مادده‌ی یه‌كه‌م: پێناسه‌كان مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم. سێیه‌م: كار: هه‌ر كارێكی ئه‌ده‌بی یان زانستی یان هونه‌ریی داهێنراو. چواره‌م: داهێنان: ئه‌و ڕواڵه‌ته داهێنه‌ره‌ی كه‌وا ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌به‌خشێته كاره‌كه. پێنجه‌م: كاری به‌كۆمه‌ڵ: ئه‌و كاره‌یه كه زیاتر له كه‌سێكی سروشتی به‌شداری تێداكردووه، به‌ده‌سپێشخه‌ری و ئاراسته‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وه‌ی كه به ناوی خۆی كاره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه. شه‌شه‌م: كاری هاوبه‌ش: ئه‌و كاره‌یه كه كارێكی به‌كۆمه‌ڵ پێك ناهێنێت، و زیاتر له كه‌سێكی سروشتی به‌شداری تێداكردووه، چ توانر پشكی هه‌ر یه‌كێكیان جیابكرێته‌وه یان نه‌توانرا. حه‌وته‌م: كاری وه‌رگیراو: هه‌ر كارێك كه‌وا پشت به كارێك یان زیاتر له كارێكی پێشه‌خۆی ببه‌ستێت، وه‌ك وه‌رگێران، یان دابه‌شكردنی مۆسیقایی، یان وێنه‌گرتنی هونه‌ری، یان پوختكردن، یان كورتكردنه‌وه، یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر ئه‌و كارانه‌ی شیاوی دووباره دارشتنه‌وه یان گۆڕانكارین، ما دامه‌كێ له ڕووی دووباره رێكخستنه‌وه یان هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، داهێنه‌ر بێت. هه‌شته‌م: دانه‌ر: ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا كارێك داده‌هێنێت. نۆیه‌م: بڵاوكردنه‌وه: بریتیه له دانانی كارێك یان دانه كۆپیكراوه‌كانی له‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ره‌كه‌ی یان خاوه‌ن مافه‌كانی و به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك یان ئامرازێكه‌وه بێت. ده‌یه‌م: كۆپیكردن: له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك یان زیاتر له وێنه‌یه‌كی وه‌كیه‌ك له‌گه‌ڵ دانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی كاره‌كه، به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت یان له هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، به تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی كاتیی یان هه‌میشه‌یی كاره‌كه‌شه‌وه. یازدهم: چه‌سپاندن: مه‌به‌ست لێی تۆماركردنی ده‌نگ یان وێنه یان هه‌ردووكیان له سه‌ر ناوه‌ندێكی ماددی به رێگه‌یه‌كی شیاو بۆ تێگه‌یشتن و كۆپیكردن و گواستنه‌وه. دوازدهم: فۆلكلۆر: بریتیه له‌و كارانه‌ی كه‌وا توێژه میللیه‌كان، وه‌ك ده‌ڕبڕینێك بۆ ناسنامه كولتورییهكانیان دایده‌هێنن، و له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر ده‌گوازرێته‌وه‌و یه‌كێك له توخمه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كه‌له‌پووره‌كه‌یان پێكده‌هێنێت. سێزده‌م: به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر: بریتیه له كۆمه‌ڵه فه‌رمان و ئه‌رك و ستانده‌رێك به زمانێكی پرۆگرامكراوی كۆمپیوته‌رو گۆڕدراوه بۆ زمانی ئامێری كۆمپیوته‌رو به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكی رێكخراوه‌و ده‌بێته هۆی مامه‌ڵه‌كردنی كۆمپیوته‌ر له‌گه‌ڵ داتا‌و دانه‌ده‌ستی داتا‌و زانیاری نوێ. چوارده‌م: مافه هاوسێكان: بریتیه له مافی هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو، به‌رهه‌مهێنه‌رانی تۆماره بیستراوه‌كان و، دامه‌زراوو ئێزگه‌و كۆمپانیا‌و ده‌سته‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، به‌بێ پێشێلكردنی مافی دانه‌ری ڕه‌سه‌ن. پازده‌م: هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر: مه‌به‌ست لێی ئه‌كته‌ر، سترانبێژ، مۆسیقار، سه‌ماكار، یان هه‌ر كه‌سێكی تر كه‌وا به‌ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ره ڕه‌سه‌نه‌كه، هه‌ڵده‌ستێت به نواندن یان بێژین یان خوێندنه‌وه یان سروودگوتنه‌وه یان به‌جێگه‌یاندنی شانۆگه‌ری یان هه‌ر كارێكی تر، به نیشاندانی یاری منداڵان و ئه‌كته‌ره‌كانی سێرك یشه‌وه. شازده‌م: به‌رهه‌مهێنه‌ری كاری بیستراو ـ بینراو: مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌سپێشخه‌ر بێت له رێكخستن و ئاراسته‌كردن و پاره‌دانی كاری بیستراو یان بینراو یان تۆماركردنی ده‌نگیی. حه‌ڤده‌م: به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماركراوه ده‌نگییه‌كان: مه‌به‌ست لێی ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار كارێك به تۆماركردنی ده‌نگیی یان به‌جێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ندێكی به‌جێگه‌ینه‌ر، تۆمار بكات، ئه‌ویش به‌بێ چه‌سپاندنی ده‌نگه‌كان له سه‌ر وێنه‌دا له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كردنی كارێكی بیستراو ـ بینراودا. هه‌ژده‌م: موڵكی گشتی: ئه‌و موڵكه‌یه كه گشت ئه‌و كارانه‌ی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌رتاوه له پاراستن دوورخراونه‌ته‌وه یان ماوه‌ی پاراستنی مافه داراییه‌كانی به‌سه‌رچووه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
الموضوع: هه‌رێم,وه‌زاره‌ت,كار,داهێنان,كاری به‌كۆمه‌ڵ,كاری هاوبه‌ش,كاری وه‌رگیراو,دانه‌ر,بڵاوكردنه‌وه,كۆپیكردن,چه‌سپاندن,فۆلكلۆر,به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر,مافه هاوسێكان,هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر,به‌رهه‌مهێنه‌ری كاری بیستراو ـ بینراو,به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماركراوه ده‌نگییه‌كان,موڵكی گشتی