مادده‌ی سی و چواره‌م

معرف المادة: 3556

رقم المادة : 60

مادده‌ی سی و چواره‌م: یه‌كه‌م: پێویسته‌ له‌ سه‌ر گشت شوێنه‌ مۆڵه‌تدراوه‌كانی كۆپیكردن یان دابه‌شكردن یان فرۆشتنی كاره‌كان له‌ هه‌رێمدا، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ نووسراوانه‌ی كه‌وا له‌ لایه‌ن خاوه‌نی كاره‌كه‌ یان ده‌سه‌ڵاته‌ په‌یوه‌نداره‌كانی تر به‌م كارانه‌ ڕایانده‌سپێرێت، بپارێزن، كاره‌كه‌ چ له‌ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بێت یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی. دووه‌م: فه‌رمانبه‌رانی به‌شی پاراستنی مافی دانه‌ر له‌ وه‌زاره‌ت، پاڵپشت به‌ بڕیارێكی دادگه‌ریی ده‌ركراو له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌، بۆیان هه‌یه‌ هه‌ر شوێنێكی چاپكردن یان كۆپیكردن یان به‌رهه‌مهێنان یان دابه‌شكردنی كاره‌كان، به‌ ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌شه‌وه‌، بپشكنن، و بۆیان هه‌یه‌، تا گه‌یشتن به‌ ئه‌نجام، دانه‌ سه‌رپێچیكاره‌كانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ له‌ لای دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ بسپێرن.

الموضوع: پێویستی بپارێزنی به‌ڵگه‌نامه‌ نووسراوانه‌,پاڵپشتی بڕیارێکی دادگه‌ریی,پێویستی بپارێزنی کاره‌کان له‌ هه‌رێم,پێویستی بپارێزنی کاره‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم,پێویستی بپشکنینی کاره‌کان