مادده‌ی (62):
جگه له‌وه‌ی كه ده‌قێكی ئه‌م یاسایه گرتبێتییه‌وه ده‌نا هه‌ر كارێكی له‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه‌دا هاتبێ زیان گه‌یاندنه به ئه‌ركی پیشه‌ی پارێزه‌ری:
یه‌كه‌م: زیانگه‌یاندنی به‌نقه‌ست به مافی (موه‌كیل) و له‌به‌رددانی ئه‌و مافه‌ی یان گاڵته پێكردنی یاخود به‌كارهێنانی وه‌كاله‌ته‌كه‌ی بۆ سوودی شه‌خسی.
دووه‌م: فێل له موه‌كیل كردن و خۆ له‌به‌ر بردنه‌ده‌ر له وه‌كاله‌ته‌كه‌ی.
سێیه‌م: وه‌كیلایه‌تی كردنی شكایه‌ت لێ كراوه كه (الخصم) یان پێدانی راوته‌گبیر بۆی.
چواره‌م: مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ده‌ڵال و ناوبژیوانان بۆ راكێشانی مه‌عمیل بۆ خۆی.
پێنجه‌م: فێڵ كردن له به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی و پێشكه‌شكردنی به دادوه‌ریی یان لایه‌نی ره‌سمی.
شه‌شه‌م: رێگه ون كردن له دادوه‌ریی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بێت.
حه‌وته‌م: سیفه‌تی نه‌قیب یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به درۆ به‌كاربێنێ.
هه‌شته‌م: سه‌رپێچی كردنی فه‌رمان و رێنماییه‌كانی كه له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا، یان له هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون ده‌رچوون.
نۆیه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌حكوم كرابێ له‌سه‌رتاوانێكی عه‌مدی ناسیاسی یاخود تاوانێكی ئابروبه‌ر.
ده‌یه‌م: به‌كارهێنانی گه‌ف و هه‌ره‌شه یان ئاره‌زوو په‌یداكردن بۆ راكێش كردنی مه‌عمیل و به‌كارهێنانی پایه‌ی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌و كاره‌ی.
الموضوع: زیانگه‌یاندنی به‌نقه‌ست به مافی موه‌كیل,فێل له موه‌كیل كردن و خۆ له‌به‌ر بردنه‌ده‌ر له وه‌كاله‌ته‌كه‌ی,وه‌كیلایه‌تی كردنی شكایه‌ت لێ كراوه,مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ده‌ڵال و ناوبژیوانان بۆ راكێشانی مه‌عمیل بۆ خۆی,فێڵ كردن له به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی و پێشكه‌شكردنی به دادوه‌ریی یان لایه‌نی ره‌سمی,رێگه ون كردن له دادوه‌ریی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بێت,سیفه‌تی نه‌قیب یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به درۆ به‌كاربێنێ,سه‌رپێچی كردنی فه‌رمان و رێنماییه‌كانی كه له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا