المواد القانونية
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه، مووچه‌كه‌ی به ته‌واوی بۆ میراتگرانی شه‌رعی خه‌رج ده‌كرێ تا گه‌ڕانه‌وه‌ی یان ساغبوونه‌وه‌ی مردنی. دووه‌م: مافه‌كانی خانه‌نشینی ده‌درێته پاشینه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بێ سه‌رو شوێن یا ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: أ-له رۆژی ساغبوونه‌وه‌ی مردنی. ب-دوای تێپه‌ڕبوونی (2)دوو ساڵ به‌سه‌ر بێ سه‌رو شوێن بوونی یا ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌گه‌ر مردنه‌كه‌ی ساغ بووه‌وه. ج-ئه‌وانه‌ی بڕگه‌كانی (أ، ب)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه به شه‌هید داده‌نرێن و ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا بێ سه‌رو شوێن بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی پێشمه‌رگه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می خۆی یا پابه‌ند نه‌بوونی به پره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه بووبێ، ئه‌وا خانه‌نشین ده‌كرێ و رێكاری یاسایی ده‌رهه‌ق وه‌رده‌گیرێ. چواره‌م: ماوه‌ی بێ سه‌روشوێنه‌كه‌ی یا دهستبهسهرهكهی به خزمه‌ت بۆی ده‌ژمێردرێ، به ده‌ر له‌وه‌ی له بڕگه(سێیه‌می)ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.
مادده‌ی سی و چواره‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) مافی خانه‌نشینی له‌م حاڵه‌تانه خواره‌وه پێده‌درێ: یه‌كه‌م: مردنی له كاتی خزمه‌ت یاخود له ئه‌نجامیدا ئه‌گه‌ر خزمه‌ته‌كه‌ی وه‌ك پێشمه‌رگه له (15)پازده سالأ كه‌متر بێ دوای ئه‌وه‌ی كه خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته (15)سالأ. دووه‌م: شه‌هید له‌به‌ره‌ی شه‌ڕو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ماف و ئیمتیازاتی به‌پێی یاساكانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان. پێده‌درێ. سێیه‌م: بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ده‌گرێته‌وه كه به‌رده‌وام بووبێ له خزمه‌ت به‌ر له راپه‌ڕێنه‌كه‌ی 5/3/1991تاكو رۆژی مردنی. چواره‌م: ئه‌وانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه دۆسیه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌گوازرێته‌وه .
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ته‌واوی هه‌موو مووچه و ده‌رماڵه و مافه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌رج ده‌كرێ كه دیله‌كه له ماوه‌ی دیلیه‌كه‌ی به‌خێوی ده‌كردن. دووه‌م: ماوه‌ی دیلیه‌كه بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێك وه‌ك خزمه‌تی كرده‌یی حیساب ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: خانه‌نشین كرا‌و یان میراتگرانی له مافه‌كانی خانه‌نشینی بێ به‌ش ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت خیانه‌تی كردووه یاخود هاریكاریی له‌گه‌ڵ لایه‌نه دوژمنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر خانه‌نشین كرا‌و به فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی زیره‌ڤانی كوردستان گه‌رێنرایه‌وه بۆ خزمه‌ت، ئه‌وا پاداشتی خانه‌نشینی بۆ جاری دووه‌م پێ نادرێ.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ئه‌وه‌ی كه خانه‌نشین ده‌كرێ و مافه‌كانی خانه‌نشینی بۆ خه‌رج ده‌كرێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه نابێ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی دیكه وه‌رگرێ.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: هه‌ر كه‌سێك له پێش راپه‌رین چووبێته پاڵ ریزه‌كانی شۆڕش تاكو 5/3/1991 و خزمه‌ته‌كه‌ی له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، خانه‌نشین ده‌كرێ و خزمه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته (15) پازده ساڵ به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: هیچ مووچه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بێت. دووه‌م: رۆژێك له رۆژان له دژی شۆڕش نه‌وه‌ستا بێت. سێیه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێش راپه‌رین خزمه‌تی كردبێ به‌بێ پچڕان. چواره‌م: له كاتی بوونی به پێشمه‌رگه (16) ساڵی له ته‌مه‌نی ته‌واو كرد بێت.
مادده‌ی چله‌م: له كاتی هه‌موار كردن و گۆڕانی سیسته‌می مووچه، مووچه‌ی خانه‌نشینكراو له‌گه‌ڵ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌ت به هه‌مان رێژه و پله و پایه یه‌كسان ده‌كرێ.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن به پێشمه‌رگه داده‌نرێن به پله و پایه و ناونیشانی ئێستایان و هه‌موو مافێكی خانه‌نشین پێشمه‌رگه‌یان ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی چل و دووه‌م: ماوه‌ی خوێندن له كۆلێج و په‌یمانگاكان كه پێشمه‌رگه له ئه‌نجامیدا بروانامه‌ی وه‌رگرتووه به‌نیسبه‌ت ئه‌فسه‌ران به خزمه‌ت بۆ مه‌به‌ستی ته‌نیا خانه‌نشینی حسێب ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومی هه‌رێمی به دامه‌زراندنی، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌و دادگایه دیاری ده‌كات كه دادوه‌ر تێیدا ده‌ست به‌كار ده‌بێت. دووه‌م: دادوه‌ر ده‌ست ناداته كاره‌كه‌ی تاكو له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئه‌م سوێنده‌ی خواره‌وه نه‌خوات: (سوێند ده‌خۆم به خودا كه دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان خه‌ڵكدا دادوه‌ری بكه‌م و یاساكان به ئه‌مانه‌ت و ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده بكه‌م)و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش هه‌مان سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خوات. سێیه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكانی پێداچوونه‌وه سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خۆن.
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: 1ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییه له هه‌رێم و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كورستان-عیراق و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی سه‌رۆك و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ریی و سه‌رۆكی داواكاری گشتی وسه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێم یا ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه داده‌مه‌زرێ. 2ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده نه‌بوو، كۆنترین جێگری جێی ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر دووكیشیان ئاماده نه‌بوون، ئه‌وا كۆنترین ئه‌ندام له دادوه‌ره‌كانی پێداچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌م مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه داوای بكات و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و به‌لانی كه‌م سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی ئاماده نه‌بوو،نابه‌سترێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌رده‌گیرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن نووسینگه‌یه‌كی ده‌بێ، فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌بێت و به‌لایه‌نی كه‌م پازده ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن و رێكخستنی كاری ئه‌نجومه‌ن و ئاماده كردنی به‌رنامه‌و پوخته كردنی مه‌سه‌له به‌رچاوخراوه‌كان و پێڕاگه‌یاندنی بریاره‌كانی و كاره كارگیرییه‌كانی تر ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی بیست وسێیه‌م: دادگای به‌رایی به دادوه‌رێك گرێ ده‌درێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌یه‌وه.
ماده‌ی چوارده‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی به تاوانی تیرۆركاری تاوانباره بێ‌تاوان ده‌رچوو،بۆی هه‌یه، داوای قه‌ره‌بۆی ئه‌و زیانه جه‌سته‌یی وناجهستهییانه بكاته‌وه كه لێی كه‌وتووه له‌ئه‌نجامی پێشێلكردنی ئه‌و مافه مرۆییانه‌ی له ده‌ستوور ویاساكاندا هاتوون.
ماده‌ی چواره‌م: ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه به تاوانی تۆقاندن (تیرۆر) داده‌ندرێن و سزاده‌درێت به زیندانی، له(15) ساڵ تێپه‌ڕ نه‌كات، هه‌ركه‌سێك:1-ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانپێكردنی هه‌بێت له‌سه‌ر هێزی ئاسایشی ناوه‌خۆ وزێره‌ڤانی هه‌رێم وداوای لێ‌كردن یان ڕایسپاردن، به‌پاڵنه‌رێكی تیرۆركاری كار له‌سه‌ر تهگهرهتێخستنی فه‌رمانه‌كانی میری بكه‌ن،2-نووسراو، چاپه‌مه‌نی، كاسێتی تۆماركراو،یان هاوشێوه‌ی، وێنه‌ی وای له‌لابێت یان به‌ده‌ستبێنێت، كه هاندان، به‌چاك زانین، یان پروپاگانده له‌خۆ بگرێت بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی تیرۆركاری، به‌مه‌به‌ستی به‌خشینه‌وه‌ی، یان بڵاوكردنه‌وه‌ی.3-به ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌و تاوانه تۆقێنه‌رانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون ئاگادرابێت وده‌زگا گشتیه‌كانی پێ ئاگادار نه‌كاته‌وه‌و كه‌سیش له فه‌رمانی ئه‌م بڕگه‌یه به‌ده‌ر ناكرێت.4-به‌ئه‌نقه‌ست، هه‌واڵ، روونكردنه‌وه، یان پڕوپاگانده‌یه‌كی تۆقێنه‌ر بڵاو بكاته‌وه، هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی بینراو، بیستراو، خوێندراو، یان ئهلهكترۆنی به‌هه‌ڵ وه‌ربگرێت، یان به‌كاریان بێنێت، له ئه‌نته‌رنێت به‌یاناتی ئه‌وتۆ بڵاوبكاته‌وه كه راسته‌وخۆ بگاته ڕاده‌ی هاندان بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی تیرۆركاری وه‌ها كه ئاسایشی گشتی بخاته مه‌ترسیه‌وه وترس بخاته نێو هاوڵاتیان وهه‌ڕه‌شه له قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێم بكات.5-نه‌فامی وكه‌م زانی كه‌سێك بقۆزێته‌وه وله كاری تۆقاندن به‌كاری بێنێت وبه‌هۆیه‌وه ئه‌وكارانه ئه‌نجام بدات،6-گزی له نووسراوێكی فه‌رمی بكات، یان به‌ساخته نووسراوێك بۆ ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانه دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی بشارێته‌وه یان به‌ئه‌نقه‌ست بیگۆڕێت، ئاسانكاری بۆ هاتوچووی بكات، یان یارمه‌تی بدات له كاره‌كانی، به‌مه‌رجێك بزانێت مه‌به‌ست له گزیهكه چیه.
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا تایبه‌تمه‌نده به جێبه‌جێ كردنی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه: 1. كاركردن له پێناو به‌دی هێنانی ئه‌ركه‌كانی سه‌ندیكا به پێی ئه‌وه‌ی كه له مادده‌ی سێیه‌می ئه‌و یاسایه هاتووه. 2. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وی ناوخۆ، بۆ ده‌سته‌ی گشتی. 3. جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4. دامه‌زراندنی كرێكاری خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌ندیكا و ده‌ستنیشان كردنی كرێیه‌كانیان و هه‌موار كردنیان. 5. ته‌ماشاكردنی داواكاری بۆ هاتنه ناو سه‌ندیكا و بریاردان له‌سه‌ر قبووڵ كردنی ئه‌ندام و به‌شداربووان. 6. هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمییه‌كان و هی تریشدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب نه‌بووبێته نوێنه‌ری سه‌ندیكا. 7. ناردنی ئه‌و كێشه و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێ، بۆ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 8. دامه‌زراندنی لقی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی هه‌رێم به پێی مه‌رجه‌كانی دیاری كرا‌و له پێره‌وه‌ی ناوخۆی سه‌ندیكادا. 9. پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 10. بڕیار دان له‌سه‌ر واز هێنانی نه‌قیب یا جێگره‌كه‌ی یاخود هه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ندیكا یا لیژنه‌كانی. 11. دامه‌زراندنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له‌و پارێزگایانه‌ی كه لقی سه‌ندیكایان نییه. 12. دامه‌زاندنی وردكاری ژمێریاری بۆ ئه‌نجامدانی وردكاری ساڵانه. 13. رێكخستنی پلیتی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی دیكه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كرداری هه‌ڵبژاردن به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 14. ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه و پێره‌وه‌ی ناوخۆدا به‌مه‌به‌ستی ئاسان پیاده كردنی. 15. مافی قه‌رزكردن و به قه‌رزدان و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی دارایی هه‌یه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا به‌دی بێنێ. 16. دامه‌زرراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی هونه‌رمه‌ندان به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێره‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و یاسایه.
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و به‌رپرسه له جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كانی و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و پێڕه‌وه‌كان و ده‌رچوواندنی رێنمایی وفه‌رمان و به‌یاننامه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و هه‌موو كاروباره دارایی و كارگێڕی و سه‌ربازیی و رێكخستن و هونه‌ری وبه‌دوا داچوونیان و ئاراسته كردنیان وهه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان ده‌زگا گشتیه‌كاندا له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه و یاسا كارپێكراوه‌كانی دیكه و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بداته بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت وسه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسپار ده‌بێ، چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاره تێیدا. دووه‌م: بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت: 1. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كارگێڕیی گشتی. سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی كاروباری گشتی و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و كارگێڕییه خۆجێیه‌كان ده‌كه‌ن وئه‌و ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێیان ده‌سپێری هه‌ڵده‌سووڕێنن به‌مه‌رجێ ده‌بێ خاوه‌ن شاره‌زایی ولێهاتوویی بن و به‌لای كه‌می خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بن. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌رێوه‌ی ده‌بات به ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌ر یاخود ئه‌فسه‌ریك كه‌پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌كانی هه‌ردوو بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت: هه‌ر بریكارێكی وه‌زاره‌ت نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و فه‌رمانبه‌ریك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات یاخود ئه‌فسه‌ریك به ناونیشانی به‌رێوه‌به‌ر و چه‌ند فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندێك یارمه‌تی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: راوێژكاری وه‌زیر به پله‌ی تایبه‌تی ده‌بێ و ده‌بێت خاوه‌نی بروانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت له بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی و به‌لانی كه‌م له (15) ساڵ خزمه‌تی به كرده‌نی هه‌بێت و خاوه‌ی شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ مه‌شوه‌ره‌ت پێشكه‌ش ده‌كات و دامه‌زراندنی به پێشنیازی وه‌زیر ده‌بێ و به‌مه‌رجێك نابێ ژماره‌یان له چوار زیاتر بن. شه‌شه‌م: پارێزگارانی هه‌رێم: پارێزگار: فه‌رمانبه‌ری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنه له پارێزگا‌و به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌لكێ و پێویسته ئه‌و یاسا‌و پیڕه‌وو رێنمایی و فه‌رمانانه جێبه‌جێ بكات كه له‌وه‌زیره‌كانه‌وه ده‌رده‌چێ و سه‌باره‌ت به ماف وخزمه‌تی وه‌زیفیش به‌پله‌ی تایبه‌تی (بریكاری وه‌زاره‌ت) ده‌بێ. حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت: 1. له دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێك پێكدی پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت) و له مانه پێك دێت: أ- وه‌زیر : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. ب- بریكارانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. ج- پارێزگاران: ئه‌ندامن. د- بهرٍێوه گشتییه‌كان: ئه‌ندامن. ه- راوێژكاران: ئه‌ندامن. 2. ئه‌نجومه‌ن لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆده‌كات و بیڕورا ده‌رده‌بڕێت له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وه‌زیر بۆی ده‌نێرێ. 3. وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ركه‌سێك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت یان وه‌زاره‌ته‌كانی تر بكات له‌وانه‌ی پسپۆڕی و شاره‌زاییان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كه ئاماده بن یاخود به پێی پێویست. 4. ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی هه‌ر سێ مانگ جارێك ده‌به‌ستێ یان له سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیر و به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و و له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی، بریكاری وه‌زاره‌ت له سه‌رۆكایه‌تی كردنی دانیشته‌كه جێی ده‌گرێته‌وه كه وه‌زیر رای ده‌سپێرێ. 5. بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له رۆژی ده‌رچوونیانه‌وه به‌ركارن. هه‌شته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ و ئه‌مانه‌ی پێوده‌لكێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیه‌تی. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان وبه‌دواداچوون. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری. 8. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تهكنولۆجیای زانیارییه‌كان (بانكی زانیاریی). نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ناوخۆ: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ یاخود ئه‌فسه‌رێك بێت له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوویی بێ وئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی پێوه ده‌لكێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراو و حزبه‌كان. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نهێنی و په‌یوه‌ندییه تایبه‌تیه‌كان. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاراسته‌كردن و رابه‌ری كردنی مه‌عنه‌وی. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی تاوانه رێكخراوه‌كان. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن و لیكۆڵینه‌وه و لێتۆژینه‌وه‌كان. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمیه‌كان. ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كارگێڕیی خۆجێیه‌تی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و شاره‌زایی و لێهاتووی هه‌بێ و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ده‌لكێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موڵكه‌كان. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پرۆژه و دیزاینه‌كان. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی خۆجێیه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. یازدهم: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ. دوازدهم: ده‌سته‌ی پشكنینی كارگێڕی: فه‌رمانبه‌ریك له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆری بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ، ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران یارمه‌تی ده‌ده‌ن و ده‌سته تایبه‌تمه‌نده به پشكنینی یه‌كه كارگێڕیه‌كان وفه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و ئه‌و به‌شانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تن جگه له فه‌رمانگه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ. سێزده‌م: مه‌ڵبه‌ندی په‌ره‌پێدانی كارگێڕیی: كادیری كارگێڕیی و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان ئاماده ده‌كات وئاستی كاركردنیان و توانا زانستی و كارگێری و رێكخستن و هونه‌ریه‌كانیان به‌رز ده‌كاته‌وه و كاروباری مه‌ڵبه‌ند به پێره‌وێك رێكده‌خات. چوارده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: ئه‌فسه‌ریكی پۆلیس به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌ی له رائید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتووی بێ له بواری كاری له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و له باره‌گاكه‌ی وه‌زاره‌تدا ده‌بێ و ئه‌ركه‌كانی له هه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دیاری ده‌كرێن. پازده‌م: فه‌رمانگه‌ی یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر یان ئه‌فسه‌رێك كه‌بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا هه‌بێ و شاره‌زایی و لێهاتووی به‌لای كه‌م (ده) سالأ له بواری پسپۆرییه‌كه‌ی هه‌بێ و به وه‌زیره‌وه ده‌ڵكی. شازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس: 1. به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له كاره‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ بێت و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ و پاراستنی سیسته‌می گشتی ده‌گرێته ئه‌ستۆ له‌گه‌لأ پیاده‌كردنی سه‌روه‌ریی یاسا و هه‌ر چی په‌یوه‌ندیدار بێ به كاروباری پۆلیس و، باره‌گای گشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس له‌مانه‌ی پێكدێ: 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوان و جم‌وجۆل. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی وچاودیری. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار. 8. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون. 9. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق وشیاندن. 10. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ئافره‌ت. 11. هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شی پێوه ده‌لكێ: 12. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیسی پارێزگاكان. 13. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له پارێزگاكاندا. 14. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم. 15. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی دارستانه‌كان وژینگه له هه‌رێمدا. 16. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ده‌زگاكانی نه‌وت. 17. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی تاوان له هه‌رێمدا. 18. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌ره‌ی پۆلیس. 19. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رگری شارستانی له فڕۆكه‌خانه‌كان. 20. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چالاكییه شارستانیه‌كان له هه‌رێمدا. حه‌ڤده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و وڵاتنامهی گشتی: 1. ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوەنی شاره‌زایی وپسپۆڕیی بێ له بواری كاره‌كه‌ی و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه‌پایه‌كه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وهه‌موو كاروبارێكی په‌یوه‌ست به ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی و نشینگه‌و و پاسپۆرت له سنووری یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان داده‌گرێته ئه‌ستۆ و باره‌گای گشتی له‌مانه پێكدێ: 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ره‌گه‌زنامه. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پاسپۆرته‌كان. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نشینگه. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی وخۆیه‌تی. 8. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری. 9. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودێری. 10. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامار. 11. ئه‌مانه‌شی پێوه ده‌لكێ: 12. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی له پارێزگاكاندا. 13. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرت له پارێزگاكاندا. 14. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی نشینگه له پارێزگاكاندا. هه‌ژده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ: 1. ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت له بواری كاره‌كه‌ی و پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و دوو یاریده‌ده‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن كه پایه‌یان له رائید كه‌متر نه‌بێ وپیاده‌كردنی یاسا و پێڕه‌و و رێنماییه‌كانی هاتوچۆ ده‌گرێته ئه‌ستۆ و جوولانه‌وه‌ی رۆیشتن و ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ رێكده‌خات و له‌مانه پێكدێ: 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری هونه‌ریی. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕیی خۆیه‌تی. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی یاسایی. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاریی. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وردبینی و چاودیری. 8. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون و ئامار. 9. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره وئالیات و موخابه‌ره. 10. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆی پارێزگاكانی پێوه ده‌لكێ. نۆزده‌م: ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی بێ له بواری كاره‌كه‌یدا و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ بێت و ژماره‌یه‌ك له پشكێنه‌ران له گه‌وره ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ یاریده‌ی ده‌ده‌ن و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به پشكنینی هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و فه‌رمانگه سه‌ربازییه‌كانی دیكه كه به وه‌زاره‌ته‌وه لكاون. بیسته‌م: دادگا هه‌میشه‌ییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: به فه‌رمانی وه‌زیر دادگایه‌ك له سه‌رۆكی دادگا پێك دێ كه‌پایه‌كه‌ی له عه‌مید كه‌متر نه‌بێ و به‌لانی كه‌م ده سالأ شاره‌زایی هه‌بێ و دوو ئه‌ندامی بنه‌ڕه‌تیش كه‌پایه‌كه‌یان له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گیش به هه‌مان پایه و داوا كارێكی گشتیش كه پایه‌كه‌ی له نه‌قیب كه‌متر نه‌بێ و مه‌رجه هه‌ر هه‌موویان له ئه‌فسه‌رانی هێزی ئاسایشی ناوخۆ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ له یاسا بن و، پسپۆرایه‌تی ئه‌م دادگایه‌ش بینینی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌یه كه ده‌درێته پاڵ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كان و ئسوڵی تایبه‌ت به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسا سزاییه‌كانی دیكه‌و ئسوڵی دادگا سزاییه‌كانیان ده‌رهه‌ق جێبه‌جێ ده‌كرێ و بڕیاره‌كانیشی ده‌كه‌ونه به‌ر چاودێری و وردبینی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی(تمییز) هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق و ده‌رماڵه‌ی دادوه‌رانیش بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامی دادگا‌و ده‌رماڵه‌ی داواكارانی گشتیش بۆ داواكاری گشتی خه‌رج ده‌كرێ. بیست ویه‌كه‌م: نووسینگه‌ی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوان: راسته‌وخۆ به وهزیرَهوه ده‌لكێ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كۆچ كردن و كۆچ پێكراوه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمیان پێوه ده‌لكێ. بیست ودووه‌م: كۆلێجی پۆلیس: (عه‌میدی كۆلێج) به‌رێوه‌ی ده‌بات كه به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی بێ و راسته‌و خۆ به وه‌زیره‌وه ده‌لكێ، به مه‌رجێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس بێ و پایه‌كه‌ی له عه‌قید كه‌متر نه‌بێ و كاروباره‌كانی به پێڕه‌وێكی تایبه‌ت ریكده‌خرێن.
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و ئامانجانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات: 1. كاركردن له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامان له رووی هونه‌ری و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌وه. 2. به‌شداری كردن له بوژاندنه‌وه‌ی هونه‌ری و رۆشنبیری له هه‌رێم دا به هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی گشتی هونه‌ر به هه‌موو هۆیه‌كی بڵاو كردنه‌وه‌ی وه‌ك رۆژنامه و گۆڤار و چاپه‌مه‌نی و هۆیه‌كانی تری به‌رده‌ست له‌گه‌ڵ به‌شداری كردن له كۆنگره هونه‌رییه ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كاندا. 3. رێك خستنی بنه‌مای كاركردن له پیشه هونهریهكاندا. 4. هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بێ كاری‌دا. 5. چاودێری كردن و ناساندن و په‌ره پێدانی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له هه‌ر كوێیه‌ك بن به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و ئامانجانه بێنێته دی كه سیسته‌می فیدرالیزم له كوردستانی عێراقدا بۆی هه‌وڵ ده‌دات.
مادده‌ی چواره‌م: سه‌ندیكا له مانه پێك دێ: 1. ده‌سته‌ی گشتی. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكار (ئینزیبات). 4. لقه‌كانی سه‌ندیكا. 5. هۆیه‌كانی سه‌ندیكا.
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك دلده‌مه‌زرێ كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه (15) هونه‌رمه‌ند كه ئه‌نجامدانی كاری هونه‌رییان له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌كه‌ن و به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ده‌ژمێردرێن بۆ به‌رێوه‌بردنی ئیش و كاری سه‌ندیكا تا كاتی هه‌ڵبژاردنی دێ له ماوه‌ی ئه‌و په‌ری سێ مانگدا.
- تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
- تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة