أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: نابێت مافه مه‌عنه‌ویه‌كانی دانه‌ر یان هه‌ر كارێك به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی گل بدرێته‌وه. دووه‌م: نابێت ئه‌و كاره‌ی كه‌وا دانه‌ره‌كه‌ی به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆچی دوایی كردووه، گل بدرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م دانه‌ره، به‌ر له مردنی، ڕازی نه‌بووبێت له سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: حوكمه تایبه‌ته‌كانی ده‌ستلێهه‌ڵگرتنی دانه‌ر له مافه داراییه‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر خاوه‌نی مافه هاوسێكان پیاده ده‌كرێت. وه له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی ئه‌و مافه پاوانكارییانه‌ی كه‌وا ئه‌م یاسایه بۆ هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو ئێزگه‌كان ده‌قی له سه‌ر كردووه، ئه‌وان بۆیان هه‌یه ته‌نها یه‌كجار، له‌بڕی به‌كارهێنانی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی به‌رنامه بڵاوكراوه‌كانی ئامانجه بازرگانیه‌كانی په‌خشكردن یان گه‌یاندن بۆ جه‌ماوه‌ر، به‌رامبه‌رێكی دارایی دادپه‌روه‌رانه وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.
مادده‌ی سی و سێیه‌م
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڵاوكارو چاپكارو به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كان، به هاوبه‌شی له نێوانیاندا، پابه‌ند ده‌بن، به‌لای كه‌م، به سپاردنی پێنج دانه له كاره‌كه ـ به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كان ـ به‌مه‌به‌ستی دۆكیومێنتكردنی له لای هه‌ر لایه‌نێك كه‌وا وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كات. دووه‌م: نه‌سپاردن نابێته هۆی پێشێلكردنی ئه‌و مافانه‌ی دانه‌ر كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه. سێیه‌م: سپاردن ده‌بێته گرێنه‌یه‌ك له سه‌ر خاوه‌ندارێتی كاره سپێردراوه‌كه‌و ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گرێنه‌یه به گشت رێگه‌كانی سه‌لماندن، بسه‌لمێنرێت. چواره‌م: ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ناوبه‌ناوه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه له سپاردن ده‌به‌خشرێن ته‌نها ئه‌گه‌ر كاره‌كه به ته‌نهایی بڵاوبكرێته‌وه.
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م: له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه هه‌ر یاسایه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قی له سه‌ر ده‌كات، ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك: یه‌كه‌م: هه‌ر زانیاریێكی هاتوو له هه‌ر شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كاره‌كه، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌ن ماف تیایدا، بسڕێته‌وه یان بگۆڕێت، بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌كان. وه ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌مانه‌ی خواره‌وه ناسراون، به زانیاری تایبه‌ت به مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێن: 1- كار یان تۆماری ده‌نگیی به‌جێگه‌ینه‌ریی. 2- دانه‌ر یان به‌جێگه‌ینه‌ر یان به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌نگیی. 3- خاوه‌نی ماف له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێك یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی. 4- ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستن بۆ سوودو كه‌ڵك وه‌رگرتن له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێك یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی، بێنه‌ئاراوه. 5- هه‌ر ژماره‌یه‌ك یان جفره‌یه‌ك هیما بكات بۆ ده‌رخستنی ئه‌م زانیارییانه. دووه‌م: به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌ن ماف، چه‌ند دانه‌یه‌ك له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێكی چه‌سپاو یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی، دابه‌شیان بكات یان هاورده‌یان بكات به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنیان یان په‌خشیان بكات یان بۆ جه‌ماوه‌ر بیانگوازێته‌وه، چ زانیاری هه‌بێت له‌مباره‌یه‌وه یان هۆی ته‌واوی هه‌بێت بۆ زانین.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر گشت شوێنه مۆڵه‌تدراوه‌كانی كۆپیكردن یان دابه‌شكردن یان فرۆشتنی كاره‌كان له هه‌رێمدا، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نووسراوانه‌ی كه‌وا له لایه‌ن خاوه‌نی كاره‌كه یان ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌نداره‌كانی تر به‌م كارانه ڕایانده‌سپێرێت، بپارێزن، كاره‌كه چ له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی. دووه‌م: فه‌رمانبه‌رانی به‌شی پاراستنی مافی دانه‌ر له وه‌زاره‌ت، پاڵپشت به بڕیارێكی دادگه‌ریی ده‌ركراو له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌كه، بۆیان هه‌یه هه‌ر شوێنێكی چاپكردن یان كۆپیكردن یان به‌رهه‌مهێنان یان دابه‌شكردنی كاره‌كان، به ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌شه‌وه، بپشكنن، و بۆیان هه‌یه، تا گه‌یشتن به ئه‌نجام، دانه سه‌رپێچیكاره‌كانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له لای دادگای لێكۆڵینه‌وه بسپێرن.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: له دوای به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی پاراستنی هه‌ر كارێك، كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه، یان له كاتی پچڕانی میراتگری دانه‌ره‌كه‌ی یان نه‌بوونی هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆی، ئه‌وا پێش به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی پاراستنی به موڵكی گشتی هه‌ژمار ده‌كرێت، و ئه‌گه‌ر پێشتر چاپكرابێت یان بڵاوكرابێته‌وه ئه‌وا هه‌ر كه‌سێك مافی هه‌یه چاپی بكات یان بڵاوی بكاته‌وه. دووه‌م: به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه‌وا له بڕگه یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه ده‌قی له سه‌ر كراوه چاپ نه‌كرابێت یان بڵاونه‌كرابێته‌وه، ئه‌وا ناكرێت هیچ مافێكی، به چاپكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ش، به‌بێ مۆڵه‌تی وه‌زاره‌ت وه‌سوودبهێنرێت، ئه‌م مۆڵه‌ته‌ش بۆ ماوه‌ی پازده ساڵ پیاده ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له مۆڵه‌تدانه‌كه پیاده‌ی نه‌كات، یان ئه‌گه‌ر ده‌ستی پێكرد ئینجا دواتر بۆ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو ڕاوه‌ستا بێت له پیاده‌كردنی، ئه‌وا ئه‌م مۆڵه‌ته به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: به‌جێگه‌ینه‌ری تاك ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پاوان ده‌كات: یه‌كه‌م: په‌خشكردنی به‌جێگه‌یاندنی زیندووه‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر و چه‌سپاندنی به‌جێگه‌یاندنه نا چه‌سپاوه‌كه‌ی. دووه‌م: كۆپیكردنی به‌جێگه‌یاندنه ئاوێته‌كراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆمارێكی ده‌نگیدا، به هه‌ر رێگه‌یه‌ك و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، چ ڕاسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ، به شێوه‌یه‌كی كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی، به تۆماركردنی دیجیتالی ئه‌لیكترۆنیشه‌وه. سێیه‌م: دابه‌شكردنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی له رێگه‌ی فرۆشتن یان هه‌ر ڕه‌فتارێكی تری گوێزه‌ر بۆ خاوه‌ندارێتی. چواره‌م: به‌كرێدانی بازرگانی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی. پێنجه‌م: رێگه‌گرتن یان مۆڵه‌تدانی هاورده‌كردنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی له ده‌ره‌وه، جا ئه‌م تۆماركردنه چ به ڕه‌زامه‌ندی هونه‌رمه‌نده به‌جێگه‌ینه‌ره‌كه ئاماده‌كرابێت یان نا. شه‌شه‌م: خستنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگی بۆ به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر به رێگه‌یه‌كی ته‌لی یان بێته‌لی و به شێوه‌یه‌ك كه‌وا جه‌ماوه‌ر بتوانێت له هه‌ر كات و شوێنێك هه‌ڵیبژێرێت، پێیان بگات. حه‌وته‌م: هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر مافی هه‌یه به‌جێگه‌یاندنه بیستراوه زیندووه‌كه‌ی یان به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی بدرێته پاڵی، هه‌تا ئه‌گه‌ر مافه داراییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م مافه بۆ كه‌سێكی تر گواسترابێته‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر رێگه‌گرتن له خستنه‌پاڵی به‌جێگه‌یاندنه بیستراوه‌كه رێگه‌ی سوود وه‌رگرتن لێی بیسه‌پێنێت، و مافی هه‌یه ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت له سه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر ئه‌م مافه‌و رێگه‌گرتن له هه‌ر ده‌ستكاریێك یان شێواندنێك یان هه‌ر هه‌مواركردنێكی تری به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ی كه‌وا له‌وانه‌یه زیان به ناوبانگی بگه‌ینێت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ده‌شێت كاره بڵاوكراوه‌كان به‌بێ مۆڵه‌تی دانه‌رو به‌بێ پێدانی هیچ به‌رامبه‌رێكی دارایی به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی ده‌قیان له سه‌ر كراوه‌و له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه، به‌كاربهێنرێن: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكردن یان نیشاندان یان گووتنه‌وه یان ریتمی كاره‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێزانیی تایبه‌ت ئه‌نجامدرابێت و هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت. دووه‌م: به‌كارهێنانی كاره‌كه له دامه‌زراوێكی فێركاری یان رۆشنبیری یان كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر شێوه‌ی ڕوونكردنه‌وه بۆ مه‌به‌سته فێركارییه‌كان و هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت له‌گه‌ڵ باسكردنی كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی. سێیه‌م: تیپه مۆسیقاییه‌كان بۆیان هه‌یه كاره مۆسیقاییه‌كان به‌جێبگه‌یێنن وه له هه‌موویانیشه‌وه مه‌رجه هیچ داهاتێكی دارایی نه‌بێت و سه‌رچاوه‌و ناوی دانه‌ره‌كه ئه‌گه‌ر تیایدا هاتبێت، باسبكرێت. چواره‌م: هه‌ر كه‌سێكی نابینا مافی هه‌یه كۆپیه‌ك بكات له‌و كاره‌ی به سیسته‌می نووسینی تایبه‌ت به‌خۆیان (Braille) چاپكراوه له‌و كاره ئه‌ده‌بی یان مۆسیقاییانه‌ی به پیتی زه‌ق یان تۆماری ده‌نگیی بڵاوكراونه‌ته‌وه. وه كۆپیكردنی هه‌ر كارێكی بڵاوكراوه به رێگه‌ی وێنه‌گرتنه‌وه بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌وانه‌ی بیستنیان له ده‌ستداوه، به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ وه‌سوودهێنانی ئاسایی كاره‌كه ناكۆك نه‌بێت و به‌بێ پاساو زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه ڕه‌واكانی دانه‌ر نه‌گه‌ینێت. پێنجه‌م: به‌ڵگه‌هێنانه‌وه به بڕگه‌كانی كارێك كه‌وا پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كارێكی تر به ئامانجی ڕوونكردنه‌وه، یان راڤه‌كردن، یان وتووێژ، یان ڕه‌خنه‌گرتن، یان رۆشنبیركردن، یان تاقیكردنه‌وه، ئه‌ویش به‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌وا ئه‌م ئامانجه پاساوی بۆ ده‌كات به مه‌رجێك كاره‌كه‌و ناوی دانه‌ره‌كه‌ی باسبكرێت.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له دوای نه‌وه‌ت رۆژ له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه، هه‌ر كه‌سێك له هه‌رێمدا مافی هه‌یه هه‌ر كارێكی بیانی بڵاوكراوه به شێوه‌یه‌كی چاپكراو یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر، وه‌ربگێرێت و ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ش بڵاوبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتی یه‌كه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره بیانیه به‌سه‌رچووبێت، و هیچ وه‌رگێڕانێكی ئه‌م كاره له لایه‌ن خاوه‌نی مافی وه‌رگێران یان به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، له هه‌رێمدا بڵاونه‌كرابێته‌وه، یان له حاڵه‌تی نه‌مانی چاپه وه‌رگێڕدراوه‌كاندا.
مادده‌ی پانزده‌م
مادده‌ی پانزده‌م: ئه‌گه‌ر میراتگره‌كانی دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كانی، ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بۆیان گواستراوه‌ته‌وه پیاده نه‌كه‌ن، و وه‌زاره‌تیش بینی كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویست ده‌كات ئه‌م كاره بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه، به نووسراوێكی فه‌رمی، داوا له میراتگره‌كانی دانه‌ر بكات كه‌وا هه‌ڵسن به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌و له حاڵه‌تی پێ هه‌ڵنه‌ستانیان له ماوه‌ی ساڵێك له رێكه‌وتی داواكارییه‌كه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه فه‌رمان بكات به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه به‌مه‌رجێك میراتگره‌كان قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه بكرێنه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: فۆلكلۆر موڵكی گشتی گه‌له‌و وه‌زاره‌ت مافه‌كانی دانه‌ری به‌سه‌ردا پیاده ده‌كات و كار ده‌كات بۆ پاراستنی فۆلكلۆر له شێواندن وده‌سكاریكردن.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات: 1- فرۆشتن یان به‌كرێدانی كارێكی پارێزراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كاره‌كه بخاته ئاڵوگۆڕكردنه‌وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره. 2- لاساییكردنی كاره‌كه یان فرۆشتنی یان خسته‌ڕووی بۆ فرۆشتن یان ئاڵوگۆڕكردنی یان به‌كرێدانی له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌وا لاسایی كراوه‌ته‌وه. 3- بڵاوكردنه‌وه‌ی كارێكی پارێزراو به‌هه‌ر ئامرازێكی بڵاوكردنه‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر كراون، ئه‌ویش به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره. 4- هه‌ڵسان، به نیازخراپی، به له‌ناوبردنی یان تێكدانی یان خه‌وشداركردنی هه‌ر پاراستنێكی ته‌كنیكی كه‌وا دانه‌ر به‌كاریان ده‌هێنێت. 5- ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌ر مافێكی تری مه‌عنه‌وی یان دارایی له مافه‌كانی دانه‌ر. دووه‌م: سزاكه فره‌ده‌بێت به فره‌بوونی ئه‌و كار یان به‌جێگه‌یاندن یان په‌خش یان تۆماركردنانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن. سێیه‌م: له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه، ئه‌وا سزاكه ده‌بێته به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان یه‌كێك له‌م دوو سزایه. چواره‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و دانانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهاتوو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه. پێنجه‌م: له كاتی حوكم دان به تاوانباركردن، دادگا بۆی هه‌یه حوكم ده‌ربكات به داخستنی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه‌وا كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌كاری هێنانه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وی ئه‌و تاوانانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م/2)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وا داخستنه‌كه پێویسته‌كیی ده‌بێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: پێناسه‌كان مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم. سێیه‌م: كار: هه‌ر كارێكی ئه‌ده‌بی یان زانستی یان هونه‌ریی داهێنراو. چواره‌م: داهێنان: ئه‌و ڕواڵه‌ته داهێنه‌ره‌ی كه‌وا ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌به‌خشێته كاره‌كه. پێنجه‌م: كاری به‌كۆمه‌ڵ: ئه‌و كاره‌یه كه زیاتر له كه‌سێكی سروشتی به‌شداری تێداكردووه، به‌ده‌سپێشخه‌ری و ئاراسته‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وه‌ی كه به ناوی خۆی كاره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه. شه‌شه‌م: كاری هاوبه‌ش: ئه‌و كاره‌یه كه كارێكی به‌كۆمه‌ڵ پێك ناهێنێت، و زیاتر له كه‌سێكی سروشتی به‌شداری تێداكردووه، چ توانر پشكی هه‌ر یه‌كێكیان جیابكرێته‌وه یان نه‌توانرا. حه‌وته‌م: كاری وه‌رگیراو: هه‌ر كارێك كه‌وا پشت به كارێك یان زیاتر له كارێكی پێشه‌خۆی ببه‌ستێت، وه‌ك وه‌رگێران، یان دابه‌شكردنی مۆسیقایی، یان وێنه‌گرتنی هونه‌ری، یان پوختكردن، یان كورتكردنه‌وه، یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر ئه‌و كارانه‌ی شیاوی دووباره دارشتنه‌وه یان گۆڕانكارین، ما دامه‌كێ له ڕووی دووباره رێكخستنه‌وه یان هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، داهێنه‌ر بێت. هه‌شته‌م: دانه‌ر: ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا كارێك داده‌هێنێت. نۆیه‌م: بڵاوكردنه‌وه: بریتیه له دانانی كارێك یان دانه كۆپیكراوه‌كانی له‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ره‌كه‌ی یان خاوه‌ن مافه‌كانی و به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان ئامرازێكه‌وه بێت. ده‌یه‌م: كۆپیكردن: له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك یان زیاتر له وێنه‌یه‌كی وه‌كیه‌ك له‌گه‌ڵ دانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی كاره‌كه، به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت یان له هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، به تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی كاتیی یان هه‌میشه‌یی كاره‌كه‌شه‌وه. یازده‌م: چه‌سپاندن: مه‌به‌ست لێی تۆماركردنی ده‌نگ یان وێنه یان هه‌ردووكیان له سه‌ر ناوه‌ندێكی ماددی به رێگه‌یه‌كی شیاو بۆ تێگه‌یشتن و كۆپیكردن و گواستنه‌وه. دوازده‌م: فۆلكلۆر: بریتیه له‌و كارانه‌ی كه‌وا توێژه میللیه‌كان، وه‌ك ده‌ڕبڕینێك بۆ ناسنامه كولتورییه‌كانیان دایده‌هێنن، و له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر ده‌گوازرێته‌وه‌و یه‌كێك له توخمه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كه‌له‌پووره‌كه‌یان پێكده‌هێنێت. سێزده‌م: به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر: بریتیه له كۆمه‌ڵه فه‌رمان و ئه‌رك و ستانده‌رێك به زمانێكی پرۆگرامكراوی كۆمپیوته‌رو گۆڕدراوه بۆ زمانی ئامێری كۆمپیوته‌رو به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكی رێكخراوه‌و ده‌بێته هۆی مامه‌ڵه‌كردنی كۆمپیوته‌ر له‌گه‌ڵ داتا‌و دانه‌ده‌ستی داتا‌و زانیاری نوێ. چوارده‌م: مافه هاوسێكان: بریتیه له مافی هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو، به‌رهه‌مهێنه‌رانی تۆماره بیستراوه‌كان و، دامه‌زراوو ئێزگه‌و كۆمپانیا‌و ده‌سته‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، به‌بێ پێشێلكردنی مافی دانه‌ری ڕه‌سه‌ن. پازده‌م: هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر: مه‌به‌ست لێی ئه‌كته‌ر، سترانبێژ، مۆسیقار، سه‌ماكار، یان هه‌ر كه‌سێكی تر كه‌وا به‌ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ره ڕه‌سه‌نه‌كه، هه‌ڵده‌ستێت به نواندن یان بێژین یان خوێندنه‌وه یان سروودگوتنه‌وه یان به‌جێگه‌یاندنی شانۆگه‌ری یان هه‌ر كارێكی تر، به نیشاندانی یاری منداڵان و ئه‌كته‌ره‌كانی سێرك یشه‌وه. شازده‌م: به‌رهه‌مهێنه‌ری كاری بیستراو ـ بینراو: مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌سپێشخه‌ر بێت له رێكخستن و ئاراسته‌كردن و پاره‌دانی كاری بیستراو یان بینراو یان تۆماركردنی ده‌نگیی. حه‌ڤده‌م: به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماركراوه ده‌نگییه‌كان: مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار كارێك به تۆماركردنی ده‌نگیی یان به‌جێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ندێكی به‌جێگه‌ینه‌ر، تۆمار بكات، ئه‌ویش به‌بێ چه‌سپاندنی ده‌نگه‌كان له سه‌ر وێنه‌دا له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كردنی كارێكی بیستراو ـ بینراودا. هه‌ژده‌م: موڵكی گشتی: ئه‌و موڵكه‌یه كه گشت ئه‌و كارانه‌ی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌رتاوه له پاراستن دوورخراونه‌ته‌وه یان ماوه‌ی پاراستنی مافه داراییه‌كانی به‌سه‌رچووه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: پاراستنی بڕیاردراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كرێت: 1- كاره‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم، جێگه‌ی نیشته‌جێبوونیان له هه‌ر شوێنێك بێت. 2- كاره هاوبه‌شه‌كان كه یه‌كێك له دانه‌ره‌كانیان هاوڵاتیی هه‌رێم بێت. 3- كاره‌كانی ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیانه‌ی كه نیشته‌جێی هه‌رێم نینه. 4- كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له هه‌رێمدا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندارانه‌ی كه‌وا عێراق پێیانه‌وه په‌یوه‌سته. دووه‌م: ئه‌م یاسایه، كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له وڵاتێكی بیانی‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه، ناپارێزێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ووڵاته پاراستنی هاوشێوه بۆ كاری هاوڵاتی عێراقی كه یه‌كه‌مجار له كۆماری عێراقی فیدراڵ‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان نیشان ده‌درێن، دابین نه‌كات. سێیه‌م: له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و حوكمانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌قیان له سه‌ر كراوه، ئه‌وا هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره بیستراوو بینراوه‌كان، و ده‌سته‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، ده‌پارێزرێن.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: دانه‌ر مافی دارایی و مه‌عنه‌وی هه‌یه‌و، دانه‌رو جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی مافی مه‌عنه‌وی نه‌شیاو بۆ به‌سه‌رچوون یان ده‌ستلێهه‌ڵگرتن، پیاده ده‌كه‌ن، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه: 1- مافی خستنه‌به‌رده‌ستی كاره‌كه بۆ جه‌ماوه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار، له كاتێكی دیاریكراوداو به‌و رێگه‌یه‌و ئامرازه‌ی دانه‌ر دیاری ده‌كات. 2- مافی خستنه‌پاڵی كاره‌كه بۆ دانه‌ر. 3- مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی به‌ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی یان به‌ناوێكی خوازراو یان به‌بێ ناو. 4- مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌مواركردنی كاره‌كه به شێوه‌یه‌ك كه ببێته شێواندن یان ده‌ستكاری كردنی، وه هه‌مواركردن له بواری وه‌رگێڕاندا به ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر ئه‌م مافه هه‌ژمار ناكرێت، ئه‌گه‌ر وه‌رگێر ئاماژه به‌و شوێنانه‌ی لای بردوون یان گۆڕانگاری تیادا كردووه پشتگوێ نه‌خات، یان به‌م كاره‌ی زیان بگه‌ینێت به ناوبانگ و پێگه‌ی ئه‌ده‌بی یان هونه‌ری یان زانستیی دانه‌ر. 5- مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی. 6- مافی پاشگه‌زبوونه‌وه له گرێبه‌سته‌كانی ده‌ستلێهه‌ڵگرتن یان ڕه‌فتاركردن به مافه داراییه‌كانی خۆی، ته‌نانه‌ت له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌شی و كێشانه‌وه‌ی له ده‌ستاوده‌ستكردن، ئه‌گه‌ر ئه‌م پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه پێویستی هه‌یه بۆ پاراستنی كه‌سایه‌تیی و ناوبانگی خۆی، به مه‌رجێك ئه‌وه‌ی مافه‌كانی سوودمه‌ندی پێدراوه له‌و زیانه‌ی كه ده‌بێته ده‌رئه‌نجامی پاشگه‌زبوونه‌وه له ماوه‌یه‌ك كه له‌سه‌ری پێكهاتوون یان دیاریكراو له لایه‌ن دادگاوه، قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه. دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی میراتگری دانه‌ر یان وه‌سیه‌ت بۆكراو، ئه‌وا وه‌زاره‌ت ئه‌و مافانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه هاتوون، پیاده ده‌كات.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ته‌نها دانه‌رو جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی، بۆی هه‌یه گشت یان به‌شێك له‌و مافه داراییانه‌ی كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه بۆ كه‌سێكی تر بگوازێته‌وه‌و مه‌رجیشه بۆ دروستی ئه‌م ڕه‌فتاره: یه‌كه‌م: پێویسته نووسراو بێت و به شێوه‌یه‌كی وورد ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بابه‌تی گرێبه‌سته‌كه‌ن به جیا دیاری بكات، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ماوه‌و شوێنی وه‌سوودهێنانه‌كه‌و، دانه‌ر مافی ده‌مێنێت له هه‌ر مافێكی دارایی كه‌وا به پێی گرێبه‌سته‌كه ده‌ستی لێهه‌ڵنه‌گرتبێت و له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی ئه‌و مافه مه‌عنه‌وییانه‌ی كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، دانه‌ر بۆی نیه هه‌ر كارێك كه ببێته هۆی له‌كارخستنی وه‌سوودهێنانی ئه‌و مافه‌ی بابه‌تی ڕه‌فتاره‌كه‌یه، ئه‌نجام بدات. دووه‌م: ڕه‌فتاره‌كه ده‌بێت ده‌ق بكات له سه‌ر ئه‌و به‌رامبه‌ره نه‌ختینه‌یه یان عه‌ینیه‌ی كه‌وا له بڕی گواستنه‌وه‌ی مافێك یان زیاتری مافه‌كانی سوودوه‌رگرتنی دارایی كاره‌كه بۆ كه‌سانی تر له سه‌ر بنه‌مای به‌شداری دانه‌ر له رێژه‌ی سه‌دی له داهاتی وه‌سوودهێنانه‌كه، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه گرێبه‌ست بكات له سه‌ر بنه‌مای بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراو یان كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو بنه‌ما.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ڕه‌فتاركردنی دانه‌ر به دانه ڕه‌سه‌نه یان تاقانه‌ی كاره‌كه‌ی نابێته هۆی گواستنه‌وه‌ی مافه داراییه‌كانی سه‌ر ئه‌م كاره‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ناكرێت كه‌سی ڕه‌فتار بۆكراو پابه‌ند بكرێت به رێگه‌دان به دانه‌ر كه‌وا ئه‌م دانه‌یه كۆپی بكات یان بگوازێته‌وه یان نیشانی بدات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی نووسراو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ته‌نها میراتگره‌كانی دانه‌ر مافیان هه‌یه كارێك، كه له كاتی ژیانی دانه‌ره‌كه‌ی بڵاونه‌كرابێته‌وه، بڵاوی بكه‌نه‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر دانه‌ره‌كه‌ی وه‌سیه‌تی كردبێت كه‌وا بڵاونه‌كرێته‌وه یان ئه‌و كاته‌ی د‌یاریكردبوو كه ده‌كرێت كاره‌كه‌ی تیایدا بڵاوبكرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له یه‌ك دانه‌ر به‌شداریان كردبێت له دانانی كارێك و یه‌كێكیان، به‌بێ بوونی میراتگر، كۆچی دوایی كرد، ئه‌وا به یه‌كسانی پشكی ئه‌م دانه‌ره ده‌بێته هی ئه‌وانه‌ی له دانانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدا به‌شداربوون، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی نووسراو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، كه‌سی بڵاوكار به خاوه‌نی مافه داراییه‌كانی دانه‌ری ئه‌و كارانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌وا ناوی هیچ دانه‌رێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه یان ناوێكی خوازراو هه‌ڵده‌گرن، تاوه‌كو دانه‌ره ڕاسته‌قینه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت یان ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.