أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی (1)
مادده‌ی (1): مه‌به‌ست له‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی خواره‌وه ئه‌م مانایانه‌ن كه به‌رامبه‌ریان نووسراوه. یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان. سێیه‌م: سندووق: سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران. چواره‌م: ده‌سته‌ی سندووق: ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زرێندراوه.
مادده‌ی (2)
مادده‌ی (2): یه‌كه‌م: له‌باره‌گای سه‌ندیكا سندووقێك بۆ خانه‌نشینی پارێزه‌ران داده‌مه‌زرێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داهات و خه‌رجیه‌كانی ده‌ست نیشان ده‌كرێ و له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌برێت. دووه‌م: سندوقی خانه‌نشینی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه، مه‌به‌سته‌كه‌ی دابینكردن و سه‌رف كردنی مافی خانه‌نشینییه بۆ پارێزه‌ره‌كان و بۆ ئه‌ندامانی خیزانهكانیان دوای مردنیان. سێیه‌م: هه‌موو پارێزه‌رێكی ئه‌ندام له سه‌ندیكا به به‌شداربووی سندووق داده‌نرێ له‌پاش ئه‌وه‌ی ئابوونه و ره‌سمه یاساییه‌كان ده‌دات.
مادده‌ی (3)
مادده‌ی (3): یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی سندوق له (3) ئه‌ندامی ئه‌سڵی و (3) یه‌ده‌گ به‌م جۆره پێك دێت: 1. دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یه‌كێكیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌یان پاڵێوێت. 2. دوو فه‌رمانبه‌ر به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌ت یه‌كێكیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، وه‌زیری دارایی و ئابووری دایان ده‌مه‌زرێنێ بۆ یه‌ك ساڵ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه. 3. دوو پارێزه‌ر به پله‌ی راوێژكار یه‌كیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، نه‌قیب ده‌یان پاڵێوێ. دووه‌م: نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه ده‌كات و له‌به‌رده‌م دادگاكان و فه‌رمانگه و كه‌سه سروشتی و مه‌عنه‌ویه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.
مادده‌ی (4)
مادده‌ی (4): یه‌كه‌م: ده‌سته، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. دابین كردنی داهاته‌كانی سندوق و به‌كارهێنانیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 2. چه‌سپاندنی ماوه‌ی ده‌ستدانه پارێزه‌ری و حیساب كردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له فه‌رمانبه‌ری به‌سه‌ری بردووه و كاری بۆی كردووه بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی. 3. خانه‌نشین كردنی پارێزه‌ران به‌پێی حوكمی ئه‌و یاسایه. 4. ته‌رخانكردنی مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ پارێزه‌ران یان بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان دوای مردنیان. 5. دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ ڕواندنی كاروباری ده‌سته. 6. ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی سندوق و ناردنی بۆ وه‌زاه‌ت بۆ ڕاستاندنی. 7. رێكخستنی بودجه‌ی مانگانه‌ی سندوق. 8. ده‌رچواندنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری به‌رێوه‌بردنی كاروباری سندوق. دووه‌م: ده‌سته بۆی هه‌یه هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات به سه‌رۆكه‌كه‌ی یان یه‌كێك له دوو ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانی.
مادده‌ی (5)
مادده‌ی (5): داهاته‌كانی سندوق له‌م سه‌رچاوانی خواره‌وه پێك دێن: 1. ئابونه‌ی به‌شداربوونی پارێزه‌ران له سندوقدا. 2. ئه‌و پوولانه‌ی تایبه‌تن به سندوقه‌كه. 3. ئه‌و رێژه سه‌دییانه‌ی له كرێی ماندوبوونی پارێزه‌ران له داواكان و راوێژپێكردنی یاسایی وه‌رده‌گیرێ. 4. به‌خششه جۆراو جۆره‌كان به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندی داره‌كان. 5. ده‌ستگیرۆیی و یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.
مادده‌ی (6)
مادده‌ی (6): یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك به ناوی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری خرایه سه‌ر ماوه‌ی كاركردنه‌كه‌ی له‌و مێژووه‌وه حیساب ده‌كرێ كه داوای خستنه سه‌ری كردووه بۆ حیساب كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له بڕی ده‌یدات به‌پێی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: 1. ده‌بێ ده‌سته پێره‌وێك ده‌ربچوێنێ بڕی ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی تیایدا به گوێره‌ی پێره‌وه داراییه كارپێكراوه‌كان ده‌ستنیشان بكات. 2. ده‌سته ده‌بی خشته‌یه‌ك رێك بخات و تیایدا هه‌موو ئه‌و موعامه‌لانه دیاری بكات كه پوول لێدان ده‌یان گرێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌هاكانیانه‌وه (ئهقیام) 3. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان له‌و خشته‌یه‌دا هاتووه كه ده‌سته رێكی ده‌خات ده‌بێ پوول له‌و ئه‌وراقانه بده‌ن كه تیایدا نووسراون به‌پێی ئه‌و به‌هایانه‌ی به‌رامبه‌ریان تۆمار كراون. سێیه‌م: پارێزه‌ر ئابونه‌ی به‌شدار بوون به یه‌ك جار پێش كۆتایی هاتنی دوا مانگی هه‌ر ساڵێك ده‌دات و له باری دواكه‌وتنی له واده‌ی دیاری كرا‌و به رێژه‌ی (50%)ی ئابونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی ده‌خرێته سه‌ر. چواره‌م: سه‌ندیكا بۆی نییه ناسنامه‌ی پارێزه‌ر نوێ بكاته‌وه ئه‌گه‌ر ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سندوقی كه‌وتبێته سه‌ر بۆ ساڵی پێشوو یان ئه‌و قستانه‌ی نه‌دابێت كه له ساڵه‌كانی پێشتره‌وه كه‌توونه‌ته سه‌ری. پێنجه‌م: ده‌سته به‌هۆی وه‌زراه‌ته‌وه پوولی پارێزه‌ری ده‌رده‌چوێنێ و بۆیشی هه‌یه له بڕی پوول رسم وه‌ربگرێ ئه‌گه‌ر نه‌كرا پوول ده‌رچوێنرێ و ده‌سته پاره‌ی چاپكردنه‌كه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ. شه‌شه‌م: سه‌رپێچی كاری حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (3) سێیه‌می ئه‌م مادده‌یه به‌و سزایانه‌ی له یاسایی رسمی پوولدا هاتوون سزا ده‌درێت و ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ش كه ده‌سه‌پێنرێت ده‌چێته سندوقه‌كه‌وه. حه‌وته‌م: پێویسته فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كان و كه‌سه مه‌عنه‌وییه‌كان ئه‌و رێژه یاساییه له پاره‌ی ماندووبوونی پارێزه‌ره‌وه راوێژ پێكردنی بگێڕنه‌وه و راسته‌وخۆ بینێرن بۆ سندووق. هه‌شته‌م: فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمدا له لێدانی پوول له ئه‌وراقی تایبه‌ت به مامهڵهتهكانیانهوه دهبووردرین.
مادده‌ی (7)
مادده‌ی (7): ده‌سته نابێ داهاته‌كانی سندوق وه‌به‌ر بێنێ ته‌نیا به‌م رێگایانه نه‌بێ: یه‌كه‌م: له بانگ دانان به‌پێی ئه‌و رێگه و رێژه و قازانجانه‌ی به‌چاكیان ده‌زانێت. دووه‌م: كڕینی سه‌نه‌داتی حكومه‌تی و حه‌واله‌ی خه‌زێنه‌یی. سێیه‌م: قه‌رزدان به ده‌زگاكان به قازانج به پشتگیری وه‌زیری دارایی و ئابووری له هه‌رێم یاخود یه‌ك له بانكه‌كان به ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ ره‌ت نه‌كات. چواره‌م: سوود وه‌رگرتن له‌و خانووبه‌رانه‌ی كه عائیدی سندوقن.
مادده‌ی (8)
مادده‌ی (8): یه‌كه‌م: نابێ خه‌رجی ساڵانه له (85%)ی داهاتی ساڵانه‌ی سندوق ره‌ت بكات و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌بێته یه‌ده‌گ بۆی. دووه‌م: ده‌ست له یه‌ده‌گ نادرێ ته‌نیا مه‌گه‌ر(عه‌جز)ێكی كتوپڕ رووبدات و پێویست بكات پڕ بكرێته‌وه.
مادده‌ی (9)
مادده‌ی (9): ماڵ و پاره و قازانج و داهاته‌كانی سندووق باجی ده‌رامه‌ت و باجی عه‌قار و ڕه‌سمی پوول و ره‌سمی نۆمار كردنی عه‌قار (خانووبوره) نایگرێته‌وه.
مادده‌ی (10)
مادده‌ی (10): یه‌كه‌م: ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی قه‌رزارن ده‌بێ ئه‌و قه‌رزانه‌ی بۆ سندوق له‌سه‌ریانه بیده‌نه‌وه ئه‌ویش له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له كاركردن به‌م یاسایه. دووه‌م: بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كانی سندووق یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه حكومییه‌كان پیاده ده‌كرێت.
مادده‌ی (11)
مادده‌ی (11): ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ناوی له تۆماری پارێزه‌ران تۆمار كراوه بۆی هه‌یه له یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه داوا بكات خانه‌نشین بكرێ: یه‌كه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی تیایدا شایانی خانه‌نشینی ده‌بێت، (25) بیست و پێنج ساڵ یاخود زیاتر بێت به‌رده‌وام بێ یان به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ بێ و، به‌پێی تۆماری پێشینه‌ی. دووه‌م: ده‌بێ ئه‌و ماوه‌ی خانه‌نشینی لێ ده‌كه‌وێ (15) پانزه ساڵ یاخود پتر بێت به به‌رده‌وامی یان به پچڕ پچڕ بێ و توانای كاری پارێزه‌ریی نه‌مابێ (عاجز) به‌مه‌رجێ ئه‌و (عجز) نه‌توانینه به راپۆرتێكی پزیشكی ره‌سمی بسه‌لمێنێ. سێیه‌م: ده‌بێ شه‌ست و سێ ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ و خزمه‌تیشی كه مافی خانه‌نشینی لێ ده‌كه‌وێت له (15) پازده ساڵی به‌رده‌وام یاخود پچڕ پچڕ كه‌متر نه‌بیت.
مادده‌ی (12)
مادده‌ی (12): ئه‌گه‌ر له‌نێوان ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پارێزه‌ر تیایدا شایانی خانه‌نشین بوون ده‌بێ به‌پێی مادده (11) ماوه‌یه‌ك هه‌بێ كه خرابێته سه‌ر ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ریی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، بۆ ئه‌و پارێزه‌ره نییه داوای خانه‌نشین بوون بكات ته‌نیا دوای ماوه‌یه‌ك نه‌بێت كه له (5) ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ له مێژووی ده‌رچوونی بڕیاری خستنه سه‌ره‌كه‌وه جگه له باری عه‌جزه‌كه.
مادده‌ی (13)
مادده‌ی (13): یه‌كه‌م: پارێزه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێ ئه‌گه‌ر به راپۆرتێكی لێژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمیی سه‌لمێنرا كه تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووه په‌كی خستووه كاری پارێزه‌ری بكات. دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر پێش ته‌واو كردنی (25) ساڵ له كاری پارێزه‌ریدا مرد، ئه‌وا مووچه‌ی+ خانه‌نشینی به‌پێی ساڵه‌كانی ئیشكردنی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه. سێیه‌م: ماوه‌ی كاركردنی پارێزه‌ر به (15) پازده ساڵ حیساب ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو پێش ئه‌و ماوه‌یه مرد یاخود به راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمی سه‌لمێنرا كه تووشی نه‌خۆشییه‌ك هاتووه رێگه‌ی پارێزه‌ری كردنی لێ گرتووه مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی بۆ خۆیشی و بۆ خێزانه‌كه‌یشی له‌سه رئه‌و بنه‌مایه بۆ ده‌بڕ درێته‌وهو ئابوونه‌ی به‌شداربوونی له سه‌ندیكا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی ماوه یاساییه‌كه‌ی پێ ته‌واو كراوه لێ ناگێردرێته‌وه.
مادده‌ی (14)
مادده‌ی (14): یه‌كه‌م: ئه‌و ماوانه‌ی خواره‌وه به ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌ژمێردرێن بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر پاره‌ی ئابوونه‌ی به‌شداریكردنی له سه‌ندیكا و سندووق دابێت: 1. ماوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه په‌كی كاری خستووه‌و ئه‌گه‌ر ماوه‌ی له (3) ساڵ پتر بوو ئه‌وا ته‌نیا (3) سێ ساڵی بۆ حیساب ده‌كرێت بۆ هه‌ر حاله‌تێكی نه‌خۆشیی به‌مه‌رجێك نه‌خۆشییه‌كه به‌راپۆرتێكی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمی بسه‌لمێنرێت. 2. ئه‌و ماوه‌یه‌ی پارێزه‌ر له پسپۆری یاسادا به‌سه‌ری ده‌بات به‌و مه‌رجه‌ی له چوار ساڵ ره‌ت نه‌كات و به نوسین ئاگاداری سه‌ندیكاش بكاته‌وه له ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌می خوێندنه‌كه‌یدا و به مه‌رجێ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌كی زانستی له خوێندنی باڵای باوه‌رپێكراو له لایه‌ن جیهه‌تێكی ره‌سمی پسپۆرییه‌وه. 3. ماوه‌ی (ته‌وقیف) كردنی پارێزه‌ر یان ده‌ستگیركردنی (اعتقاله) یان ده‌سته به‌ربوونی (احتجازه) له حاڵه‌تی ده‌رچوونی برَیاری كۆتایی به به‌ردانی و هه‌روه‌ها ماوه‌ی حوكم له‌سه‌ردانی به سزایه‌ك ئازادی لێ سه‌ندبێته‌وه له‌سه‌ر تاوانێكی سیاسی هه‌روه‌ها ماوه‌ی ته‌وقیف كردن یان ده‌ستگیركردن (اعتقاله) و یان ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی (احتجازه) به‌و هۆیه‌وه. 4. ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ئه‌ندامییه‌تی ده‌سته‌ڵاتی یاسادانان و ئه‌نجومه‌نه ره‌سمییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان دا ده‌یباته سه‌ر.
مادده‌ی (15)
مادده‌ی (15): مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی ته‌رخان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌ره‌تی (5) پێنج دینار بۆ هه‌ر مانگێكی ماوه‌ی خانه‌نشینی یه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی مانگی دوایی به مانگێكی ته‌واو داده‌نرێت.
مادده‌ی (16)
مادده‌ی (16): ده‌شێ مافه‌كانی خانه‌نشینی پارێزره‌ی هه‌ر فه‌رمانێك و هه‌ر كارێك یاخود مافی خانه‌نشینی له سندووقێكی تر پێكه‌وه كۆبكرێته‌وه به مه‌رجێك هه‌مووی تێكرا (سه‌رجه‌می له (1500) هه‌زار و پێنج سه‌د دینار پتر نه‌بێ.
مادده‌ی (17)
مادده‌ی (17) یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر یان پارێزه‌ری خانه‌نشین مرد ئه‌وه ئه‌و مافی خانه‌نشینییه‌ی كه ده‌یكه‌وێ له رۆژی مردنه‌كه‌یدا بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌و له‌م باره‌دا حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی (مدنی) بۆ دابه‌شكردنی ڕه‌چاو ده‌كرێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر یان پارێزه‌ری خانه‌نشین حوكم درا به سزایه‌ك كه ئازادیی لێ ده‌سێنێته‌وه بۆ ماوه‌ی پتر له یه‌ك ساڵ ئه‌وا به‌رامبه‌ر به خۆیی و به‌رامبه‌ر به خێزانه‌كه‌ی ئه‌و حوكمانه پیاده ده‌كرێ كه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ری خانه‌نشینی حوكمدراو پیاده ده‌كرێن وه‌ك له یاسای خانه‌نشینی شارستانی دا هاتووه.
مادده‌ی (18)
مادده‌ی (18): یه‌كه‌م: خانه‌نشین كردنی پارێزه‌ر ئه‌مانه‌ی به‌دوادا دێت: 1. گواستنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بۆ تۆماری پارێزه‌ره خانه‌نشین كراوه‌كان. 2. نابێ هیچ كارێكی نوێ له كاره‌كانی پارێزه‌ری به‌خۆوه بگرێ له‌و رۆژه‌وه كه بڕیاری خانه‌نشین كردنه‌كه‌ی پێ راده‌گه‌یه‌نرێت جگه له هه‌ڵسانی به كاری پارێزه‌ری بۆ ئه‌وه كه‌سانه‌ی كه له مادده (24)ی یاسای پارێزه‌ری دا ناویان هاتووه. 3. پێویسته لیسته‌یه‌ك به‌و داوایانه‌و به‌و كارانه‌ی پێی سپێردراون پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بكات به مه‌رجێك ئه‌و كارانه له ماوه‌ی شه‌ش مانگ له مێژووی پێراگه‌یاندنی بڕیاری خانه‌نشین كردنه‌كه‌ی ته‌واو بكات و ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌واوی نه‌كردن به ده‌ست له كاركێشاوه (مستقیل) داده‌نرێ و ده‌بێ نووسینگه‌كه‌ی دابخرێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ری خانه‌نشین سه‌رپێچی حوكمه‌كانی بڕگه‌كانی (2 و 3)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی كرد ئه‌وا ده‌سته یاخود ئه‌نجومه‌ن (ئینزارێكی) پێ ده‌ده‌ن كه پێویسته له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا له رۆژی پێ راگه‌یاندنی ئه‌و ئینزاره‌وه واز له‌و سه‌رپێچی كردنه بێنێ، جا ئه‌گه‌ر ئینزاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد ئه‌و كاته مووچه‌ی خانه‌نشینی لێ ده‌بڕدرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه ده‌سته دیاری ده‌كات.
مادده‌ی (19)
مادده‌ی (19): پارێزه‌ر و خێزانه‌كه‌یشی دوای خۆی بۆیان هه‌یه داوای خستنه سه‌ری هه‌موو یان هه‌ندێك له‌و ماوه‌یه‌ی له فه‌رمانی میری (وه‌زیفه) یان ئیش كردن له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تی ماوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ی له پارێزه‌ری بڕاوه‌ته سه‌ر بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی جا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووبێ یاخود پچڕ پچڕ به مه‌رجێك دوای ده‌رچوونی بووبێت له كۆلێژی ماف (حقوق) یان كۆلێژی یاسا‌و رامیاری- به‌شی یاسا و ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه ده‌خرێته سه‌ری نابێ له ماوه‌ی پارێزه‌رییه‌كه‌ی پتر بێت و له هیچ بارێكدا نابێ له (10) ده ساڵ تێپه‌رێت.
مادده‌ی (20)
مادده‌ی (20): یه‌كه‌م: پارێزه‌ر یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه مافی خانه‌نشینی ده‌كه‌وێ هه‌روه‌ها وزیری دارایی و ئابووری و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاش بۆیان هه‌یه تانووت له بڕیاره‌كانی ده‌سته بده‌ن له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به مافه‌كان و خستنه سه‌ری ماوه‌كان یاخود ره‌تیان بكه‌نه‌وه له لای ئه‌نجوومه‌نی ووردكاریی (تدقیق) كێشه‌كانی خانه‌نشینانه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنیانه‌وه هه‌روه‌كو مافی تانوت لێدانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نیان هه‌یه لای دادگای ته‌مییزه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژان دا له مێژووی پێ راگه‌یاندنیانه‌وه. دووه‌م: كاتێ پارێزه‌ر یان خانه‌نشین له‌لای ئه‌نجوومه‌نی لێ ووربوونهوهدا ئیعتیراز ده‌گرێت (تانووت له بڕیاره‌كه ده‌دات) بڕی (100) سه‌د دیناری وه‌كو بارمته لێ وه‌رده‌گرێت و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر هه‌قه له ئیعترازهكهیدا یان له به‌شێكیدا ئه‌وا پێی ده‌درێته‌وه.