أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ژمێریاری مانگانه‌ی خۆیان (موازین المراجعه) له‌ماوه‌یه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری ده‌كه‌ن كه (10) رۆژ له كۆتایی هه‌ر مانگێك تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: نابێ گرێبه‌ستی كاركردن له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌نجام بدرێ.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوورییه ته‌رخانكراوی گوژمه‌كانی داهاتی مانگانه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ده‌ستی ده‌هێنێ بۆ هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی بیخاته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ مه‌به‌ستی كڕینی ده‌رمان و دابین كردنی خه‌رجییه‌كانی چاككردنه‌وه (الصیانه) به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه و راهێنانی كارمه‌ندانی و به‌پێی داواكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه خشته‌ی داهاته راسته‌قینه وه دیهاتووه‌كانی پێوه لكابێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م : یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی هه‌یه كه له (250) (دوو سه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات بدات به سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به خه‌رج كردنی پاره‌یه‌ك كه له (100) (سه‌د ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ . دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه پاره‌یه‌كیان هه‌یه كه له (150) (سه‌د و به‌نجا ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك. سێیه‌م: له (یه‌كه‌م) و (دووه‌م) دا ڕه‌چاوی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێ : 1. ده‌بێ خه‌رجكردنه‌كه به‌پێی پشتیوانه‌ی په‌سه‌ندكراوه‌كانی بودجه‌ی گشتی ساڵانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه بێت كه بۆی دیاری كراوه. 2. پشت به پشتیوانه‌ی ته‌رخان كرا‌و له بودجه‌ی گشتی ببه‌سترێ و نابێ پابه‌ند به خه‌رج كردنێك بێ كه له ته‌رخان كراوی بودجه زیاتر بێ.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م: مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رج ده‌كرێ كه به‌سزای سیاسی سزادراون. ئه‌مه‌ش پاش سه‌لماندنی راستی قسه‌كانیان.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه پاشكۆیه‌ك به پڕۆژه به‌رده‌وامه‌كان پێشكه‌ش بكات و ماوه و بڕی پاره‌ی ته‌رخان كار‌و و شوێن و رۆژی ده‌ست به‌كاربوون و ته‌واو بوونی پڕۆژه‌كه دیاری بكات و په‌رله‌مانی لێ ئاگادار بكاته‌وه.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ئه‌وله‌ویه‌ت له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌و ناوچانه بدات كه تووشی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال و چه‌كی كیمیاوی و راگواستن و كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان بوون و ئه‌وانه‌ی كه پێویستی زیاتریان به خزمه‌تگوزاری هه‌یه.
مادده‌ی دوانزده‌م
مادده‌ی دوانزده‌م: گوژمه‌ی پاره‌ی پیتاك ( التبرعات) كه به وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه ده‌به‌خشرێت كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون پاش په‌سند كردنی له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه،به داهاتی یه‌كجاره‌كی بۆ گه‌نجینه تۆمار ده‌كرێن، به‌مه‌رجێ وه‌زیری دارایی و ئابووری له چوارچێوه‌ی پشتیوانه‌ی وه‌زاره‌ت یان لایه‌نه نه‌لكاوه‌كان به وه‌زاره‌ت ته‌رخانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه خه‌رج بكرێ كه له‌پێناویدا به‌خشراوه .
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: خه‌رج كردن له ئیعتیماداتی (پشتیوانه)ی ژمێریاری سه‌ره‌كی (به‌خشین، باربوو، خه‌رجی پڕۆژه‌كانی سه‌رمایه‌داری) له بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا له ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌بێ و وه‌زیری دارایی و ئابووریش بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردن راسته‌وخۆ له‌سه‌ر هه‌ندێ ئاستی ژمێریاریی سه‌ره‌كی به وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نانه بدات كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون. دووه‌م: رێژه‌ی 5% له‌و باربووه (اعانات) ده‌بڕدرێ كه له به‌شی (اعانات)دا هاتووه و بۆ حیسابی تایبه‌ت به كه‌ركووك و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان ده‌گوازرێته‌وه. سێیه‌م: رێژه‌ی 5% له‌و به‌خشینه (المنح) ده‌بڕدرێ كه له‌به‌شی (المنح)دا هاتووه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و زیاده‌یه ده‌گوازرێته‌وه كه له مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كاندا روویداوه.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: مووچه‌ی كه‌س وكاری شه‌هیدان وقوربانیانی ئه‌نفال وچه‌كی كیمایی به‌م پێیه زیاد ده‌كرێ: أ- كه‌س وكاری شه هیدان به ڕێژه‌ی (25%، 15%) به‌پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه: 1- له (400) هه‌زار دینار بۆ (600) هه‌زار دینار 25% . 2- له (700) هه‌زار دینار بۆ (1،032) ملیۆن دینار 15% . ب/ كه‌س وكاری شه‌هیدی (هاووڵاتی) به‌گوژمه‌یه‌كی بڕاوه كه (50) هه‌زار دیناره. ج/ خێزانی شه‌هیده ئه‌نفال كراوه‌كان به‌رێژه‌ی 50% . دووه‌م: أ- خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له (30) هه‌زاردیناره‌وه بۆ (100) هه‌زار دینار. ب- خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له (50) هه‌زاردیناره‌وه بۆ (150) هه‌زار دینار. ج- ئه‌و زیادانه‌ی كه له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له 1/1/2010 جێبه‌جێ ده‌كرێن.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: گوژمه‌ی (90) نه‌وه‌د ملیار دینار بۆ پشتگیری حزبه‌كان و پڕۆژه‌ی رێكخراوه‌كان ته‌رخان ده‌كرێ و له‌م ته‌رخان كراوه‌ش به‌رێكارێكی كاتی خه‌رج ده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ی پاره وه‌رگیراوه‌كان له‌لایه‌ن حزب و ڕێكخراوه‌كانه‌وه به‌پێی یاسای پشتگیری حزبه‌كان له دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه یه‌كلاده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له نێوان پشتوانه‌ی یه‌ك ده‌روازه بكات به‌ده‌ر له به‌شی مووچه كه ده‌شێ بۆی بگوێزرێنه‌وه و نابێ لێی بگوازرێته‌وه. دووه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له نێوان پشتیوانه‌ی ده‌روازه‌كانی بودجه‌دا بكات له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی تواناكانی خه‌رج كردن بۆ ئه‌و كارگێڕیانه‌ی كه بڕیار ده‌درێ له وه‌زاره‌تێك بكرێنه‌وه و به وه‌زاره‌تێكی دیكه‌وه بلكێندرێن و وه‌زیری تایبه‌تمه‌ندیش بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له‌ناو یه‌ك به‌ش و یه‌ك یه‌كه‌ی خه‌رجكردندا بكات. سێیه‌م: ناشێ گواستنه‌وه له ته‌رخان كراوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن له‌نێوان پارێزگاكاندا بكرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م : وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی تر ئاماده‌كردنی تاكه‌كانی میلاكاتی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان–عێراق بۆ ساڵی دارایی 2010 ده‌گرێته ئه‌ستۆ و په‌سندی ده‌كات و ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی تێچووی مووچه‌كانی په‌سه‌ندكراوی نێو بودجه‌دا ده‌بێ.
مادده‌ی پانزده‌هه‌م
مادده‌ی پانزده‌هه‌م: گوژمه‌ی (120) ملیار دینار ته‌رخان ده‌كرێ بۆ سندوقی پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێكردن و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كانی كوردستان له حیسابی تایبه‌تی بۆ ئاماده‌كرنی كادیری پسپۆر له‌و بواره جیاجیانه‌ی كه هه‌رێم پێویستی پێی ده‌بێ. ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی زه‌مالات و به‌عپات و توێژینه‌وه و خولی راهێنانه‌وه ده‌بێ كه له ژێر چاودێری ده‌سته‌یه‌كی باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگیره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانی (په‌روه‌رده، فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، پلاندان) ده‌بێ و به‌پێی په‌یره‌وێك جێبه‌جێ ده‌كرێ كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌چوێنێ.