مادده‌ی چوارده‌م:
یه‌كه‌م. ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا پێك دێت له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك سه‌رۆك وجێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به جێگری وله‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی جێی ده‌گرێته‌وه وبه ئه‌ندامێتی وه‌زیرانی: دارایی وئابووری وبازرگانی وشاره‌وانی وپلاندانان وكشتوكالأ وپیشه‌سازی وسه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.
دووه‌م.
1) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوا له وه‌زیرێكی دیكه بكات كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بكات كه تایبه‌ت بێت به وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه.
2) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوای ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كه‌رتی تایبه‌تی په‌یوه‌نددار به پرۆژه‌كه بكات
3) ئه‌نجومه‌ن پێره‌وی ناوخۆی داده‌نێت، سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ده‌ركردنی بڕیاره‌كان تیایدا.
سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات:
1. دانانی ئه‌و سیاسه‌ت وستراتیژیانه‌ی په‌یوه‌نددارن به وه‌به‌رهێنان وده‌سته پێشنیاریان ده‌كات له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی هه‌رێم.
2. په‌سه‌ند كردنی پلان وبه‌رنامه‌ی چالاكی ده‌سته له چوارچێوه‌ی پلانی گشتی هه‌رێمدا.
3) تێڕوانینی ئه‌و راپۆرته خوله‌ییانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته سه‌باره$ به راپه‌ڕاندنی كار له‌ده‌سته‌دا پێشكه‌شی ده‌كات وئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌بارو كه‌شی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا وچی پێویسته له‌باره‌یانه‌وه بكرێت.
4) تێڕوانینی پێگه‌ی دارایی ده‌سته وپه‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی.
5) په‌سه‌ند كردنی گرێبه‌ستی ئه‌و قه‌رز وئاسانكاریه ده‌سته‌به‌ریانه‌ی پێشكه‌ش به‌ده‌سته ده‌كرێن به‌ده‌سته‌به‌ری حكومه‌ت وبانكه‌كان وده‌زگا داراییه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به پێی ئه‌و رێكار وسیسته‌مانه‌ی داندراون. به‌مه‌رجێ مه‌به‌سته‌كانیان ته‌نها بۆ دارایی كردنی ئه‌و چالاكیانه بێت كه‌ده‌سته له سنوری تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیدا ئه‌نجامیان ده‌دات.
6) دانانی سیسته‌مێك بۆ چاودێری وبه‌دواداچوون وهه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كۆسپ وته‌گه‌رانه‌ی دێنه ڕێیان تێبگه‌ن وكاربكه‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ریاندا.
7) په‌سه‌ند كردنی پێڕه‌وی ناوخۆی ده‌سته.
الموضوع: پێکهاتنی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان,داوا له وه‌زیرێكی دیكه بكات,داوا بۆ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كه‌رتی تایبه‌تی,پێره‌وی ناوخۆی داده‌نێت,پیاده‌كردنی سیاسه‌ت وستراتیژیانه‌ی په‌یوه‌نددارن به وه‌به‌رهێنان,په‌سه‌ند كردنی پلان وبه‌رنامه‌ی چالاكی ده‌سته,تێڕوانینی ئه‌و راپۆرته خوله‌ییانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته,تێڕوانینی پێگه‌ی دارایی ده‌سته,په‌سه‌ند كردنی گرێبه‌ستی ئه‌و قه‌رز وئاسانكاریه,دانانی سیسته‌مێك بۆ چاودێری وبه‌دواداچوون