أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی چل وچواره‌م:
مادده‌ی چل وچواره‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی به مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردنی له‌هه‌ر هه‌شت رۆژدا مافی رۆژێكی هه‌یه. دووه‌م: پێویسته دادوه‌ر ساڵانه له سی رۆژ كه‌متر له مۆڵه‌تی موسته‌حه‌قی خۆی وه‌رنه‌گرێت وله‌كاتێك كه وه‌ری نه‌گرت، بۆی كۆناكرێته‌وه ته‌نیا ئه‌و به‌شه نه‌بێت كه له سی رۆژ زیاتره. سێیه‌م: ده‌شێ ئه‌و مۆڵه‌ته$ ئاساییانه‌ی كه به‌پێی به‌ندی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا بۆی ماوه‌ته‌وه بۆی كۆبكرێته‌وه به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت. چواره‌م: مۆڵه‌ته$ ئاساییه‌كانی كه له خزمه‌ته‌كانی پێشووی ده‌یكه‌وت بۆ دادوه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: كاربه‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
پێنجه‌م
پێنجه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، له‌م یاسایه‌دا، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عیراق. دووه‌م- یه‌كێتی: یه‌كێتیی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. سێیه‌م- ده‌سته‌ی گشتی: ده‌سه‌ڵاتی باڵای یه‌كێتییه‌كه‌یه، هه‌موو ئه‌و دادوه‌ره ئه‌ندامانه‌ی كه تێیدا تۆماركراون ده‌گرێته‌خۆ. چواره‌م- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتییه‌كه‌یه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه دابین كردنی ماف وئیمتیازی كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانه له‌گه‌لأ رێزلێنان وچاودێری كردن ویارمه‌تیدانیان به جۆرێكی وا كه له‌گه‌لأ قه‌باره‌و پایه‌ی قوربانییه‌كانی شه‌هیدان بگونجێ بۆ سوككردنی ئازاری كه‌س و كاره‌كانیان.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م : لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری كارگێڕیی ودارایی وئه‌ندامیه‌تی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت كه ژماره‌یان له (4) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ پێكدی بۆ سه‌یركردنی ئه‌و ره‌خنه‌و ئیعتیرازانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌س وكاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه وله‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌گشتیه‌كانی پارێزگاكان ده‌رچوون. دووه‌م : لیژنه‌ی تایبه‌ت ئه‌م كار‌و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1. یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیعتیرازانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیدو ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كراون تاكو حوكمه‌كانی ئه‌م یاساییه بیانگرێته‌وه. 2. هه‌ركه‌سێك به‌رژه‌ندییه‌كی هه‌بێ، بۆی هه‌یه مه‌غدوورییه‌تی خۆی بخاته به‌رده‌م لیژنه‌ی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی كه‌ده‌ری كردووه و له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رۆژی پێڕاگه‌یاندنی یان وا داده‌نرێ كه‌پێی راگه‌یه‌نراوه وله‌رووی كارگێریه‌وه بڕیاری لیژنه بڕیارێكی كۆتاییه. 3. لیژنه بڕیاره‌كه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چووێنێ ووه‌زیر په‌سندی ده‌كات. 4. هه‌ركه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هه‌بێ ده‌توانێ په‌نا بباته به‌ر دادگا بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه لیژنه بڕیاری به ره‌فزی ده‌دات و، دادگای به‌رایی لایه‌نی تایبه‌تمه‌نده بۆ سه‌یركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه له كاتی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رووده‌ده‌ن وئه‌وه‌ی كه داوا كارییه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات له پاره‌ی ره‌سمی دادوه‌ری ده‌بووردرێ. 5. بڕیاره‌كانی دادگای باری كه‌سیه‌تی قابیلی تانه‌لێدانن له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییز له ماوه‌ی(30) سی رۆژ له ڕۆژی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه وبه‌ئاگاداركراوه داده‌نرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م : كه‌س وكاری شه‌هیدی خه‌باتگێڕ وقوربانییه‌كانی چه‌كی كیمیایی وئه‌نفالكراوه‌كان و هاووڵاتی ماف وئیمتیازه‌كانی شه‌هیدیان ده‌كه‌وێ به‌پێی پێڕه‌ویك كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێ. دووه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی/ یه‌كه‌م له مادده‌ی شه‌شه‌م ده‌یانگرێته‌وه ئه‌مانه‌ن: 1- ژن ومێرد. 2- كوڕ تاكو ته‌واوكردنی بیست وچوار سالأ له ته‌مه‌نی ئه‌گه‌ر له‌خوێندن به‌رده‌وام نه‌بێت. 3- كچ: تاكو دامه‌زراندنی له فرمانێك. 4- روڵه په‌ككه‌وته‌كان: رۆله‌ی په‌ككه‌وته له مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه به‌ده‌رده‌بن. 5- دایك و باوك. 6- براكان و خوشكه‌كان: له‌گه‌لأ ره‌چاوكردنی بڕگه‌كانی(3،2)ی سه‌ره‌وه. سێیه‌م: به‌شه مووچه‌ی باوك ودایك وژن ومێرد تا له‌ژیاندا مابن بۆیان خه‌رج ده‌كرێت. چواره‌م: له‌كاتی بڕینی مووچه‌ی موسته‌حه‌قی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، ئه‌وا به‌شه‌مووچه‌ی ئه‌وانه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌وانه‌ی دیكه كه موسته‌حه‌قن. پێنجه‌م: ئیستحقاقی مووچه بۆ ئه‌و كوڕ وكچه ده‌بێ به‌درێژایی ژیانیان ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌وانه موسته‌حه‌قی تاقانه بن. شه‌شه‌م: منداڵه‌كانی قوربانییانی جینۆساید له مه‌رجه‌كانی كه له بڕگه‌كانی (3،2) ی سه‌ره‌وه دا هاتوون به‌ده‌رده‌بن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: مافی دارایی وه‌كو یه‌ك به‌سه‌ر موسته‌حه‌قه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێ. دووه‌م: براو خوشك مووچه‌كه‌یان راده‌گیری له كاتێك كه موسته‌حه‌قی له پێشتر هه‌بن.
مادده‌ی بیست وسێ
مادده‌ی بیست وسێ: لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌توانێ هه‌ر سزایه‌ك له‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدا: 1/به ئاگاهێنانه‌وه (الفات النظر) 2/ئینزار 3/قه‌ده‌غه‌كردن له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.
مادده‌ی بیست و نۆ
مادده‌ی بیست و نۆ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته كار.
مادده‌ی بیست و پێنج
مادده‌ی بیست و پێنج: 1/كاروباری سه‌ندیكا، له پارێزگه‌كاندا، لیژنه‌ی لقی پارێزگه‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. 2/لێژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه هه‌ر سێ ساڵ، جارێ، به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌مه‌رجێ پیشه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاندبێ له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست و دوو
مادده‌ی بیست و دوو: لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط) له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێكده‌هێندرێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵیانده‌بژێرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1/به پێی ئه‌م یاسایه، ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌م سه‌ندیكایه نه‌بێ و ئیلتيزاماتی خۆی به‌جێ نه‌هێنابێ نابێ پیشه‌كه هه‌ڵسوڕێنێ. 2/دایه‌ره ره‌سمی ونیمچه ره‌سمییه‌كان هه‌ر ئابووریناسێ له سه‌ر ئێش دابمه‌زرێنن یان هه‌ر ئیشێكی تری پێ بكه‌ن، ده‌بێ وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بنێرن بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: شه‌رتو شروتی ئه‌ندام ئه‌مانه‌یه: 1/ هاوڵاتی هه‌رێم یا نیشته‌جێی هه‌رێم بێت. 2/به جینایه‌تێكی غه‌یره سیاسی حوكم نه‌درابێ، یان به جونحه‌یه‌کی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم نه‌درابێ. 3/له زانسته ئابووریه‌كاندا بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ له به‌كالۆریۆس كه‌متر نه‌بێ یان هاوتای به‌كالۆریۆس بێت.
یەكەم
یەكەم:- ڕاگرتنی بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەی شۆڕشی عێراقی هەڵوەشاوە ژمارە(368)لە رۆژی 9/9/1990.
چوارەم
چوارەم:- ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاو كردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی(وەقایعی كوردستان) دا دەخرێتە كار.