أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ژماره (9) ی ساڵی 1993 وهه‌مواركردنه‌كانی و یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یا به‌ش یا بنكه یان هۆبه له كاتی پێویست له نۆژه‌ن دابنێ یا لێك بدات یا خود لێكیان بترازێنێ یان به یه‌كیان ببه‌سێته‌وه.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی پسپۆریه‌تی ده‌خوێنن به درێژایی ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یان له باجی ساڵانه‌یان ده‌به‌خشرێن ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كاری پیشه‌كه‌یان نه‌كه‌ن، ده‌بێ له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردن و كۆتایی هاتنی خوێندنیان، ئاگاداری سه‌ندیكا بكه‌نه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1/ده‌بێ وه‌زیری ناوخۆ له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی تۆماركردنی داواكه له وه‌زاره‌ت بڕیارێك له‌باره‌یه‌وه بدات. 2/وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر داوای دامه‌زراندنه‌كه مه‌رجی یاسایی ته‌واوی تێدانه‌بوو بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران له‌و مادده‌ی كه له‌بڕگه‌ی (1) سه‌ره‌وه‌دا هاتووه بۆ ته‌واوكردنی نا ته‌واوییه‌كانی و له‌گه‌ڵ رۆژی پێشكه‌ش كردنه‌وه‌ی داواكه‌ش ماوه‌ی سه‌یركردن و بڕیار له‌سه‌ردانی یا نه‌دانی ده‌ست پێ ده‌كات. 3/كاتێك كه داواكه لایه‌ك به‌لایه‌ك نه‌كراو ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌شی به‌سه‌ردا تێپه‌رێ، ئه‌وه به پێی یاسا داواكه به پێی یاسا په‌سه‌ندكراوه. 4/ئه‌گه‌ر وه‌زیری ناوخۆ داوای دامه‌زراندنه‌كه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ره‌ت كرده‌وه، ئه‌وا ئه‌ندامانی ده‌مه‌زرێنه‌ر بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی 15 رۆژ له پێڕاگه‌یاندنیان بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌كه ته‌مییز بكه‌ن له‌لای ده‌سته‌ی باڵای دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌و كاته بڕیاری دوا بڕیاره. 5/ ئه‌و كارانه له كاتێكش دا ده‌كرێن كه پیڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی موڵه‌تدار وهه‌موار بكرێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌ستی به سه‌یر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه دێنه به‌ر ده‌ستی و یه‌ك له‌و ئیجرائاتانه‌ی خواره‌وه له ماوه‌ی بیست رۆژ له تۆمار كردنی سكاڵاكه له تۆماری سه‌ندیكادا وه‌رده‌گرێ: یه‌كه‌م: ره‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه یان داخستنی تۆژینه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ست نیشان كردنی هۆكاره‌كانی. دووه‌م: سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندامی پێشێلكار: 1. وریا كردنه‌وه. 2. ئینزار. 3. قه‌ده‌غه كردنی پیشه‌كه‌ی كه له (30) رۆژ تێنه‌په‌رێ. سێیه‌م: ناردنی كێشه‌كان بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (انصباط) ئه‌گه‌ر پێویستی به ناردن كرد.
مادده‌ی هه‌شتا و سێ
المادة 83 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المزود.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له 1/1/2000ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شتا و چوار
المادة 84 – لا يوجد نص لهذه المادة في القانون المزود.
مادده‌ی سی و حه‌وت
مادده‌ی سی و حه‌وت: ده‌بێت وه‌زیری دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات و هه‌روه‌ها بۆدیاری كردنی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی به ئیداراتی حكومی به ماوه‌یه‌ك كه له (15) پازده رۆژ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ده‌بێ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن قه‌زییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كانی به‌رده‌ستی ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند بكات ئه‌گه‌ر هاتوو بینی ئه‌و كاره‌ی خراوه‌ته پاڵ سه‌رپێچی كار تاوانێكی (جه‌زائی) پێك دێنێ و، رێگه‌ش ناگرێ له ده‌رچواندنی حوكمی بێ تاوانی (البراءة) دوای ده‌رچوونی سزا به‌رزه‌فتكارییه‌كان (العقوبات انصباطیة ) دژ به سسه‌رپێچیكار به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن.
هەشتەم
هەشتەم: پێویستە حکومەتی هەرێم سەنتەرێکی گشتی و یەکگرتوو بۆ بە بەڵگەکردن و لێکۆڵینەوەو توێژینەوەکانی تایبەت بە تاوانەکانی جینۆساید و تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتی کەدژ بە گەلی کوردستان ئەنجامدراوە دابمەزرێنێ و هۆشیارکردنەوەو وەبیرهێنانەوەی رۆلەکانی کوردستان بەو تاوانانە و بەسەر هاتەکانی ئەو گەلە لە نەهامەتییەکانی و دروستکردنی پردێک لەنێوان ئەم ئەوەیە و نەوەکانی داهاتوو و پەرپێدانی بابەتەکانی خوێندن لە پرۆگرامی قوتابخانەکان لەم بارەیەوە.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: ده‌زگا بۆی هه‌یه له‌و شوێنانه‌ی كه لقی فه‌رمانگه‌ی خۆی تێدا نییه، دابه‌ش كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان كه‌وێ به فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی نێو یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن له سنوری خۆیدا بسپێرێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: كاروباری ده‌زگا:- یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ده‌زگا له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به گوێڕه‌ی یاساكانی كار پێ كرا‌و ده‌بێت، به مه‌رجێك شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی عه‌مید كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ران لە ده‌زگادا له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا داده‌زمه‌زرێن، به مه‌رجێك له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی موقه‌ده‌م كه‌متر نه‌بێت. سێیه‌م: ژمێریاریی ده‌زگا له ژێر وردبینی و چاودێریی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تدا ده‌بێت، كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك ده‌هێندرێت. چواره‌م: هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن، به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیشدا پیاده ده‌كرێن.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره (46) ی ساڵی 2004ی ئاسایشی هه‌ڵده‌وشێته‌وه.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.