مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: پاراستنی بڕیاردراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كرێت: 1- كاره‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم، جێگه‌ی نیشته‌جێبوونیان له هه‌ر شوێنێك بێت. 2- كاره هاوبه‌شه‌كان كه یه‌كێك له دانه‌ره‌كانیان هاوڵاتیی هه‌رێم بێت. 3- كاره‌كانی ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیانه‌ی كه نیشته‌جێی هه‌رێم نینه. 4- كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له هه‌رێمدا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندارانه‌ی كه‌وا عێراق پێیانه‌وه په‌یوه‌سته. دووه‌م: ئه‌م یاسایه، كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له وڵاتێكی بیانی‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه، ناپارێزێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ووڵاته پاراستنی هاوشێوه بۆ كاری هاوڵاتی عێراقی كه یه‌كه‌مجار له كۆماری عێراقی فیدراڵ‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان نیشان ده‌درێن، دابین نه‌كات. سێیه‌م: له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و حوكمانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌قیان له سه‌ر كراوه، ئه‌وا هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره بیستراوو بینراوه‌كان، و ده‌سته‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، ده‌پارێزرێن.
الموضوع: پاراستنی بڕیاردراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه,كاره‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم,كاره هاوبه‌شه‌كان,كاره‌كانی ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیانه‌ی كه نیشته‌جێی هه‌رێم نینه,كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له هه‌رێمدا بڵاوده‌كرێنه‌وه