أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا به‌م سه‌ڵاحییاته‌ی خواره‌وه ڕاده‌بێ : 1. به‌رێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگاو، سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی دایه‌ره‌كانی. 2. نواندنی ده‌زگا له‌به‌رده‌م دادگا‌و دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كاندا. 3. ئیمزاكردنی ئه‌و موخابه‌راته‌ی له ده‌زگاكه‌وه ده‌رده‌چن. 4. پێشنیازكردنی بوجه‌ی گه‌شتوگوزارو ئاماده‌كردنی میلاك و بوجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی. 5. بۆ هه‌ر حاڵتێ، به‌جیا، موافه‌قه‌ت ده‌كات بڕێ پاره خه‌رج بكرێ له پێنج ملیۆن دینار نه‌ترازێ
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: سزا ئه‌درێت به‌گرتن بۆ ماوه‌یه‌ك له حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك، به‌نیاز خراپی، به‌رهه‌می دارستانی پێ گیرا یان كڕی، كه ئه‌زانێت ئه‌وه‌ی پێ یه‌تی پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌یه وه كه‌سی هه‌ڵگر سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن به مه‌رجێك به‌شدار نه‌بێت له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ی كه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی پێ گیراوه.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: كاركردن به یاسای دارستانی عێراقی ژماره (75)ی ساڵی 1955، له هه‌رێمی كوردستان – عێراق، ده‌وه‌ستێنرێت.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: ماوه‌ی له‌وه‌ڕاندن له دارستان و له‌وه‌ڕگاكاندا به‌پێی وه‌رز و ناوچه جیاوازه‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كارگێڕییه خۆجێیه‌كاندا، دیاری ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه ئاوییه‌كان رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڕیار له‌سه‌ردانییه‌وه ده‌خرێته كار‌و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ماده‌ی چوارده‌یه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی لق: 1- نوێنه‌ری لقه‌كان ئه‌وانه‌ی كه بۆ ئه‌ندامیه‌تی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون پاش ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنگره بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی لق له نێوان خۆیاندا بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كان كۆده‌بنه‌وه كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی له‌وه كه‌متر نابێت كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه و له (9) ئه‌ندامی ره‌سه‌ن و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له پارێزگاكان و (7) ئه‌ندامی ره‌سه‌ن و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له یه‌كه كارگێڕیه‌كانی دیكه پێك دێت. 2- ده‌سته‌ی لق له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا سه‌رۆكێك بۆ خۆی و به‌رپرسی لیژنه‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێت. دووه‌م: خاڵێك به زنجیره (3) بۆ بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌كه زیاد ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 3- له‌و لقانه‌دا كه نه‌ته‌وه‌كانی توركمان وكلدان سریان ئاشوور بوونیان هه‌یه ره‌چاوی ئه‌وه ده‌كرێت كه نوێنه‌ریان هه‌بێت. سێیه‌م: خاڵێك بۆ بڕگه‌ی دووه‌م زیاد ده‌كرێت وده‌بێته خاڵی (3) وبه‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 3. ده‌سته‌ی لق مانگانه جارێك كۆده‌بێته‌وه و بۆی هه‌یه هه‌ركات پێویست بوو كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ببه‌ستێت.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: مادده‌ی بیست و یه‌كه‌می یاسایه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه هاودژ بێ له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌گەڕ.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سیازده:
مادده‌ی سیازده: بۆ هه‌ر ئیجازه‌پێدانێكی لانه‌یه‌كی گه‌شتیاری یان تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مزه‌ی ساڵانه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێ: 600000 شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری ده‌گمه‌ن. 450000 چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله یه‌ك. 300000 سێ سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله دوو. 150000 سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله سێ. 75000 حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله چوار. 38000 سی و هه‌شت هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گه‌شتو گوزاری پله پێنج.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-ئینتیمای یه‌كێتیی به‌وه ده‌بێ كه داوایه‌كی نووسراو به به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویسته‌وه پێشكه‌ش بكرێت به لقه‌كانی یه‌كێتی یان به لیژنه‌یه‌ك له لیژنه‌كانی. 2-داواكان ده‌درێن به لیژنه‌كانی گوند و ناحیه‌كان، ئه‌وانیش هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی قه‌زای ده‌كه‌ن. ده‌شبێ له ماوه‌ی (15) رۆژدا (كه له رۆژی تۆمارکردنی داواكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یر بكرێ و ببڕدرێته‌وه و، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه ماوه‌یه تێپه‌ری و داواكه نه‌بڕدرا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا به قبوڵكراو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. 3-لیژنه‌ی قه‌زا و لیژنه باڵاتره‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به بڕیارێكی هۆدار داواكه بده‌نە دواوه و خاوه‌نی داواكه‌ش بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا (كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وە ده‌ست پێ ده‌كا) له دادگای ته‌مییز تانه له بڕیاره‌كه بدات، ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌وه ده‌بڕدرێته‌وه. 4-ره‌سمی ئینتیمای ئه‌ندام (25) دیناره.. 5-ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی ساڵانه (20) دیناره به‌مه‌رجێ هه‌موو ساڵێ به‌ر له كۆتایی مانگی شوبات بدرێ به یه‌كێتییه‌كه. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ له كات و ساتی خۆیدا ئابوونه‌كه‌ی نه‌داو دواكه‌وت ئه‌وه له‌و باره‌دا غه‌رامه‌ی (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كرێ، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وت و سێ ساڵی بانه و بان یه‌ك به‌بێ مه‌عزەره‌تێكی به‌جێ نه‌یدا، ئه‌وه له‌و باره‌دا سیفه‌تی ئه‌ندامیه‌تی نامێنێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كێتی جوتیاران له‌مانه پێك دێت: 1-لیژنه‌گه‌لی گونده‌كان. 2- لیژنه‌گه‌لی ناحیه‌كان. 3- لیژنه‌گه‌لی قه‌زاكان. 4-لقه‌كانی یه‌كێتی له پارێزگاكان. 5- لیژنه‌ی زه‌پتی. 6-مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. 7-كۆنگره.
ماده‌ی دوازده
ماده‌ی دوازده: ده‌سته‌ی لق له پارێزگادا له پێنج ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و هه‌ر سێ ساڵ جارێك له لایه‌ن لیژنه گه‌لی قه‌زاكان و سه‌رۆكانی لیژنه گه‌لی ناحیه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ، ئیدی ده‌سته‌ی لق له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و لێپرسراوی دارایی بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی یانزده‌م
مادده‌ی یانزده‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ بۆی هه‌یه ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: لیژنه‌ی ناحیه: له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت و له لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی لیژنه گه‌لی گونده‌كانه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن و لیژنه‌كه‌ش له ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا سه‌رۆكێك بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م ده‌زگایه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ولأ ده‌دات: 1. دنه‌دانی بزاڤی گه‌شتوگوزار، چونكه گه‌شتوگوزار سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه له سه‌رچاوه‌كانی سامانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێم. 2. به‌رفراوانكردنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمداو، بایه‌خدان به ناوچه جۆراوجۆره‌كانی گه‌شتو گوزارو، وه‌به‌رهێنانیان بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتو گوزار. 3. به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی گه‌شتوگوزار له‌لانه جۆربه‌جۆره‌كانی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمدا، به جۆرێ، كه باشترین خزمه‌تی هه‌وارهه‌ڵدان و هاتوچۆی نێوان ناوچه گه‌شتوگوزاریه‌كان بۆ گه‌شتكاران دابین بكات. 4. به‌ره‌و باشتربردنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا، چونكه له‌هه‌مان كاتدا، بزاڤێكی راگه‌یاندن و رۆشنبیری و شارستانییه‌و به‌جۆرێكی ئه‌وتۆش كه زۆرترین گه‌شتكار له وڵاته جۆر به جۆره‌كانی جیهانه‌وه رابكێشێ و چاویان به كه‌له‌پوورو شارستانیه‌تی گه‌لی كوردستان بكه‌وی و، قوربانیدان و خه‌باتی ئه‌م گه‌له‌ی تێدا پیشان بدرێ كه له رێگای ئازادیی خۆیدا به‌خشیوێتی.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ئیداری و دارایی ده‌زگاكه‌یه‌و، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و لێوه‌شاوه‌بێ و خزمه‌تیشی له پازده سالأ كه‌متر نه‌بێ، به بڕیاری سةرؤك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ. جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: مه‌رجه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتوبێت و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ، كاتێ سه‌رۆكی ده‌زگا دیارنه‌بێ، ئه‌م جێگای ده‌گرێته‌وه، ئه‌میش به بریاری سةرؤك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتیاری: مه‌رجه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، له بواری گه‌شتوگوزاریداو، خزمه‌تی گه‌شتیاریشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ، به‌بڕیاری سه‌رۆكی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.