مادده‌ی (13):
یه‌كه‌م: پارێزه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێ ئه‌گه‌ر به راپۆرتێكی لێژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمیی سه‌لمێنرا كه تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووه په‌كی خستووه كاری پارێزه‌ری بكات.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر پێش ته‌واو كردنی (25) ساڵ له كاری پارێزه‌ریدا مرد، ئه‌وا مووچه‌ی+ خانه‌نشینی به‌پێی ساڵه‌كانی ئیشكردنی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه.
سێیه‌م: ماوه‌ی كاركردنی پارێزه‌ر به (15) پازده ساڵ حیساب ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو پێش ئه‌و ماوه‌یه مرد یاخود به راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی ره‌سمی سه‌لمێنرا كه تووشی نه‌خۆشییه‌ك هاتووه رێگه‌ی پارێزه‌ری كردنی لێ گرتووه مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی بۆ خۆیشی و بۆ خێزانه‌كه‌یشی له‌سه رئه‌و بنه‌مایه بۆ ده‌بڕ درێته‌وهو ئابوونه‌ی به‌شداربوونی له سه‌ندیكا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی ماوه یاساییه‌كه‌ی پێ ته‌واو كراوه لێ ناگێردرێته‌وه.
الموضوع: پارێزه‌ر خانه‌نشین,مووچه‌ی خانه‌نشینی,ماوه‌ی كاركردنی پارێزه‌ر,راپۆرتی لێژنه‌یه‌كی پزیشكی