مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: خه‌رج كردن له ئیعتیماداتی (پشتیوانه)ی ژمێریاری سه‌ره‌كی (به‌خشین، باربوو، خه‌رجی پڕۆژه‌كانی سه‌رمایه‌داری) له بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا له ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌بێ و وه‌زیری دارایی و ئابووریش بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردن راسته‌وخۆ له‌سه‌ر هه‌ندێ ئاستی ژمێریاریی سه‌ره‌كی به وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نانه بدات كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون. دووه‌م: رێژه‌ی 5% له‌و باربووه (اعانات) ده‌بڕدرێ كه له به‌شی (اعانات)دا هاتووه و بۆ حیسابی تایبه‌ت به كه‌ركووك و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان ده‌گوازرێته‌وه. سێیه‌م: رێژه‌ی 5% له‌و به‌خشینه (المنح) ده‌بڕدرێ كه له‌به‌شی (المنح)دا هاتووه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و زیاده‌یه ده‌گوازرێته‌وه كه له مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كاندا روویداوه.
الموضوع: خرج كردن له ئیعتیماداتی ژمێریاری سه‌ره‌كی,رێژه‌ی 5% له باربووه (اعانات),رێژه‌ی 5% له به‌خشینه (المنح)