أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م. له كاتی سه‌رپێچی كردنی وه‌به‌رهێن له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان له یه‌كێك له بڕگه‌كانی گرێبه‌ستی مۆركراو له نێوان ئه‌و لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا، ده‌سته سه‌رپێچیكار ئاگادارده‌كاته‌وه وداوای لێده‌كات یه‌كسه‌ر ئه‌و چالاكیه‌ی بۆته هۆی سه‌رپێچیه‌كه بوه‌ستێنێت وماوه‌یه‌كی گونجاوی بۆ دیاری ده‌كات كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سروشتی سه‌رپێچیه‌كه بۆ لادان ونه‌هێشتنی شوێنه‌واره‌كانی. دووه‌م. له حاڵه‌تێكدا وه‌به‌رهێن پێیداگرت له‌سه‌ر رانه‌گرتنی سه‌رپێچیه‌كه ولانه‌بردنی شوێنه‌واره‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه(1)ی سه‌ره‌وه، ده‌سته، زه‌ویه‌كه‌ی لێ ده‌سێنێته‌وه، وئه‌و بینایانه‌ی له‌سه‌ریشی دروست كراوون، ئه‌گه‌ر هه‌بن، به‌ناوی خۆی تۆماریان ده‌كات به نرخی كه‌ره‌سته‌كان به هه‌ڵكه‌ندراوی، به‌پێی یاسا. ئه‌و به‌هایه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌به‌رهێنی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه ته‌واو بكات. سه‌رپێچیكاریش به‌رپرسه له‌هه‌ر زه‌ره‌رو زیانێك كه له ئه‌نجامی جێبه‌جێ نه‌كردنی پابه‌ندییه‌كانی بێنه ئاراوه. سێیه‌م. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌كه، به‌بێ ره‌زامه‌ندی ده‌سته هه‌موو ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه، یان به‌شێكی له ژێره‌وه به‌كرێ دا، یان به‌كاری هێنا بۆ مه‌به‌ستێكی دی له پرۆژه‌كه‌دا، زه‌ویه‌كه‌ی یان ئه‌و به‌شه‌ی به‌كرێی داوه یان ئه‌و به‌شه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی به‌كار هێناوه لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه. ئه‌و كاته خاوه‌ن پڕۆژه ده‌بێ دوو هێنده‌ی كرێی هاوتا(أجر مپل)بدات له بڕی به‌كرێدانی زه‌ویه‌كه یان به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی پرۆژه‌كه. ئه‌و پارانه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حکومت كارا له هه‌رێمدا وه‌رده‌گیرێته‌وه. له حاڵه‌تی لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو زه‌ویه‌كه‌ی، مامه‌ڵه له‌گه‌لأ وه‌به‌رهێنی سه‌رپێچیكار به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه(2)ی سه‌ره‌وه ده‌كرێ، سه‌باره‌ت به‌و بینایانه‌ی كه له كاتی لێوه‌رگرتنیه‌وه له‌سه‌ری دروست كراون.
مادده‌ی بیست ودووه‌م
مادده‌ی بیست ودووه‌م: ئه‌وحاڵه‌تانه‌ی ده‌قێكی ئه‌م یاسایه نایانگرێته‌وه، ده‌كه‌وێته به‌ر ئه‌و رێسا گشتیانه‌ی له یاساكانی دیكه‌ی په‌یوه‌نداردا هاتوون، به مه‌رجێك حوكمه‌كانی له‌گه‌لأ حوكمی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه نه‌بن. له‌كاتی ناكۆكی له نێوانیاندا، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی له خواره‌وه هاتوون ئه‌و واتایانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌گه‌یه‌نن. یه‌كه‌م. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عیراق. دووه‌م. حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێم. سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان. چواره‌م. سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان. پێنجه‌م. ده‌سته: ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا. شه‌شه‌م. سه‌رۆكی ده‌سته: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان. حه‌فته‌م. پرۆژه: چالاكیه‌كی ئابووریه یان پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنه‌رییه كه‌كه‌سێكی سروشتی یان یاسایی(مه‌عنه‌وی) دایده‌مه‌زرێنێت له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی ته‌رخانكراو بۆی، به سه‌رمایه‌كی، نیشتمانی، یان بیانی، وحوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و ئه‌و په‌یره‌و ورێنماییانه‌ی به گوێره‌یه‌وه ده‌رچوون، له‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێن. هه‌شته‌م. باج وره‌سمه‌كان: هه‌موو ئه‌و جۆره$ باج و ره‌سمانه ده‌گرێته‌وه كه به پێی یاساكانی كارا دیاركراون. نۆیه‌م. وه‌به‌رهێن: ئه‌وكه‌سه سروشتیه یان یاساییه (مه‌عنه‌وی)یه كه سامانه‌كه‌ی له هه‌رێم به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌به‌ردێنێت، چ نیشتمانی بێت یان بیانی. ده‌یه‌م. لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان: هه‌موو ئه‌و لایه‌نه حكومیانه ده‌گرێته‌وه‌كه به‌رپرسن له‌و كه‌رته‌ی په‌یوه‌سته به كاروباری پرۆژه‌كه. یازده‌م. سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهاتوو: به‌های خه‌مڵێنراو به دراوی بیانی یان نیشتمانی كه له پرۆژه‌كه‌دا وه به‌ر هاتووه . دوازده‌م. سه‌رمایه‌ی بیانی: ئه‌و سامانه دراویه، شتومه‌كه جه‌سته‌ییانه، یان مافێكه نرخێكی دارایی هه‌یه ووه‌به‌رهێنی بیانی له هه‌رێمدا وه‌به‌ری دێنێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م. ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت به‌ناوی (ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان) وكه‌سایه‌تیه‌كی یاسایی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی ده‌بێ، وبۆی هه‌یه هه‌موو ره‌فتاره یاساییه‌كانی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ئه‌نجام بدات. دووه‌م. ده‌سته، سه‌رۆكێكی ده‌بێت به پله‌ی وه‌زیر وگشت ماف وده‌سه‌ڵاتێكی وه‌زیری ده‌بێت وخۆی به‌رپرسه له ئاراسته‌كردنی كاره‌كان وسه‌رپه‌رشتی وچاودێریی چالاكیه‌كانی وهه‌رشتێك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركوفه‌رمانه‌كان وكاروباره‌كانی دیكه‌ی ده‌سته‌وه هه‌بێت. ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه به‌ندن: أ) فه‌رمانگه‌ی لێتۆژینه‌وه وزانیاریه‌كان، ب) فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێكردن وهه‌ڵسه‌نگاندن ومۆڵه‌تپێدانی پرۆژه‌كان. ج) فه‌رمانگه‌ی كاروباری یاسایی وكارگێری ودارایی. د) فه‌رمانگه‌ی شار‌و ناوچه پیشه‌سازیه‌كان. سێیه‌م. باره‌گای ده‌سته له هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت وچه‌ند لقێكی له پارێزگایه‌كان ده‌بێت و هه‌ر لقێك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات. چواره‌م. ده‌سته بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویست، چه‌ند به‌ش وهۆبه‌یه‌ك بێنێته كایه‌وه ولێكیان بدات، یان لایان بدات. پێنجه‌م. پێكهاته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ده‌سته ولقه‌كانی وئه‌ركوفه‌رمان وده‌سه‌ڵاته‌كانیان به پێره‌وك ده‌كرێت كه ده‌سته دایده‌نێت وئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ندی ده‌كات. شه‌شه‌م. ده‌سته كه‌شی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌ره‌خسێنێت كه بووژانه‌وه‌ی ئابووری له هه‌رێمدا بێنێته‌دی وستراتیژی وپلان وسیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان ئاماده$ ده‌كات وده‌یخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن بۆ په‌سه‌ند كردنی وهه‌ماهه‌نگی له نێوان لقه‌كانی له هه‌رێمدا ده‌كات.
مادده‌ی سیازده‌م
مادده‌ی سیازده‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌لأ كه‌سانی سروشتی و یاسایی(مه‌عنه‌وی) ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم مۆربكات بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌رك وفه‌رمانانه‌ی پێیان ده‌سپێرێت بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی ده‌سته. ماف و ئه‌ركه‌كانیشیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م. ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا پێك دێت له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك سه‌رۆك وجێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به جێگری وله‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی جێی ده‌گرێته‌وه وبه ئه‌ندامێتی وه‌زیرانی: دارایی وئابووری وبازرگانی وشاره‌وانی وپلاندانان وكشتوكالأ وپیشه‌سازی وسه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان. دووه‌م. 1) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوا له وه‌زیرێكی دیكه بكات كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بكات كه تایبه‌ت بێت به وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه. 2) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوای ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كه‌رتی تایبه‌تی په‌یوه‌نددار به پرۆژه‌كه بكات 3) ئه‌نجومه‌ن پێره‌وی ناوخۆی داده‌نێت، سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ده‌ركردنی بڕیاره‌كان تیایدا. سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: 1. دانانی ئه‌و سیاسه‌ت وستراتیژیانه‌ی په‌یوه‌نددارن به وه‌به‌رهێنان وده‌سته پێشنیاریان ده‌كات له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی هه‌رێم. 2. په‌سه‌ند كردنی پلان وبه‌رنامه‌ی چالاكی ده‌سته له چوارچێوه‌ی پلانی گشتی هه‌رێمدا. 3) تێڕوانینی ئه‌و راپۆرته خوله‌ییانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته سه‌باره$ به راپه‌ڕاندنی كار له‌ده‌سته‌دا پێشكه‌شی ده‌كات وئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌بارو كه‌شی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا وچی پێویسته له‌باره‌یانه‌وه بكرێت. 4) تێڕوانینی پێگه‌ی دارایی ده‌سته وپه‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی. 5) په‌سه‌ند كردنی گرێبه‌ستی ئه‌و قه‌رز وئاسانكاریه ده‌سته‌به‌ریانه‌ی پێشكه‌ش به‌ده‌سته ده‌كرێن به‌ده‌سته‌به‌ری حكومه‌ت وبانكه‌كان وده‌زگا داراییه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به پێی ئه‌و رێكار وسیسته‌مانه‌ی داندراون. به‌مه‌رجێ مه‌به‌سته‌كانیان ته‌نها بۆ دارایی كردنی ئه‌و چالاكیانه بێت كه‌ده‌سته له سنوری تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیدا ئه‌نجامیان ده‌دات. 6) دانانی سیسته‌مێك بۆ چاودێری وبه‌دواداچوون وهه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كۆسپ وته‌گه‌رانه‌ی دێنه ڕێیان تێبگه‌ن وكاربكه‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ریاندا. 7) په‌سه‌ند كردنی پێڕه‌وی ناوخۆی ده‌سته.
ماده‌ی پازده‌م
ماده‌ی پازده‌م: ده‌سته بودجه‌یه‌كی هه‌یه له نێو بودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: ژمێركاری ده‌سته له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری داراییه‌وه وردكاری ده‌كرێت.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م:بریاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ئیداره‌ی سلێمانی ژماره(89)ی ساڵی2004، كه‌تایبه‌ته به‌هاندانی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستاندا،پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه وده‌سته‌ی هاندانی وه‌به‌رهێنان وپێكهاته‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه،كه‌به‌پێی ماده‌ی (16)ی بریاری سه‌ره‌وه پێكهاتووه وهه‌موو ماف وپابه‌ندیه‌كان وسامانه گوێزراوه ونه‌گوێزراوه‌كانی ده‌بنه هی (ده‌سته‌ی وبه‌رهێنان)، كه‌به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێت. دووه‌م:گشت ئه‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌یانه‌ی موڵه‌ت دراوون له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی دامه‌زراو به‌پێی بریاره پووچه‌ڵكراوه‌كه‌ی برگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه وئه‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌ریانه‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێر، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان موڵه‌تی پێداوون، به پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی یاسایی داده‌ندرێن وبه‌رده‌وام ده‌بن له‌سوود وه‌رگرتن له‌و ئیمتیاز‌و هانده‌رانه‌ی پێیان دراوون. سێیه‌م:گشت پرۆژه‌كانی دیكه‌ی له‌قۆناغی لێتۆژینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن دان وهێشتا بڕیاری كۆتاییان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه،وه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان پێده‌رنه‌چووه،ڕوانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه ده‌كرێن كه‌به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌نم یاسایه دامه‌زراوه وفه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانی ده‌سته‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ته‌واوكردنی ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه پێیان هه‌ڵساوه.