أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
المادة 12
المادة 12 أعضاء مجلس المفوضين غير قابلين للعزل أو الإقالة ألا في حالة صدور حكم قضائي بات بحق عضو المجلس عن جريمة مخلة بالشرف أو جناية أو إعفائهم بعد استجواب في مجلس النواب وفقا لأحكام المادة ( 61 – ثامنا – هـ ) من الدستور .
مادده‌ی (12)
مادده‌ی (12) ئەم یاسایە لە ڕێكەوتی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی كوردستان)دا جێبەجێ دەكرێت.
مادده‌ی (12)
مادده‌ی (12): ئه‌گه‌ر له‌نێوان ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پارێزه‌ر تیایدا شایانی خانه‌نشین بوون ده‌بێ به‌پێی مادده (11) ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه خرابێته سه‌ر ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ریی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، بۆ ئه‌و پارێزه‌ره نییه داوای خانه‌نشین بوون بكات ته‌نیا دوای ماوه‌یه‌ك نه‌بێت كه له (5) ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ له مێژووی ده‌رچوونی بڕیاری خستنه سه‌ره‌كه‌وه جگه له باری عه‌جزه‌كه.
مادده‌ی (12)
مادده‌ی (12) ڕێكارەكانی فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:- یه‌كه‌م: رێكخستنی لیستی زیادكردن لەبەر ڕۆشنایی خەسڵەتەكانی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە كە لەلایەن لیژنەی خەمڵاندنەوە چەسپێنراوە، و ئەگەر زیاتر لە موڵك و ماڵێكیش بوو، ئەوا بۆ هەریەكێكیان لیستێكی زیادكردن رێكدەخرێت. دووەم: 1. جاڕنامەی فرۆشتن یان بەكرێدان بە زیاكردنی ئاشكرا، لە دوو ڕۆژنامەی ڕۆژانە بڵاودەكرێتەوە، كە یەكێكیان لە هەولێر و ئەوی دیكە لە ناوەندی ئەو پارێزگایە دەبێت كە زیادكردنەكەی تێدا دەكرێت، وێنەیەكی جاڕنامەكەش لەو فەرمانگەیە هەڵدەواسرێت كە فرۆشتن یان بەكرێدانەكە ئەنجام دەدات، لیژنە دەتوانێت بڕیاری بڵاوكردنەوەی جاڕنامەكە لە ڕێگەی ئامرازەكانی دیكەی ڕاگەیاندنەوە، لەناویاندا پێگە ئەلكترۆنیە فەرمییەكان، بدات. 2. ئەو موڵك و ماڵە نەگوازراوەی، بەهای خەمڵێنراوی بەكرێدانی ساڵانەی لە (1,000,000) یەك ملیۆن دینار كەمتر بێت، لە جاڕدان بەدەردەكرێت. سێیەم: 1. جاڕنامەكە گشت ئەو خەسڵەتانەی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە، كە لە كۆنووسی لیژنەی خەمڵاندندا هاتوون، رۆژ و رێكەوت و كاتژمێری زیادكردنەكە، مەرجەكانی بەشداریكردن، ئەو شوێنەی تیایدا ئەنجامدەدرێت و بڕی ئەو بارمتانەی (تأمینات) پێویستە سپاردە بكرێن، لەخۆدەگرێت. 2. فرۆشتن یان بەكرێدانی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە بەپێی ئەو ڕێزبەندییەی لە جاڕنامەكەدا هاتووە، ئەنجامدەدرێت. چوارەم: لیستی زیادكرنەكە لە رۆژی دوای بڵاوكردنەوەی جاڕنامەكە بۆ ماوەی (30) سی ڕۆژ كراوە دەبێت، و پێویستە لەسەر ئەو كەسانەی خواستی كڕین یان بەكرێگرتنی موڵك و ماڵەكەیان هەیە، سەردانی فەرمانگەی تایبەتمەند بكەن بۆ دەربڕینی خواستنی كڕین یان بەكرێگرتن، بەو مەرجەی هەر یەكێكیان پێش بەشداریكردنی لە زیادكرنەكە بارمتەیەك سپاردە بكات، بڕەكەی لە (20%) بیست لەسەدی بەهای خەمڵێنراو لە حاڵەتی فرۆشتن و لە كۆی بڕی بەرامبەری بەكرێدان بۆ تەواوی ماوەكەی لە حاڵەتی بەكرێدان، كەمتر نەبێت. پێنجەم: زیاكردن بە مەبەستی فرۆشتن یا بەكرێدان تەنها لە بازنەی ئەو یەكە كارگێڕییە ئەنجامدەدرێت كە موڵك و ماڵە نەگوازراوەكەی تێدایە، دەسەڵاتی تایبەتمەند دەتوانێت لەكاتی پێویستدا بڕیار بدات كە زیادكردنەكە لە ناوەندی ئەو پارێزگایە بكرێت كە موڵك و ماڵە نەگوازراوەكەی تێدایە. شەشەم: لە ڕۆژی دوای كۆتایی هاتنی ئەو ماوەیەی كە لە بڕگەی (چوارەم)ی ئەم ماددەیەدا دەقنووسكراوە، لەو كات و شوێنەی دیاریكراون بۆ فرۆشتن یان بەكرێدان، بۆ بەشداریكردن لە زیاكردنەكە بانگەواز دەكرێت ، بەمەرجێك بانگەوازەكە وەسفكردنێكی تەواوی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە لەخۆ بگرێت. حەوتەم: زیادكردنەكە بە ئاشكرا دەبێت، بە زیاتر لە (70%) حەفتا لەسەدی بەهای خەمڵێنراو دەستپێدەكات، دواتر لیژنەی فرۆشتن یا بەكرێدان بڕیاری بەركەوتنی (رس‌و) زیادكردنەكە بۆ كۆتا كەسی زیادكار دەدات و ئەو خستنەڕووەی لە ماوەی (5) پێنج خولەك هیچی لەسەر زیاد ناكرێت، بە كۆتایی زیادكردنەكە دادەنرێت. هەشتەم: 1. دەكرێت لەسەر بڕی بەرامبەری دوایین زیادكردن، لە ماوەی (5) پێنج رۆژی كار لە رێكەوتی بەركەوتنی (رس‌و) زیادكردنەكە، بە بڕێك كە كەمتر نەبێت لە (15%) پازدە لەسەدی دوایین ئەو بڕی بەرامبەرەی زیادكردنەكە پێی گەیشتووە، خسنتەسەر (ضم) لەلایەن كەسی ترەوە، بكرێت. 2. لە ئەگەری بوونی داواكاریی خستنسەردا، لە ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی جاڕنامەیەك بە هەمان میكانیزمی یەكەمجار، زیادكردنێكی نوێ بۆ ماوەی (7) حەوت ڕۆژ دەكرێتەوە، دواتر هەواڵە دەكرێت و نابێت جارێكی تر خستنەسەر لەسەر كۆتا بڕی بەرامبەری زیادكردنەكە، بكرێت. 3. داواكاریی خستنەسەر، تەنها دوای وەرگرتنی بارمتە یاساییەكان، ئەوانەی بەپێی ئەو ڕێژەیەی لەسەر بنەمای ئەو بڕی بەرامبەرە دیاركراوە كە كەسی داواكار خستوویەتیەڕوو، قبوڵ دەكرێت.
المادة (12)
مادده‌ی ( 12 ): هه‌ر كه‌سێك ره‌فتارێك له ره‌فتاره‌كانی نێوه‌ندگیریی یان ده‌لالیی له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویوزارو خانووبه‌رانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌نجام بدات، ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به پێبژاردنێك له (3،000،000) سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (5،000،000) پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت.
المادة 12
المادة 12 اولا ــ يعاقب بالحبس لمدة لاتزيد على خمس سنوات كل موظف أو مكلف بخدمة عامة حرم مواطنا من حقوق مقررة له قانونا أو اعاق أو اخر انجاز معاملاته الرسمية لاسباب طائفية أو دينية أو قومية ولايخل ذلك باية عقوبات ادارية ينص عليها القانون. ثانيا ــ يعاقب بالحبس كل موظف عاقب موظفا أو حرمه من حقوق وظيفية لاسباب طائفية أو دينية أو قومية لا يخل ذلك باية عقوبات ادارية ينص عليها القانون. ثالثا ــ يعاقب بالحبس لمدة لاتقل عن سنة كل من ادعى تعرضه للتمييز الطائفي أو الديني أو القومي وثبت قضائيا بطلان ادعائه.
مادده‌ی (12)
مادده‌ی (12): مادده‌ی (دوازده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: ده‌سته پێكدێت له: یه‌كه‌م: فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت له یاسا و خاوه‌نی شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و، چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێیه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه كه‌وا به فه‌رمانی سه‌رۆكی ده‌سته ده‌كرێنه‌وه له هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگایه‌كانی هه‌رێم و، ئه‌م ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: 1ـ ئاشكراكردنی حاڵه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی و، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌یان به پشت به‌ستن به ده‌زگا هونه‌رییه‌كان. 2ـ وه‌رگرتنی هه‌واڵدان و زانیاری و سكاڵاكانی گه‌نده‌ڵی و لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی. 3ـ هاوكاری كردن له بواری چاودێریی خه‌رجكردن و وه‌رگرتن و ره‌فتاركردن به مایه‌كانی هه‌رێم و رێگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی 4ـ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه رایان كردووه و، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و مایه و سامانانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه رفێندراون. 5ـ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی. دووه‌م: فه‌رمانگه‌ی یاسایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت له یاسا و خاوه‌نی شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و به‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌ستێت: 1ـ پێشكه‌شكردنی بیر‌ورا و راوێژ له پرسه یاساییه‌كان كه‌وا ده‌خرێنه به‌رده‌م ده‌سته و، نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌سته له‌و ده‌عوایانه‌ی له‌سه‌ری به‌رز ده‌كرێته‌وه به بریكاریی فه‌رمی كه له سه‌رۆكی ده‌سته‌وه ده‌ركرابێت. 2ـ مورافه‌عه‌كردن له‌به‌رده‌م دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی یان پێداچوونه‌وه‌ی رێگه‌كانی تانه‌لێدان ده‌رباره‌یانه‌وه. 3ـ نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌سته له‌و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر داواكاریی ده‌سته پێكهێنراون. 4ـ ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی یاسایی تایبه‌ت به یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌م بواره. 5ـ پێشكه‌شكردن و داواكردنی یارمه‌تی یاسایی نێوده‌وڵه‌تیی ئاڵوگۆڕكراو. 6ـ چاودێری له‌سه‌ر ده‌سپاكیی بڕیار و كاره‌كانی كه‌رتی گشتی. 7ـ دانانی رێنمایی رێگه‌گرتن له ناكۆكی به‌رژه‌وندییه‌كان له هه‌رێمدا. 8ـ گرتنه‌به‌ری رێكار بۆ چاودێریی ئاستی ده‌سپاكی بڕیار و كاره‌كانی كه‌رتی گشتی و ده‌ركردنی راپۆرتی ناوبه‌ناو له‌م باره‌یه‌وه. 9ـ ئاماده‌كردنی پێشنیار و پڕۆژه یاسا له بواری نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی. سێیه‌م: فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. 1ـ وه‌رگرتنی ده‌رخسته‌كانی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییانه‌ی تیایاندا هاتوون و، گه‌ڕان به‌دوای ڕاستیه‌كانی و، به‌دواداچوونی ئه‌وانه‌ی دواكه‌وتوون له پێشكه‌شكردنی، چاودێریكردنی زێده‌بوونی مایه‌ی ئه‌وانه‌ی داواكراون ده‌رخسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی ده‌رهه‌ق به‌وه‌ی ده‌سه‌لمێنرێت كه‌وا زێده‌بوونێكی گه‌وره له سامانی یان سامانی هاوسه‌ری یان یه‌كێك له منداڵه دواكه‌وته‌كانی بوونی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 2ـ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و راگه‌یاندن له جێبه‌جێكردنی رێوشوێنی هاوبه‌ش بۆ رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی. 3ـ گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاوشێوه‌ن. 4ـ به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆگرامه‌كانی راهێنان و ئه‌نجامدانی كۆنگره به هاوكاری وه‌زاره‌ت و لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت. 5ـ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ده‌سپاكی و شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه و پابه‌ند بوون به ستانده‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی. 6ـ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دانانی پڕۆگرامی خوێندنی نیشتمانی بۆ پته‌وكردنی ده‌سپاكی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. 7ـ دانانی رێنمایی رێساكانی ره‌فتاری پیشه‌یی و چاودێریكرنی پابه‌ند بوون پێیه‌وه و، جه‌خت كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ری. 8ـ دانانی رێنمایی ده‌رخستنی ئه‌ستۆی دارایی. 9ـ دانانی پێڕه‌و و میكانیزم و رێسای بڵاوكردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی داتا و زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌كان. 10ـ دانان و جێبه‌جێكردنی رێوشوێنی رێگه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی و پته‌وكردنی شه‌فافیه‌ت و رێگه‌گرتن له ناكۆكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له كه‌رتی تایبه‌تدا. 11ـ به‌دواداچوون و گه‌ڕان به دوای راستیه‌كاندا ده‌رباره‌ی ناكۆكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له كه‌رتی گشتیدا و ده‌ركردنی راپۆرتی ناوبه‌ناو ده‌رباره‌یانه‌وه. چواره‌م: فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌وا به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی بێت له بواری پسپۆڕی خۆی كه له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت و هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و دابینكردنی راهێنانی پێویست و بونیاتنانی تواناكان. پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان به مه‌رسومێكی هه‌رێمی پاش كاندیدكردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌وه داده‌مه‌زرێن. شه‌شه‌م: نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بێت.
المادة 12
المادة 12 حجز الثكنة ويفرض على : اولا ـ الضابط ونائب الضابط وضابط الصف والجندي . ثانيا ـ يجوز الحكم على الضابط بحجز الثكنة مدة لا تزيد على ( 15 ) خمس عشرة يوم . ثالثا ـ يجوز الحكم على الجندي وطالب الصف ونائب الضابط بحجز الثكنة مدة لا تزيد على ( 30 ) ثلاثين يوما . رابعا ـ لا يجوز الحكم على الطالب العسكري سوا‌ء في كلية او معهد او مركز او مدرسة بعقوبة حجز الثكنة بمنزلة عقوبة انضباطية .
مادده‌ی (12)
مادده‌ی (12) یەکەم: هەرکەسێک لە ماوەى (60) شەست ڕۆژ لە دواى بەرکاربوونى ئەم یاسایە، هەواڵبدات لەسەر دەستداریی چەکێکى بێ مۆڵەت، لە سزا دەبوردرێت، و دەسەڵاتى مۆڵەتدان دەتوانێت بەپێى حوکمەکانى ئەم یاسایە مۆڵەتى پێبدات. دووەم: لە حاڵەتى ڕەزامەندینەدان بە پێدانى مۆڵەت، ئەوا چەکەکە بۆ بەرژەوەندى دەستدارەکەى بەزیاد کردنى ئاشکرا لەلایەن دەسەڵاتى مۆڵەتدانەوە دەفرۆشرێت.
المادة 12
المادة 12 تضاف الفقرة ( ثانيا ) للمادة ( 85) لتقرا كالأتي : ثانيا : تفرض غرامة على الموظف المسؤول عن الاستقطاع في حالة تأخره في إرسال مبلغ الاستقطاع بمقدار (50,000) خمسين ألف دينار بقرار صادر من منفذ العدل وفي حال تكرار التأخير يضاعف المبلغ المذكور .
مادده‌ی (12)
مادده‌ی (12): ئه‌گه‌ر له‌نێوان ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پارێزه‌ر تیایدا شایانی خانه‌نشین بوون ده‌بێ به‌پێی مادده (11) ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه خرابێته سه‌ر ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ریی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، بۆ ئه‌و پارێزه‌ره نییه داوای خانه‌نشین بوون بكات ته‌نیا دوای ماوه‌یه‌ك نه‌بێت كه له (5) ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ له مێژووی ده‌رچوونی بڕیاری خستنه سه‌ره‌كه‌وه جگه له باری عه‌جزه‌كه.
مادده‌ی (12)
مادده‌ی (12) یەکەم: 1- بەخێوکاری ئاژەڵ لەحاڵەتى دەستبەرداربوونی لە ئاژەڵەکە بە پاساوێکى ڕەوا، ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی دەکاتەوە بە مەبەستی داڵدەدانی لە پەناگەکان. 2- بەخێوکاری ئاژەڵ لەو بارەى لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیەدا هاتووە، لەسەر پابەندییەکانى بەردەوام دەبێت تاوەکو ڕادەستکردنی ئاژەڵەکە بە پەناگەکان. 3- بەخێوکاری ئاژەڵی ماڵی بە پێبژاردنێک کە لە (150.000) سەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە (500.000) پێنج سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت ، ئەگەر پێچەوانەی ڕێکاری هاتوو لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیە، ئاژەڵەکە دەربەدەر بکات. دووەم: 1- سەرباری سەپاندنی سزای هاتوو لە خاڵى (1)ى ئەم بڕگەیە، بەخێوکاری ئاژەڵی ماڵی بە بەخێوکەر دادەنرێت تا ئەو کاتەی ئاژەڵەکە ڕادەستی پەناگە دەکرێت.
المادة 12
المادة 12 أولا – أ. تقوم السلطات الصحية المختصة بتزويد المديرية أو تشكيلاتها بواقعة الولادة و الوفاة التي تصدرها خلال ( 30) ثلاثين يوما من حصول الواقعة وفق النموذج المعتمد من وزارة الصحة لهذا الغرض . ب. تسجيل المديرية واقعة الولادة أو الوفاة المنصوص عليها في البند (أولا) من هذه المادة الكترونيا . ثانيا – أ – تقوم محاكم الأحوال الشخصية و محاكم المواد الشخصية و المحاكم الأخرى المختصة تزويد المديرية أو تشكيلاتها بنسخة من عقد الزواج أو قرار الطلاق أو الفسخ أو التفريق و الحجج بعد اكتسابها درجة البتات . ب – تسجيل المديرية عقد الزواج أو قرار الطلاق الكترونيا . ثالثا – يلتزم العراقي الذي يسكن خارج جمهورية العراق أشعار المديرية أو الممثلية العراقية الخاصة أو من يقوم مقامها بواقعة الزواج أو الطلاق أو الفسخ أو التفريق التي تخصه و للمدير أو من يخوله تأشير تلك الواقعات في قيده المدني استنادا إلى البيانات أو الوثائق الصادرة من الجهات الأجنبية و المصدقة من الممثيلية العراقية في الخارج أو من ممثليه البلد الأجنبي في جمهورية العراق أو من يقوم مقامها بعد اقترأنها بتصديق وزارة الخارجية العراقية و يجوز تأشير تلك الواقعة في قاعدة البيانات بنا‌ء على تأييد الممثليات العراقية في الخارج عند عدم وجود البيانات و الوثائق المذكورة لدى الشخص مع مراعاة أحكام المادتين (26) و (27) من هذا القانون . رابعا – تؤشر مديرية شؤون الجنسية و تشكيلاتها المختصة قرارات منح الجنسية أو سحبها أو إلغائها أو أعادتها أو فقدأنها أو استردادها و إرسالها إلى نظام المعلومات المدنية بعد صدورها وفقا لاستمارة تعد لهذا الغرض . خامسا – للمديرية أن تطلب من الجهات المختصة بالإحصاء السكاني معلومات و بيانات لغرض تحديث قيود نظام المعلومات المدنية و مقارنتها مع قاعدة البيانات .
مادده‌ی (12)
مادده‌ی (12) یەکەم: لەکاتى هەڵوەشاندنەوەى موڵەتى کۆمپانیا بەشێوەیەکى هەمیشەیى، یان پاکتاوکردنى کۆمپانیا لەبەر هەر هۆیەک بێت، پێویستە لەسەر کۆمپانیا گشت موڵەتەکانى چەک و موڵەتەکانى ڕێگەپێدان بە ئوتۆمبێل و ناسنامەکان بۆ وەزارەت بگەرێنێتەوە. دووەم: لەکاتى پاکتاوکردنى ئارەزوومەندانەى کۆمپانیا، پێویستە لەسەر کۆمپانیا لەماوەى (60) شەست ڕۆژ لە ڕێکەوتى پاکتاوکردنى، بە ڕەزامەندى وەزارەت سەرجەم چەک و تەقەمەنى و ئامێرە بێتەل و ئۆتۆمبێلە قەڵغانەکانى بفرۆشێتە لایەنێکى دیکەى موڵەتدراو ، و بە پێچەوانەوە، لەلایەن وەزارەتەوە بە زیادکردنى ئاشکرا دەفرۆشرێتە لایەنە موڵەتدراوەکان، و ئەمەش بەڕێنمایى ڕێکدەخرێت کە وەزیر دەریدەکات. سێیەم: لەکاتى هەڵوەشاندنەوەى مۆڵەتى کۆمپانیا، وەک جێبەجێکردنێک بۆ حوکمى بڕگەى (دووەم)ى ماددەى (11)ى ئەم یاسایە، پێویستە لەسەر کۆمپانیا سەرجەم چەک و تەقەمەنى و ئامێرە بێتەل و ئۆتۆمبێلە قەڵغانەکانى ڕادەست بکات، و دەبنە موڵکى وەزارەت، و بڕە پارەى بارمتەی سپاردەکراو لە ژمێرەى وەزارەت وەک داهاتێکى کۆتایى بۆ گەنجینەى هەرێم تۆماردەکرێت.
المادة 12
المادة 12 اولا – يؤلف في كل محكمة احداث مكتب لدراسة الشخصية يرتبط بمحكمة الاحداث ويتكون من : ا – طبيب مختص او ممارس في الامراض العقلية والعصبية او طبيب اطفال عند الاقتضاء. ب – اختصاصي بالتحليل النفسي او علم النفس. جـ - عدد من الباحثين الاجتماعيين. ثانيا – يجوز تعزيز المكتب بعدد من الاختصاصيين في العلوم الجنائية او العلوم الاخرى ذات الصلة بشؤون الاحداث. ثالثا – يعين وزير العدل اعضاء المكتب ويكون الطبيب مديرا له.
ماددەى (12)
ماددەى (12): یەكەم: دامەزراندن لە وەزیفەكانی (بەڕێوەبەرى گشتى و راوێژكار و سەرووتر)، لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمى كوردستان - عێراق رادەگیرێت، مەگەر تەنها لەو كاتەى پلەى چۆڵ هەبێت. دووەم: خانەنشینكردنی فەرمانبەر بە پلەى (بەڕێوەبەرى گشتى و سەرووتر)، كە پێكهاتەى ئیدارى لە ئاستى (بەڕێوەبەرایەتی گشتى و سەرووتر) بەڕێوە نابات بەپێى حوكمەكانى برگەی (هەشتەم) لە ماددەی (7)ى ئەم یاسایە دەبێت، یان دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێكی تر لە كاتی هەبوونی شوێنى وەزیفی بەتاڵ، كە لەگەڵ ناونیشانی وەزیفی شایستەی خۆی دەگونجێت. سێیەم: حوكمەكانی برگەی (دووەم)ى ئەم ماددەیە سەرۆكی یەكە ئیدارەكانیش (پارێزگار، قایمقام، بەڕێوەبەرى ناحییە) دەگرێتەوە، كە هیچ یەكەیەكی ئیداری بەڕێوە نابەن. چوارەم: مەرجەكانى دامەزراندن بە پلەى (بەڕێوەبەرى گشتى و بەرەوژوور) جگە لە مەرجەكانی فەرمانبەرایەتی وەزیفەى گشتی بە پەیرەوێك دەستنیشان دەكرێت كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەچێت، كە تیایدا ڕەچاوی بڕوانامە و پسپۆڕى و ساڵانى خزمەت و شارەزایی و لێهاتوویی بكرێت.
المادة 12
المادة 12 يختص مجلس الرعاية بالأمور الآتية: 1-مناقشة سياسة المجلس العامة. 2-توزيع المهام الوظيفية بين رئيس المجلس ونائبه وأعضاءه. 3-تنفيذ سياسة المجلس وترجمتها على ارض الواقع. 4-العمل مع كل اللجان للحصول على اكبر الامتيازات والمساعدات للفئات المشمولة بأحكام هذا القانون. 5-مناقشة الميزانية وإقرارها والمصادقة على حساباتها وإجراء المناقلات الضرورية فيها. 6-تقديم مشاريع القوانين إلى الجهات التشريعية لغرض إقرارها وكذلك التنسيق مع مجلس الوزراء لإصدار الأوامر والتعليمات اللازمة لتحقيق أهدافه.
المادة 12
المادة 12 يلغى نص البند اولا من المادة ( 35 ) من القانون ، ويحل محله ما ياتي : اولا - ا - ان لا يكون محكوما عليه عن جريمة ماسة بامن الدولة الداخلي او الخارجي. ب - ان لا يكون محكوما عليه عن جريمة سرقة. ج - ان لا يكون عائدا. د - ان لا تكون ذمته المالية مشغولة لدوائر الدولة والقطاع الاشتراكي في القضية المحكوم بسببها. هـ - ان تقدم عنه كفالة شخصية او مالية.
مادده‌ی (12)
مادده‌ی (12): یه‌كه‌م: بۆ ناونووسین له تۆماری پارێزه‌راندا ده‌بێ پارێزه‌ر سكاڵایه‌ك بدات به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و، به پێی ئه‌م یاسایه ده‌بێ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانشی له ته‌كدابێ كه فه‌راهه‌مكردنی مه‌رجه‌كانی ده‌سه‌لمێنێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌و سكاڵایه به ره‌زامه‌ندی وه‌كه‌رده‌گرێ یا به بڕیارێكی هۆدیاریكراو (قرار مسبب) ده‌یداته دواوه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی زه‌روور سه‌یر كردنی سكاڵاكه‌ی دواخست كه ئه‌م دواخستنه‌ش ته‌نها بۆیه‌ك جار ده‌بێ، ئه‌وه ئه‌وكاته پێویسته له سه‌ری له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له دووه‌م رۆژی تۆماركردنی سكاڵاكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری سكاڵاكه بكات و بیبڕێنێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی سێیه‌می ئه‌و مادده‌یه‌دا كه له دووه‌م رۆژی سكاڵادانه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تێپه‌ڕی و ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا نه بریارێكی ره‌زامه‌ندیی ده‌رهێناو نه دواشی خست ئه‌وه ئه‌و كاته خاوه‌ن سكاڵاكه به تۆمار كرا‌و داده‌نرێ. پێنجه‌م: بڕیاری ره‌زامه‌ندیش یان ناره‌زایی له‌سه‌ر سكاڵاكه دوای ده‌رهێنانی ده‌درێ به خاوه‌ن سكاڵاكه ئه‌میش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ی درابێته دواوه له به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا كه له رۆژی لێ ئاگادار كردنه‌وه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كا تانه‌ی لێبگرێ بڕیاری ئه‌و دادگایه‌ش كۆتاییه. شه‌شه‌م: ئه‌و پارێزه‌ره‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ناوی له تۆماری پارێزه‌راندا ده‌نووسرێ، پێویسته له‌سه‌ری له به‌رده‌می دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا (الاستئناف) ئه‌م سوێنده بخوات (سوێندبێ به یه‌زدانی گه‌وره، كه به ده‌ستپاكی و به دڵسۆزی پارێزه‌ریه‌تی بكه‌م و رێز له یاسا بگرم و نهێنی ئه‌م پیشه‌یه بپارێزم و داب و نه‌ریتی ده‌ستووری له‌به‌ر چاو بگرم). حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن بۆی ده‌ركه‌وت كه مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی خاوه‌ن سكاڵاكه پشتی پێ به‌ستووه راست ده‌رنه‌چوو ئه‌وه ئه‌و كاته پێویسته دووباره به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه بڕیاره تازه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی (15) پازده رۆژ كه له رۆژی ئاگاداركردنی داواكاره‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا پێداچوونه‌وه (تمییز)ی بۆ هه‌یه. هه‌شته‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌رێ مه‌رجێ له‌و مه‌رجانه‌ی پارێزه‌رایه‌تی كردن كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه له ده‌ست چووه ئه‌وه ئه‌و كاته ئه‌نجومه‌ن به بڕیاریك ناوی له تۆماری پارێزه‌رایه‌تی لاده‌بات.
یەكەم: 12
12. بەمەبەستی چاكسازی ریشەیی و گشتی لەلایەن فراكسیۆنەكان و لیژنەكانی ناو پەرلەمانەوە، بە هاوكاری ئەنجومەنی وەزیران و سوود وەرگرتن لە لایەنە سیاسیەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆران و خەڵكانی بێ لایەن و دڵسۆز پرۆژەی چاكسازی ئامادە و پێشكەش بە پەرلەمان بكرێ بۆ گفتوگۆ كردن و چاودێری جێبەجێ‌كردن بەزووترین كات.