مادده‌ی (63):
یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدات:
1. ئاگاداركردنه‌وه: ئه‌مه به نووسراوێك ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه دكرێت و له‌وه‌ی كردوویه‌تی ئاگادار ده‌كرێته‌وه و داوای لێده‌كرێت له دوارۆژدا دووباره‌ی نه‌كاته‌وه.
2. ئینزار: ئه‌مه‌ش به نووسراوێك ئاراسته‌ی پارێزه‌ره‌كه دكرێت و ئه‌و گوناهه‌ی بۆ ده‌رده‌خرێت كه ئینزاره‌كه‌ی له‌سه‌ری پێدراوه و داوای لێده‌كرێ له دوارۆژدا دووباره‌ی نه‌كاته‌وه و ده‌بێ غه‌رامه‌یه‌كی دارایی بدات كه له دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ و له دوو هه‌زار دیناریش پتر نه‌بێ و ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌خرێته سندوقی سه‌ندیكا.
3. رێگرتن له ده‌ست دانه پیشه‌ی پارێزه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و له دوو ساڵیش پتر نه‌بێ و ئه‌مه‌ش له رۆژی پێ راگه‌یاندنی بڕیاری كۆتایی كه له دژی ده‌رچووه كاری پێده‌كرێ.
4. له‌و باره‌ی كه بۆ جاری سێیه‌م حوكم بدرێت.
دووه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی رێگه گرتن له ده‌ستدانه پیشه، بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌ت و ده‌ستدانه پیشه‌كه حیساب ناكرێ.
الموضوع: ئاگاداركردنه‌وه,ئینزار,رێگرتن له ده‌ست دانه پیشه‌ی پارێزه‌ری,ماوه‌یه‌ی رێگه گرتن له ده‌ستدانه پیشه