مادده‌ی (18):
یه‌كه‌م: خانه‌نشین كردنی پارێزه‌ر ئه‌مانه‌ی به‌دوادا دێت:
1. گواستنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بۆ تۆماری پارێزه‌ره خانه‌نشین كراوه‌كان.
2. نابێ هیچ كارێكی نوێ له كاره‌كانی پارێزه‌ری به‌خۆوه بگرێ له‌و رۆژه‌وه كه بڕیاری خانه‌نشین كردنه‌كه‌ی پێ راده‌گه‌یه‌نرێت جگه له هه‌ڵسانی به كاری پارێزه‌ری بۆ ئه‌وه كه‌سانه‌ی كه له مادده (24)ی یاسای پارێزه‌ری دا ناویان هاتووه.
3. پێویسته لیسته‌یه‌ك به‌و داوایانه‌و به‌و كارانه‌ی پێی سپێردراون پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بكات به مه‌رجێك ئه‌و كارانه له ماوه‌ی شه‌ش مانگ له مێژووی پێراگه‌یاندنی بڕیاری خانه‌نشین كردنه‌كه‌ی ته‌واو بكات و ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌واوی نه‌كردن به ده‌ست له كاركێشاوه (مستقیل) داده‌نرێ و ده‌بێ نووسینگه‌كه‌ی دابخرێت.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ری خانه‌نشین سه‌رپێچی حوكمه‌كانی بڕگه‌كانی (2 و 3)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی كرد ئه‌وا ده‌سته یاخود ئه‌نجومه‌ن (ئینزارێكی) پێ ده‌ده‌ن كه پێویسته له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا له رۆژی پێ راگه‌یاندنی ئه‌و ئینزاره‌وه واز له‌و سه‌رپێچی كردنه بێنێ، جا ئه‌گه‌ر ئینزاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد ئه‌و كاته مووچه‌ی خانه‌نشینی لێ ده‌بڕدرێ بۆ ماوه‌یه‌ك كه ده‌سته دیاری ده‌كات.
الموضوع: خانه‌نشینی پارێزه‌ر,گواستنه‌وه‌ی ناوه‌که‌ی بۆ تۆماری پارێزه‌ره خانه‌نشین كراوه‌كان,ممنوعیت کار جدید در روز تصمیم‌گیری خانه‌نشینی,پیش‌نیاز ارائه لیست به انجمن سندیکا,سرپیچی از احکام و عواقب آن