مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له نێوان پشتوانه‌ی یه‌ك ده‌روازه بكات به‌ده‌ر له به‌شی مووچه كه ده‌شێ بۆی بگوێزرێنه‌وه و نابێ لێی بگوازرێته‌وه. دووه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له نێوان پشتیوانه‌ی ده‌روازه‌كانی بودجه‌دا بكات له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی تواناكانی خه‌رج كردن بۆ ئه‌و كارگێڕیانه‌ی كه بڕیار ده‌درێ له وه‌زاره‌تێك بكرێنه‌وه و به وه‌زاره‌تێكی دیكه‌وه بلكێندرێن و وه‌زیری تایبه‌تمه‌ندیش بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له‌ناو یه‌ك به‌ش و یه‌ك یه‌كه‌ی خه‌رجكردندا بكات. سێیه‌م: ناشێ گواستنه‌وه له ته‌رخان كراوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن له‌نێوان پارێزگاكاندا بكرێت.
الموضوع: گواستنه‌وه له نێوان پشتوانه‌ی یه‌ك ده‌روازه,گواستنه‌وه له نێوان پشتیوانه‌ی ده‌روازه‌كانی بودجه‌دا,گواستنه‌وه له ته‌رخان كراوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن له‌نێوان پارێزگاكان