مادده‌ی (72):
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌رپرسه له ماڵ و پاره و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنیان و پاراستنیان و بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌رفكردنی خه‌رجییه‌كانی له بودجه‌ی دانراوی خۆی كه ئیداره‌كه‌ی وا بخوازێ.
دووه‌م: حیساباتی ساڵانه‌ی سه‌ندیكا ده‌كه‌وێته به‌ر وردبینی چاودێری دارایی (الرقابه المالیه)ی هه‌رێم.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا راگوێزكاری (المناقله) له نێوان ئیعتیماده دانراوه‌كانی نێو بودجه‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا بكات.
چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا قه‌رز به قازانج یان به‌بێ قازانج له لایه‌نه داراییه ره‌سمییه‌كان وه‌رگرێ.
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌رپرسه له ماڵ و پاره و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنیان و پاراستنیان,حیساباتی ساڵانه‌ی سه‌ندیكا,راگوێزكاری له نێوان ئیعتیماده دانراوه‌كانی نێو بودجه‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا,قه‌رز به قازانج یان به‌بێ قازانج له لایه‌نه داراییه ره‌سمییه‌كان