مادده‌ی (14):
یه‌كه‌م: ئه‌و ماوانه‌ی خواره‌وه به ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌ژمێردرێن بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر پاره‌ی ئابوونه‌ی به‌شداریكردنی له سه‌ندیكا و سندووق دابێت:
1. ماوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه په‌كی كاری خستووه‌و ئه‌گه‌ر ماوه‌ی له (3) ساڵ پتر بوو ئه‌وا ته‌نیا (3) سێ ساڵی بۆ حیساب ده‌كرێت بۆ هه‌ر حاله‌تێكی نه‌خۆشیی به‌مه‌رجێك نه‌خۆشییه‌كه به‌راپۆرتێكی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمی بسه‌لمێنرێت.
2. ئه‌و ماوه‌یه‌ی پارێزه‌ر له پسپۆری یاسادا به‌سه‌ری ده‌بات به‌و مه‌رجه‌ی له چوار ساڵ ره‌ت نه‌كات و به نوسین ئاگاداری سه‌ندیكاش بكاته‌وه له ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌می خوێندنه‌كه‌یدا و به مه‌رجێ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌یه‌كی زانستی له خوێندنی باڵای باوه‌رپێكراو له لایه‌ن جیهه‌تێكی ره‌سمی پسپۆرییه‌وه.
3. ماوه‌ی (ته‌وقیف) كردنی پارێزه‌ر یان ده‌ستگیركردنی (اعتقاله) یان ده‌سته به‌ربوونی (احتجازه) له حاڵه‌تی ده‌رچوونی برَیاری كۆتایی به به‌ردانی و هه‌روه‌ها ماوه‌ی حوكم له‌سه‌ردانی به سزایه‌ك ئازادی لێ سه‌ندبێته‌وه له‌سه‌ر تاوانێكی سیاسی هه‌روه‌ها ماوه‌ی ته‌وقیف كردن یان ده‌ستگیركردن (اعتقاله) و یان ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی (احتجازه) به‌و هۆیه‌وه.
4. ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ئه‌ندامییه‌تی ده‌سته‌ڵاتی یاسادانان و ئه‌نجومه‌نه ره‌سمییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان دا ده‌یباته سه‌ر.
الموضوع: ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری,ماوه‌ی نه‌خۆشیی به‌مه‌رجێك نه‌خۆشییه‌كه,ماوه‌ی پارێزه‌ر له پسپۆری یاسادا,ماوه‌ی ته‌وقیف كردنی پارێزه‌ر,ماوه‌ی له ئه‌ندامییه‌تی ده‌سته‌ڵاتی یاسادانان