مادده‌ی (6):
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك به ناوی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری خرایه سه‌ر ماوه‌ی كاركردنه‌كه‌ی له‌و مێژووه‌وه حیساب ده‌كرێ كه داوای خستنه سه‌ری كردووه بۆ حیساب كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له بڕی ده‌یدات به‌پێی ئه‌م یاسایه.
دووه‌م:
1. ده‌بێ ده‌سته پێره‌وێك ده‌ربچوێنێ بڕی ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی تیایدا به گوێره‌ی پێره‌وه داراییه كارپێكراوه‌كان ده‌ستنیشان بكات.
2. ده‌سته ده‌بی خشته‌یه‌ك رێك بخات و تیایدا هه‌موو ئه‌و موعامه‌لانه دیاری بكات كه پوول لێدان ده‌یان گرێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌هاكانیانه‌وه (ئه‌قیام)
3. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان له‌و خشته‌یه‌دا هاتووه كه ده‌سته رێكی ده‌خات ده‌بێ پوول له‌و ئه‌وراقانه بده‌ن كه تیایدا نووسراون به‌پێی ئه‌و به‌هایانه‌ی به‌رامبه‌ریان تۆمار كراون.
سێیه‌م: پارێزه‌ر ئابونه‌ی به‌شدار بوون به یه‌ك جار پێش كۆتایی هاتنی دوا مانگی هه‌ر ساڵێك ده‌دات و له باری دواكه‌وتنی له واده‌ی دیاری كرا‌و به رێژه‌ی (50%)ی ئابونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی ده‌خرێته سه‌ر.
چواره‌م: سه‌ندیكا بۆی نییه ناسنامه‌ی پارێزه‌ر نوێ بكاته‌وه ئه‌گه‌ر ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سندوقی كه‌وتبێته سه‌ر بۆ ساڵی پێشوو یان ئه‌و قستانه‌ی نه‌دابێت كه له ساڵه‌كانی پێشتره‌وه كه‌توونه‌ته سه‌ری.
پێنجه‌م: ده‌سته به‌هۆی وه‌زراه‌ته‌وه پوولی پارێزه‌ری ده‌رده‌چوێنێ و بۆیشی هه‌یه له بڕی پوول رسم وه‌ربگرێ ئه‌گه‌ر نه‌كرا پوول ده‌رچوێنرێ و ده‌سته پاره‌ی چاپكردنه‌كه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
شه‌شه‌م: سه‌رپێچی كاری حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (3) سێیه‌می ئه‌م مادده‌یه به‌و سزایانه‌ی له یاسایی رسمی پوولدا هاتوون سزا ده‌درێت و ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ش كه ده‌سه‌پێنرێت ده‌چێته سندوقه‌كه‌وه.
حه‌وته‌م: پێویسته فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كان و كه‌سه مه‌عنه‌وییه‌كان ئه‌و رێژه یاساییه له پاره‌ی ماندووبوونی پارێزه‌ره‌وه راوێژ پێكردنی بگێڕنه‌وه و راسته‌وخۆ بینێرن بۆ سندووق.
هه‌شته‌م: فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمدا له لێدانی پوول له ئه‌وراقی تایبه‌ت به مامه‌ڵه‌ته‌كانیانه‌وه ده‌بووردرین.
الموضوع: حساب کردن پاره‌ی به‌ناوی ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری,ده‌سته پێره‌وێك ده‌ربچوێنێ بڕی ئابوونه‌ی به‌شدار بوونی,ده‌سته ده‌بی خشته‌یه‌ك رێك بخات و موعامه‌لانه دیاری بكات,پارێزه‌ر ئابونه‌ی به‌شدار بوون به یه‌ك جار پێش كۆتایی هاتنی دوا مانگی هه‌ر ساڵێك,سه‌ندیكا بۆی نییه ناسنامه‌ی پارێزه‌ر نوێ بكاته‌وه