مادده‌ی ده‌یه‌م : یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی هه‌یه كه له (250) (دوو سه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات بدات به سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به خه‌رج كردنی پاره‌یه‌ك كه له (100) (سه‌د ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ . دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه پاره‌یه‌كیان هه‌یه كه له (150) (سه‌د و به‌نجا ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك. سێیه‌م: له (یه‌كه‌م) و (دووه‌م) دا ڕه‌چاوی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێ : 1. ده‌بێ خه‌رجكردنه‌كه به‌پێی پشتیوانه‌ی په‌سه‌ندكراوه‌كانی بودجه‌ی گشتی ساڵانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه بێت كه بۆی دیاری كراوه. 2. پشت به پشتیوانه‌ی ته‌رخان كرا‌و له بودجه‌ی گشتی ببه‌سترێ و نابێ پابه‌ند به خه‌رج كردنێك بێ كه له ته‌رخان كراوی بودجه زیاتر بێ.
الموضوع: ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی هه‌یه,محدودیت خه‌رج كردن به میزان مشخص,پشتیوانه‌ی په‌سه‌ندكراوه‌كانی بودجه‌ی گشتی,پابند نبودن به خه‌رج كردن بیش‌تر از ته‌رخان كراوی بودجه