مادده‌ی شازده‌م

معرف المادة: 12089

رقم المادة : 344

مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: مووچه‌ی كه‌س وكاری شه‌هیدان وقوربانیانی ئه‌نفال وچه‌كی كیمایی به‌م پێیه‌ زیاد ده‌كرێ: أ- كه‌س وكاری شه‌ هیدان به‌ ڕێژه‌ی (25%، 15%) به‌پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه‌: 1- له‌ (400) هه‌زار دینار بۆ (600) هه‌زار دینار 25% . 2- له‌ (700) هه‌زار دینار بۆ (1،032) ملیۆن دینار 15% . ب/ كه‌س وكاری شه‌هیدی (هاووڵاتی) به‌گوژمه‌یه‌كی بڕاوه‌ كه‌ (50) هه‌زار دیناره‌. ج/ خێزانی شه‌هیده‌ ئه‌نفال كراوه‌كان به‌رێژه‌ی 50% . دووه‌م: أ- خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ (30) هه‌زاردیناره‌وه‌ بۆ (100) هه‌زار دینار. ب- خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ (50) هه‌زاردیناره‌وه‌ بۆ (150) هه‌زار دینار. ج- ئه‌و زیادانه‌ی كه‌ له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه‌ له‌ 1/1/2010 جێبه‌جێ ده‌كرێن.

الموضوع: مووچه‌ی كه‌س وكاری شه‌هیدان وقوربانیانی ئه‌نفال وچه‌كی كیمایی,خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت,زیادانه‌ی كه‌ له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه