مادده‌ی (67):
یه‌كه‌م: له‌م حاڵه‌تانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێگه له پارێزه‌ر بگرێ بۆ ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری ئه‌گه‌ر ماوه‌ی قه‌ده‌غه كردنه‌كه‌ی له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر بوو، یاخود سه‌رنج راكێشان (الفات نڤر) بوو ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی كرد:
1. به‌بێ عوزری مه‌شروع له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یاخود نه‌قیب ئاماده نه‌بوو.
2. ئه‌گه‌ر ره‌وشتێكی نواند كه پێچه‌وانه‌ی ئوسوڵ و داب و نه‌ریتی پیشه‌كه‌ی بێت.
3. ئه‌گه‌ر كارێكی وای كرد زیان به هاوكاره‌كانی بگه‌ێنێ یان زیان به‌و كه‌سان بگه‌ێنێ كه‌خزمه‌تێكی گشتی پێ سپێردراوه.
4. زانیاری درۆی وای دابێته سه‌ندیكا كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كان بێت
5. نهێنییه‌ك له نهێنییه‌كانی سه‌ندیكا كه پێی سپێردراوه بڵاوبكاته‌وه یان به پێی ئه‌ركه‌كانیان ئاگاداریان بێت.
دووه‌م: ئه‌و بڕیاره‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه هاتووه به نووسراوێكی ره‌سمی ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه ده‌كرێت و تێیدا به‌پێی ڕێگاكانی راگه‌یاندنی كارپێكراوی سه‌ندیكا بۆی روون بكرێته‌وه.
الموضوع: رێگه له پارێزه‌ر بگرێ بۆ ده‌ستدانه پیشه‌ی پارێزه‌ری,ماوه‌ی قه‌ده‌غه كردنه‌كه‌ی له (6) شه‌ش مانگ كه‌متر بوو,به‌بێ عوزری مه‌شروع له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یاخود نه‌قیب ئاماده نه‌بوو,زانیاری درۆی وای دابێته سه‌ندیكا كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كان بێت,نهێنییه‌ك له نهێنییه‌كانی سه‌ندیكا كه پێی سپێردراوه بڵاوبكاته‌وه