أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی (61)
مادده‌ی (61): هه‌ر پارێزه‌رێك زیانی به ئه‌ركێك له ئه‌ركه‌كانی پیشه‌ی پارێزه‌ری گه‌یاند، یان كارێكی وای كرد كه له نرخی كه‌م بكاته‌وه یان كردارێكی ئه‌نجامدا كه له كه‌رامه‌تی پارێزه‌ران بدات یاخود سه‌رپێچی حوكمێك له حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌ی كرد ئه‌وا سزایه‌كی به‌رزه‌فتی ده‌درێ.
مادده‌ی (62)
مادده‌ی (62): جگه له‌وه‌ی كه ده‌قێكی ئه‌م یاسایه گرتبێتییه‌وه ده‌نا هه‌ر كارێكی له‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌دا هاتبێ زیان گه‌یاندنه به ئه‌ركی پیشه‌ی پارێزه‌ری: یه‌كه‌م: زیانگه‌یاندنی به‌نقه‌ست به مافی (موه‌كیل) و له‌به‌رددانی ئه‌و مافه‌ی یان گاڵته پێكردنی یاخود به‌كارهێنانی وه‌كاله‌ته‌كه‌ی بۆ سوودی شه‌خسی. دووه‌م: فێل له موه‌كیل كردن و خۆ له‌به‌ر بردنه‌ده‌ر له وه‌كاله‌ته‌كه‌ی. سێیه‌م: وه‌كیلایه‌تی كردنی شكایه‌ت لێ كراوه كه (الخصم) یان پێدانی راوته‌گبیر بۆی. چواره‌م: مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ده‌ڵال و ناوبژیوانان بۆ راكێشانی مه‌عمیل بۆ خۆی. پێنجه‌م: فێڵ كردن له به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی و پێشكه‌شكردنی به دادوه‌ریی یان لایه‌نی ره‌سمی. شه‌شه‌م: رێگه ون كردن له دادوه‌ریی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بێت. حه‌وته‌م: سیفه‌تی نه‌قیب یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به درۆ به‌كاربێنێ. هه‌شته‌م: سه‌رپێچی كردنی فه‌رمان و رێنماییه‌كانی كه له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا، یان له هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون ده‌رچوون. نۆیه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌حكوم كرابێ له‌سه‌رتاوانێكی عه‌مدی ناسیاسی یاخود تاوانێكی ئابروبه‌ر. ده‌یه‌م: به‌كارهێنانی گه‌ف و هه‌ره‌شه یان ئاره‌زوو په‌یداكردن بۆ راكێش كردنی مه‌عمیل و به‌كارهێنانی پایه‌ی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌و كاره‌ی.
مادده‌ی (63)
مادده‌ی (63): یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدات: 1. ئاگاداركردنه‌وه: ئه‌مه به نووسراوێك ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه دكرێت و له‌وه‌ی كردوویه‌تی ئاگادار ده‌كرێته‌وه و داوای لێده‌كرێت له دوارۆژدا دووباره‌ی نه‌كاته‌وه. 2. ئینزار: ئه‌مه‌ش به نووسراوێك ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه دكرێت و ئه‌و گوناهه‌ی بۆ ده‌رده‌خرێت كه ئینزاره‌كه‌ی له‌سه‌ری پێدراوه و داوای لێده‌كرێ له دوارۆژدا دووباره‌ی نه‌كاته‌وه و ده‌بێ غه‌رامه‌یه‌كی دارایی بدات كه له دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ و له دوو هه‌زار دیناریش پتر نه‌بێ و ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌خرێته سندوقی سه‌ندیكا. 3. رێگرتن له ده‌ست دانه پیشه‌ی پارێزه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و له دوو ساڵیش پتر نه‌بێ و ئه‌مه‌ش له رۆژی پێ راگه‌یاندنی بڕیاری كۆتایی كه له دژی ده‌رچووه كاری پێده‌كرێ. 4. له‌و باره‌ی كه بۆ جاری سێیه‌م حوكم بدرێت. دووه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی رێگه گرتن له ده‌ستدانه پیشه، بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌ت و ده‌ستدانه پیشه‌كه حیساب ناكرێ.
ماددەی (64)
ماددەی (64): یەکەم: پارێزەر ناوی لە تۆماری پارێزەران لادەبرێت و (تەرقین قەید) دەکرێت بەشێوەی کۆتایی لەم بارانەی خوارەوەدا: 1. گەڕانەوە بۆ ئەنجامدانی کار لە ماوەی دوو ساڵ دوای کۆتایی هاتنی سزای ڕێگەپێنەدان . 2. لەلایەن دادگایەک لە دادگاکانی تایبەتمەند لە هەرێم بە تاوانی ناپاکی لە نیشتمان حوکم بدرێت . 3. بە تاوان یان کەتنێکی ئابڕوبەر حوکم بدرێت . 4. لەبارێک بۆ جاری سێ یەم سزا بدرێتەوە . دووەم: ماوەی ڕێگەپێنەدانی بە پیادەکردنی پیشەی پارێزەری هەژمار ناکرێت .
مادده‌ی (65)
مادده‌ی (65): شكایه‌تی به‌رزه‌فتی (الانضباطي) به شێوه‌یه‌كی نووسراو له لایه‌ن نه‌قیبه‌وه یان سه‌رۆكی داواكاری گشتی یاخود دادگایه‌ك یان لایه‌نێكی ره‌سمی یان له موه‌كیله‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێ و به‌كارده‌خرێ.
مادده‌ی (66)
مادده‌ی (66): یه‌كه‌م: لیژنه سه‌یری شكایه‌ته‌كه ده‌كات و یه‌كلایی ده‌كاته‌وه به پێی حوكمه‌كانی (یاسای بنه‌ماكانی دادگایی كردنی سزایی) ئه‌گه‌ر نه‌گونجاو نه‌بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا. دووه‌م: له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر غه‌رامه‌كه‌ی ندا، ئه‌وا قه‌ده‌غه ده‌كرێت له ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری تاكو ده‌یدات.
مادده‌ی (67)
مادده‌ی (67): یه‌كه‌م: له‌م حاڵه‌تانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێگه له پارێزه‌ر بگرێ بۆ ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری ئه‌گه‌ر ماوه‌ی قه‌ده‌غه كردنه‌كه‌ی له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر بوو، یاخود سه‌رنج راكێشان (الفات نڤر) بوو ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی كرد: 1. به‌بێ عوزری مه‌شروع له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یاخود نه‌قیب ئاماده نه‌بوو. 2. ئه‌گه‌ر ره‌وشتێكی نواند كه پێچه‌وانه‌ی ئوسوڵ و داب و نه‌ریتی پیشه‌كه‌ی بێت. 3. ئه‌گه‌ر كارێكی وای كرد زیان به هاوكاره‌كانی بگه‌ێنێ یان زیان به‌و كه‌سان بگه‌ێنێ كه‌خزمه‌تێكی گشتی پێ سپێردراوه. 4. زانیاری درۆی وای دابێته سه‌ندیكا كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كان بێت 5. نهێنییه‌ك له نهێنییه‌كانی سه‌ندیكا كه پێی سپێردراوه بڵاوبكاته‌وه یان به پێی ئه‌ركه‌كانیان ئاگاداریان بێت. دووه‌م: ئه‌و بڕیاره‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه هاتووه به نووسراوێكی ره‌سمی ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه ده‌كرێت و تێیدا به‌پێی ڕێگاكانی راگه‌یاندنی كارپێكراوی سه‌ندیكا بۆی روون بكرێته‌وه.
مادده‌ی (68)
مادده‌ی (68): یه‌كه‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی قابیلی ته‌مییز كردنن له دادگای ته‌مییزی هه‌رێم له ماوه‌ی سی رۆژ له مێژووی پێ راگه‌یاندنی و بڕیاری دادگاش یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. دووه‌م: ئه‌و بڕیارانه‌ی كه پله‌ی كۆتاییان وه‌رگرتووه له باره‌گای سه‌ندیكاو ژووره‌كانی پارێزه‌ران هه‌ڵده‌واسرێن.
مادده‌ی (69)
مادده‌ی (69): یه‌كه‌م: لقی سه‌ندیكا له هه‌موو پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی هه‌رێم داده‌مه‌زرێ و له سێ ئه‌ندامی ئه‌صلی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت له پارێزه‌ری راوێژكار و له لایه‌ن ئه‌و پارێزه‌رانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن كه له پارێزگاكه‌دا نیشته جێن. دووه‌م: ئه‌وه‌ی زۆرتر ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌بێته سه‌رۆكی لقه‌كه. سێیه‌م: ئه‌وه‌ی سزایه‌كی به‌رزه‌فتی درابێ كه رێگه له ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری بگرێت نابێته ئه‌ندامی لق. چواره‌م: له حاڵه‌تی چۆڵ بوونی پایه‌ی به‌رپرسی لیژنه‌ی پارێزگا یا دوو ئه‌ندام له‌و لیژنه‌یه یان هه‌موو ئه‌ندامان بانگ ده‌كرێن بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی لق له مه‌ركه‌زی پارێزگا‌و ئاماده‌بوونی دوو ئه‌ندامی سه‌رپه‌رشتیار له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت.
مادده‌ی (70)
مادده‌ی (70): دارایی سه‌ندیكا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: یه‌كه‌م: ئابوونه (بدل)ی چوونه ناو سه‌ندیكا. دووه‌م: پاره‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه. سێیه‌م: ره‌سمی پێشكه‌وتن و پێشتر ده‌ست به‌كاریی. چواره‌م: قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا. پێنجه‌م: كرێی ی خانووبه‌ره‌كانی سه‌ندیكا. شه‌شه‌م: پاره‌ی به‌شایه‌دی دان و راستاندنی كه‌فاله‌ته‌كان. حه‌وته‌م: رێژه‌یه‌كی داشكاو له پاره‌ی هه‌قی ماندوو‌بوونی پارێزه‌ریی و پاره‌ی مانگانه‌و ساڵانه‌ی ئه‌و راوێژكارانه‌ی بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا و كه‌سی سروشتی و مه‌عنه‌وی كار ده‌كه‌ن كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه. هه‌شته‌م: ئه‌م غه‌رامانه‌ی كه خراونه‌ته سه‌ر كۆمپانیا و به‌لێنده‌ره‌كان به‌هۆی دامه‌زراندنی راوێژكاری یاسایی تایبه‌ت به خوێن. نۆیه‌م: هه‌موو ئه‌و ره‌سمانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رده‌گیرێن. ده‌یه‌م: ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه خراونه‌ته سه‌ر پارێزه‌ران به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه . یازده‌م: ئه‌و به‌خشین و یارمه‌تییه داراییانه‌ی كه حكومه‌ت به‌شداریی تێدا ده‌كات. دوازده‌م: ئه‌و پیتاك و به‌خششه داراییانه‌ی دیكه به‌پێی ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداره تایبه‌تمه‌ندكان.
مادده‌ی (71)
مادده‌ی (71): ساڵی دارایی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له رۆژی یه‌كه‌می مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێك ده‌ست پێ ده‌كات.
مادده‌ی (72)
مادده‌ی (72): یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌رپرسه له ماڵ و پاره و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنیان و پاراستنیان و بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌رفكردنی خه‌رجییه‌كانی له بودجه‌ی دانراوی خۆی كه ئیداره‌كه‌ی وا بخوازێ. دووه‌م: حیساباتی ساڵانه‌ی سه‌ندیكا ده‌كه‌وێته به‌ر وردبینی چاودێری دارایی (الرقابه المالیه)ی هه‌رێم. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا راگوێزكاری (المناقله) له نێوان ئیعتیماده دانراوه‌كانی نێو بودجه‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا بكات. چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا قه‌رز به قازانج یان به‌بێ قازانج له لایه‌نه داراییه ره‌سمییه‌كان وه‌رگرێ.
مادده‌ی (73)
مادده‌ی (73): به ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی گشتی نه‌بێ نابێت خانووبه‌ره‌ی موڵكی سه‌ندیكا بفرۆشریت جگه له‌وه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ته‌سه‌روف به ماڵی سه‌ندیكاوه بكات و ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی خۆی و به‌پێی هه‌ل و مه‌رجی دارایی ده‌بێ.
مادده‌ی (74)
مادده‌ی (74): ئه‌گه‌ر بارێكی نائاسایی رێی له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی گرت بۆ راستاندنی بودجه و حیساباتی كۆتایی، ئه‌وا پاره وه‌رگرتن و خه‌رج كردنی له‌سه‌ر بنچینه‌ی بودجه‌ی پێشوو به‌رده‌وام ده‌بن تاكو ده‌سته‌ی گشتی كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی نوێی ده‌دات.
مادده‌ی (75)
مادده‌ی (75): یه‌كه‌م: پاره و موسته‌نه‌ده‌كان به ناوی سه‌ندیكا له یه‌كێك له بانكه‌كان داده‌نبێن. دووه‌م: نه‌قیب و ئه‌مینداری سه‌ندووق (خه‌زنه‌دار) به یه‌كه‌وه یان ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه به بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌ن فه‌رمانی دانان و سه‌رف كردن ئیمزا ده‌كه‌ن.
مادده‌ی (76)
مادده‌ی (76): ئه‌گه‌ر سه‌ندیكای پارێزه‌ران له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه ئه‌وا ره‌سیدی حیسابه‌كه‌ی و موڵك و ماڵی ده‌بنه موڵكی سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌رێوه ده‌برێ كه ئه‌ندامانی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمه‌وه داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی (77)
مادده‌ی (77): ده‌سته‌ی كاتی كه به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره (1) كه له رۆژی 3/1/1993 پێكهاتووه، به‌رده‌وام ده‌بێ له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا تاكو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێ و پێویسته له‌سه‌ری كاری وا بكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ماوه‌یه‌ك ئه‌و په‌ره‌كه‌ی نه‌وه‌د رۆژ بێت.
مادده‌ی (78)
مادده‌ی (78): ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه له سه‌ندیكا تۆمار كراون هه‌موو مافێكیان له‌لای سه‌ندیكای پارێزه‌ران و سه‌ندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران و كۆمپانیای دڵنیا بون له ژیان كه له مه‌ركه‌زدا هه‌یه و پێویسته له‌سه‌ر سه‌ندیكا هه‌موو كارێكی پێویست بكات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و فه‌رمانه.
مادده‌ی (79)
مادده‌ی (79): كاركردن بۆ ره‌سمی ناونووس كردن و ئابونه‌ی به‌شداربوون و غه‌رامه‌كان و پاره‌ی دابین كردنی ته‌ندروستی و ره‌سمی دیكه ئێستا كه به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.
مادده‌ی (80)
مادده‌ی (80): كار به هیچ ده‌قێكی دیكه ناكرێ كه نه‌گونجاو بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.