مادده‌ی نۆیه‌م: ته‌نها دانه‌رو جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی، بۆی هه‌یه گشت یان به‌شێك له‌و مافه داراییانه‌ی كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه بۆ كه‌سێكی تر بگوازێته‌وه‌و مه‌رجیشه بۆ دروستی ئه‌م ڕه‌فتاره: یه‌كه‌م: پێویسته نووسراو بێت و به شێوه‌یه‌كی وورد ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بابه‌تی گرێبه‌سته‌كه‌ن به جیا دیاری بكات، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ماوه‌و شوێنی وه‌سوودهێنانه‌كه‌و، دانه‌ر مافی ده‌مێنێت له هه‌ر مافێكی دارایی كه‌وا به پێی گرێبه‌سته‌كه ده‌ستی لێهه‌ڵنه‌گرتبێت و له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی ئه‌و مافه مه‌عنه‌وییانه‌ی كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، دانه‌ر بۆی نیه هه‌ر كارێك كه ببێته هۆی له‌كارخستنی وه‌سوودهێنانی ئه‌و مافه‌ی بابه‌تی ڕه‌فتاره‌كه‌یه، ئه‌نجام بدات. دووه‌م: ڕه‌فتاره‌كه ده‌بێت ده‌ق بكات له سه‌ر ئه‌و به‌رامبه‌ره نه‌ختینه‌یه یان عه‌ینیه‌ی كه‌وا له بڕی گواستنه‌وه‌ی مافێك یان زیاتری مافه‌كانی سوودوه‌رگرتنی دارایی كاره‌كه بۆ كه‌سانی تر له سه‌ر بنه‌مای به‌شداری دانه‌ر له رێژه‌ی سه‌دی له داهاتی وه‌سوودهێنانه‌كه، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه گرێبه‌ست بكات له سه‌ر بنه‌مای بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراو یان كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو بنه‌ما.
الموضوع: دانه‌رو جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی,نووسراو بێت,دیاری كردنی ماوه‌و شوێنی وه‌سوودهێنانه‌كه‌و,دانه‌ر مافی ده‌مێنێت,ڕه‌فتاره‌كه ده‌بێت ده‌ق بكات