كه‌دا: بریتییه له كاركردن له بواری پسپۆرییه پزیشكی‌یان له یه‌كێك له بواره‌كانی لێكۆڵینه‌وه وئه‌و نه‌خشه‌سازییه‌ی كه مه‌به‌ستی پزیشكی‌یان هه‌یه وپێشكه‌ش كردنی پرس ورا له باره‌یانه‌وه و سه‌رپه‌رشتی كردنی وكاركردن له كار‌و فرمانی پزیشكی دا كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌سنیشانی ده‌كات. وەزير : وەزيری تەندروستی وكاروباری كۆمەڵايەتیيە
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق وخاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وییه وباره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ وبۆی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێم بكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م: نابێ ئه‌ندام پایه‌ی نه‌قیبی وئه‌م پایانه‌ی خواره‌وه پێكه‌وه كۆبكاته‌وه: 1. سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان. 2. وه‌زیر یان بریكاری وه‌زیر له وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا. 3. به‌ڕێوبه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا. 4. به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیایه‌كی بازرگانی.
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر جوتیار یان ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كه‌ی یان باخه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، یان ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرسه له به‌رێوه‌بردنی، ملی نه‌دا ((امتنع)) به‌بێ پاساوی به‌جێ ـ زه‌ویه‌كه بكێڵێ و بیچێنێ یان خزمه‌تی نه‌كرد، ئه‌وا پارێزگار بۆی هه‌یه زه‌وییه‌كه به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵ بسپێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی چۆنی به‌چاك ده‌زانێ ئاوه‌ها كشتوكاڵی له‌سه‌ر بكات و، سوود له‌به‌رومیوه‌و وشكه‌ڵی (أحگاب) وه‌ربگرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی مافی داوا كردنی كرێی هاوتای هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له كۆتایی وه‌رزه‌كه‌دا به‌ڵێن بدات كه به‌شێوه‌یه‌كی دروست زه‌وییه‌كه‌ی وه‌به‌ردێنێ و خزمه‌تی ده‌كات، ئه‌وا زه‌وییه‌كه‌ی پێ ده‌درێته‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنج: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، ده‌ستنیشانی ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هه‌ر پارێزگایه‌ك ته‌رخان ده‌كرێن وله ئاینده‌دا به‌پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن و له‌سه‌ر وێنه‌ی تۆماره‌كانیاندا ئاماژه داده‌ندرێت كه ئه‌م شوێنانه تایبه‌تن به مه‌به‌سته‌كانی ده‌سته. دووه‌م. فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌دا ده‌ستنیشانی هه‌ر شتێك ده‌كه‌ن كه پڕۆژه پێویستی بێت له زه‌وی وزاری نێو نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی شاره‌كان وده‌ره‌وه‌یاندا وته‌رخانیان ده‌كه‌ن به شێوه‌ی كرێ وبانه‌وانی (مساگحه)، به نرخێكی هانده‌ر وبه‌پێی ئه‌و رێكسازیانه‌ی ده‌سته دایان ده‌نێت، به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای كارای فرۆشتن وبه‌كرێدانی سامانه‌كانی میری له هه‌رێمدا. سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه، له سه‌ر پێشنیاری ده‌سته، ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراون به‌پێی ئه‌م یاسایه، به نرخێكی هانده‌ر كه ده‌سته پێشنیاری ده‌كات یان به‌خۆڕایی به‌ناویان بكات، به مه‌رجێك سروشت و گرنگیی ئه‌و پرۆژانه وپێویستیه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له كاتی به‌ناوكردندا له‌به‌رچاو بگیرێت. ئه‌مه$ به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی سامانه‌كانی میریی كارا له هه‌رێمدا. چواره‌م. له فه‌رمانگه‌كانی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند، ئاماژه‌ی گلدانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه داده‌ندرێت كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراون، ونابێ ئه‌م ئاماژه‌یه لاببردرێت ته‌نها به ره‌زامه‌ندیه‌كی نووسراوی ده‌سته نه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌به‌رهێن هه‌موو پابه‌ندیه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات. پێنجه‌م. له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیدا، ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌و زه‌ویانه به‌ناوی خۆی بكات كه موڵكی ده‌وڵه‌تن، وه‌ك موڵكێكی صرف و به‌بێ پاره. هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویانه‌ش به‌ناوی خۆی بكات كه مافی ره‌فتاركردنیان (حق التصرف)، به‌سه‌ره‌وه هه‌یه، دوای كوژاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی ره‌فتاركردن له‌سه‌ریاندا وقه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه وگونجاوی خاوه‌نه‌كانیان به‌پێی یاسا‌و په‌یڕه‌و و رێنماییه ره‌چاوكراوه‌كان له‌م باره‌یه‌وه. شه‌شه‌م. وه‌به‌رهێن مافی كڕین وبه‌كرێ گرتنی ئه‌وزه‌وی وخانوبه‌رانه‌ی هه‌یه كه پێویستن بۆدامه‌زراندن وفراوانكردنوو و هه‌مه$ جۆركردن وپه‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وله سنووری ئه‌و رووبه‌ر وئه‌و ماوه‌ی له ڕۆشنایی ئامانجه‌كانی پرۆژه‌كه وپێداویستی راسته‌قینه‌یدا ده‌خه‌ملێنرین، به‌ره‌چاوكردنی حوكمه‌كانی برگه‌ی (3) ی ئه‌م ماده‌یه. حه‌فته‌م. ئه‌و زه‌ویانه‌ی پێویستن بۆ ئه‌و پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌ندرێن جیاده‌كرێنه‌وه له سنووری ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه له رۆشنایی ئامانجه‌كانی پڕۆژه‌كه وپێداویستی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌خه‌مڵێنرێن به پێی ئه‌و مه‌رجه$ تایبه‌تیانه‌ی كه له لایه‌ن ده‌سته‌وه دیارده‌كرێن به ده‌ر له‌و حوكمانه‌ی كه له‌م باره‌وه ره‌چاوكراون. هه‌شته‌م. گۆڕینی شوێنی پرۆژه‌كه ده‌كه‌وێته ژێرباری هه‌مان بنه‌ماو مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی شوێنی پرۆژه‌كه، كه یه‌كه‌م جار ره‌چاو كراون. نۆیه‌م. لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته، خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كانی وه‌ك ئاو‌و كاره‌با وئاوه‌ڕۆو رێگای گشتی وپه‌یوه‌ندییه‌كان وشتی دیكه‌ش بۆ سنووری پرۆژه‌كه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن به مه‌رجێك برێكی پێویست له بودجه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان بكرێت. ده‌یه‌م. جگه له‌وه‌ی كه وه‌به‌رهێنی بیانی، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، مافی موڵكدارێتی و به‌كرێگرتنی زه‌وی و ئوتومبێلی به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه خانوو به‌ره‌ی نیشته‌جێ كردن وئۆتۆمبێلی به‌رهه‌م نه‌هێن، وئه‌وه‌ی پڕۆژه پێی ده‌وێت بیانكرێت یان به‌كرێیان بگرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه‌ی، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ده‌سته له‌سه‌ریدا وبه‌پێی ئه‌ومه‌رجانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیار ده‌كرێن.
مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (24) له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م: بڕگه (3) له مادده‌ی (5)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 3- (15%)ی ئه‌و مزوكرێیه‌ی به پارێزه‌ر ده‌درێ له‌و ده‌عوایانه‌دا كه لیژنه‌ی به‌شكردنی ده‌عواكان به‌پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تی پێی ده‌سپێرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: راده‌ی به‌رزی مافی ده‌سكاریی كردن له‌و زه‌وییانه‌ی كراونه‌ته موڵكی ده‌وڵه‌ت وئه‌وزه‌وییانه‌ی كراونه‌ته موڵكی سرف، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌م شێوه‌یه ده‌بێ: 1- له زه‌وی دێمی ( پشت ئاو) (1000) هه‌زار دۆنم له‌و زه‌وییانه‌ی كه به هه‌موو جۆره به‌روبوومێك داده‌چێندرێ. 2- له‌زه‌وی به‌رئاو (200) دۆنم له‌و زه‌ویانه‌ی كه‌به‌هۆی ئامێر ئاو ده‌درێن (150) دۆنمیش له‌و زه‌وییانه‌ی به‌بێ هۆ ئاو ده‌درێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر خاوه‌نی مافی ده‌سكاریی یاخود خاوه‌نی زه‌وی به موڵك كرا‌و مولكێكی سرفی له رێگه‌ی میراته‌وه ده‌ست كه‌وت ورووبه‌ره‌كه‌ی له‌و ڕاده‌یه زیاتر بوو كه له بڕگه‌ی ( یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌و رووبه‌ره زیاده‌كه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه‌و به‌ناوی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی تۆمار ده‌كرێ. سێیه‌م : له‌كاتی گۆرینی رێگه‌ی ئاودانی زه‌وی، جا خاوه‌نه‌كه‌ی بیگۆڕێ یاخود ده‌وڵه‌ت، ئه‌وا خاوه‌ن مافی ده‌ستكارییه‌كه یاخود خاوه‌نی زه‌وییه‌كه مافی وه‌رگرتنی ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌یه كه له‌بڕگه(1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: نه‌قیب سه‌رۆكایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كا له لای سه‌رچاوه تاایبه‌ته‌كان و ئیمزا كردن له‌سه‌ر ئه‌مر و بڕیار و رێنمایی و نووسراوه‌كاریه‌كاندا ده‌كا و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هه‌ندێ ده‌سه‌ڵات به غه‌یری خۆی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بسپێرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن مه‌رجه پێویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له‌ده‌ست دا و له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك (غائب) بوو به ده‌ست له كاركێشراوه (مستقیل) داده‌نرێ و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (احطیاط) كه زۆرینه‌ی ده‌نگی به ده‌ست هێناوه جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: 1. مه‌رجه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به نه‌قیب و بریكار و سكرتێر و ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن و چاودێری كردنه‌وه، سێ ساڵ تێپه‌ری كردبێ به‌سه‌ر گه‌یشتنیان به پله‌ی به ئه‌زموونی (درجه التمرس).
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة