مادده‌ی هه‌شته‌م:
كاروباری ده‌زگا:-
یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ده‌زگا له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به گوێڕه‌ی یاساكانی كار پێ كرا‌و ده‌بێت، به مه‌رجێك شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی عه‌مید كه‌متر نه‌بێت.
دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ران لە ده‌زگادا له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا داده‌زمه‌زرێن، به مه‌رجێك له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا شاره‌زایی وپسپۆری و ساڵانی راژه‌و ده‌ست پاكی ره‌چاو بكرێن و پله‌شیان له پله‌ی موقه‌ده‌م كه‌متر نه‌بێت.
سێیه‌م: ژمێریاریی ده‌زگا له ژێر وردبینی و چاودێریی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تدا ده‌بێت، كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك ده‌هێندرێت.
چواره‌م: هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن، به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیشدا پیاده ده‌كرێن.
الموضوع: دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ده‌زگا,به‌ڕێوه‌به‌ران لە ده‌زگادا له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه,ژمێریاریی ده‌زگا له ژێر وردبینی و چاودێریی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تدا,پیاده‌کردنی یاسایانه‌ی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدا