أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پاش ته‌واو بوونی ئه‌ركی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی، حكومه‌ت هه‌موو پێداویستییه‌كانی نیشته‌جێ بوون و پارێزگاری كردن و گواستنه‌وه‌ی گونجاو و، ئیمتیازاتی دیكه‌یان بۆ دابین ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كه یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم یا نه‌ریتی نیشتمانیی له‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌یان به‌خشێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌رماڵه‌ی مانگانه ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق كه ده‌كاته(50%)ی مووچه‌ی مانگانه‌ی.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی به‌ركارخستنی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2002)وه‌وه ده‌خرێته به‌ركارو له (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی هه‌شته‌م (دووباره)
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجوومه‌ن تایبه‌ته به‌و كار و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه: 1. پیاده كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاسا و بڕیار‌و پێره‌وه تایبه‌تی یه‌كانی به خانه‌نشینی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی به‌شداری كردن تێی دا توشی كه‌م ئه‌ندام بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به كاروباریانه‌وه هه‌یه. 2. پێشنیاز كردنی هه‌موار كردنی یاساكان بۆ په‌ره‌پێدانی یاسای ده‌زگا، یاسا‌و بڕیاره‌كانی كه په‌یوه‌ندیدارن به كار‌و باره‌كانی و به‌رز كردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 3. دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گه‌شه پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌زگا و وه‌به‌رهێنانی له ناو چوارچێوه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كان و سه‌رپه‌رشتی كردنی جێبه‌جێ كردنیان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگاكه‌وه. 4. سه‌لماندنی بوودجه‌ی گشتی ده‌زگا و ژێمێركاری كۆتایی و ئه‌نجامدانی گوێزانه‌وه و هه‌موار كردنی به پێی یاسا كار پێكراوه‌كان. 5. دانانی میلاكی ده‌زگاو هه‌موار كردنه‌كانی. 6. ئه‌نجام دانی كه‌م كردنه‌وه و مه‌زات كردنه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ڵێننامه وقۆنته‌رات و خۆ به‌ستنه‌وه‌ی دارایی له نێو بازنه‌ی بودجه‌ی سه‌لمێندراویدا. 7. دانانی به‌خشینی ده‌رماڵه به فه‌رمانبه‌ره كارامه‌كان له فه‌رمانگه‌كاندا یا ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی پێی سپێردراون، له‌گه‌ڵ شاره‌زا نێردراوه‌كان دا به مه‌رجێك له رێژه‌ی 201% مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ، به‌خشینی ده‌رماڵه كه له رێژه‌ی 70% ی مووچه‌كانیان پتر نه‌بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی كاری زێده له دوای ده‌وامی ره‌سمی روویان لێ ده‌نرێ. 8. پێكه‌وه‌نانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاروباری هه‌مه‌جۆری ده‌زگاكه‌و بۆیشی هه‌یه پشت به شاره‌زایان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا ببه‌ستێ به‌رامبه‌ر به كرێ یه‌كی وا كه ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 9. چاودێری كردنی شیاندنی منداڵانی شه‌هیدان، له وانه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر موعاناتیان هه‌یه، كه له ئه‌نجامی باری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی و له ئاكامی نه‌مانی دایك و باوك یاخود یه‌كێكیان له‌لایان خولقاوه. 10. چاودێری كردن و شیاندنی كه‌م ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه له ناو پێشمه‌رگه‌دا و، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ژیانیان و ئاماده‌كردنی ئاماركردنێكی تایبه‌ت پێیان و دانانی نه‌خشه بۆ راهێنان و چاودێری كردن و شیاندنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری یان به دروستكردنی مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌تی یان سوود وه‌رگرتن له مه‌ڵبه‌ند و په‌یمانگای تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه مرۆڤایه‌تی یه‌كان كه هه‌مان ئامانجیان هه‌یه و مافی پیشه‌یی یان له وه‌رگرتن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌ته‌كان دا پێ بدرێ. 11. پێشنیاز كردنی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نیش بۆی هه‌یه به‌رزیان بكاته‌وه و بیان گوازێته‌وه و واز هێنانیان لێ قبوول بكات و خانه‌نشینیان بكات و به شێوه‌یه‌كی كاتی بیان سپێرێ و سزایان بدات و له كاریان لابدات و به‌لێنكاری له‌گه‌ڵ پسپۆر و شاره‌زایان و ته‌كنیكاران ببه‌ستێ بۆ كاركردن له ده‌زگاكه‌دا. 12. دانانی راپۆرتێكی ساڵانه له باره‌ی كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌زگا و به‌رز كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له باره‌ی پوخته‌ی چالاكییه‌كانی ده‌زگا و راپه‌راندنی كاره‌كانی و كێشه و راو پێشنیازه‌كانی. 13. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لقه فرمانگه بۆ ده‌زگاكه له یه‌كه‌كانی به‌رێوه‌بردن دا بكاته‌وه و به‌ش و هۆبه له نوێ دابنێ و لێكیان بدات و هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویست له‌گه‌ڵ دانانی سنوورێك بۆ كار و ئه‌ركه‌كانی و پسپۆرییه‌كانی به پێی رێنماییه‌كانی خۆی. 14. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كانی.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌ندامی خانه‌نشینی ئه‌نجومه‌ن حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی ژماره (33)ی ساڵی 1966ی هه‌مواركراو ده‌یگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌قێك له‌م یاسایه‌دا نه‌هاتبێ.
مادده‌ی سیانزده‌هه‌م:
مادده‌ی سیانزده‌هه‌م: ده‌سته‌ی گشتی بۆی هه‌یه پێڕه‌و و ڕێنماییه پێویسته‌كان ده‌ربكات بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی نۆیه‌م (دووباره)
مادده‌ی نۆیه‌م: كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت و بۆی هه‌یه داوای به‌ستنی بكات، له خولی ئاسایی و خولی نائاسایی دا‌و هه‌رچی لێیه‌وه ده‌ربچێت له بڕیار و پێشنیاز و راسپارده ئیمزایان ده‌كات.
مادده‌ی چوارده‌هه‌م:
مادده‌ی چوارده‌هه‌م: هه‌ر ده‌قێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ، ناخرێته‌كار.
مادده‌ی شازده
مادده‌ی شازده: چ رۆژنامه‌وان چ خاووخێزانی دوای مردنی خۆی، بۆیان هه‌یه داوای هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ش بكه‌ن كه له ده‌زگای رۆژنامه‌وانی یا ئعلامیدا بوویه‌تی كه بخرێته سه‌ر خزمه‌تی فیعلی یه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م : هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدارء به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تء به‌رله به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك، پابه‌ندده‌بن به‌وه‌رگرتنی ئه‌م ڕێوشوێنء ڕێكارانه‌ی خواره‌وه:- یه‌كه‌م : كاركردن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كاریگه‌ریه‌كانی نه‌رێنی ژینگه، كه ره‌نگه له پڕۆژه‌كانیان یان له‌و پڕۆژانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر سه‌رپه‌رشتی كردنیان یان ئه‌وانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌رباره‌یانه‌وه ده‌رده‌كه‌ن، دروست ده‌بن. دووه‌م : وه‌رگرتنی هه‌موو ڕێكارێكی گونجاو بۆ مسۆگه‌ركردنی پیاده‌كردنی ڕێساكانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون، به‌سه‌ر پرۆژه‌كانی و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ژێر سه‌رپه‌رشتی كردنیان، یان ئه‌وانه‌ی ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ،له‌وانه‌ش ئه‌و پێڕه‌و وڕێنماییانه‌ی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ركراون. سێیه‌م : چاودێریكردنء به‌دواداچوونی پێڕه‌وو پێوانه‌كانی ژینگه‌یی و پابه‌ندبوون پێیانه‌وه له پرۆژه‌كان یان ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و، راپۆرتی ده‌وری ده‌رباره یان به ئه‌نجومه‌ن ده‌دات. چواره‌م : هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن به‌ر له پێشان دانی هه‌ر ڕه‌زامه‌ندییه‌ك یان ڕاگه‌یاندنێك په‌یوه‌ندی به ئه‌نجامدانی چاڵاكی ستراتیژیء زه‌به‌لاحه‌وه هه‌بێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه هه‌بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م : یه‌كه‌م : هه‌ردوو مانگ جارێك ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه‌كانی گرێده‌دا یان هه‌ر كاتێك پێویست بوو، ئه‌ویش به بانگێشه‌ی سه‌رۆك و، ڕاده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت. دووه‌م : ئه‌نجومه‌ن به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان بڕیاره‌كان ده‌رده‌كاتء له‌حاڵه‌تی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كان، ئه‌و لایه‌نه‌ی سه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌نگی له‌پاڵی ده‌نگی ئه‌وان داوه، ده‌یباته‌وه.
مادده‌ی سی و یه‌ك
مادده‌ی سی و یه‌ك: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار.
مادده‌ی سی
مادده‌ی سی: پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.
مادده‌ی بیست و نۆ
مادده‌ی بیست و نۆ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته كار.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) و دادگاكانی تێهه‌ڵچوون (الاستئناف) و دادگاكانی تاوانه‌كان (الجنایات) له هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه بۆ لێ وردبوونه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه (تمییز) ئاراسته‌یان كراون. دووه‌م: له‌سه‌ر دادگاكانی تایبه‌تمه‌ند به‌و كێشانه‌ی كه ئاڕاسته‌یان كراوه بۆ دادگایی كردن، راسته‌وخۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و دوو
مادده‌ی بیست و دوو: لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكده‌هێندرێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵیانده‌بژێرێ.
مادده‌ی بیست و پێنج
مادده‌ی بیست و پێنج: 1/كاروباری سه‌ندیكا، له پارێزگه‌كاندا، لیژنه‌ی لقی پارێزگه‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. 2/لێژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه هه‌ر سێ ساڵ، جارێ، به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵبژێردرێن، به‌مه‌رجێ پیشه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاندبێ له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست و چوار
مادده‌ی بیست و چوار: بڕیاره‌كانی لێژنه‌ی زه‌پتی، ئه‌وه‌یان له باردا هه‌یه، له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه به یه‌كجاری ده‌یبڕێنێته‌وه.