مادده‌ی ده‌یه‌م:
یه‌كه‌م. ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت به‌ناوی (ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان) وكه‌سایه‌تیه‌كی یاسایی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی ده‌بێ، وبۆی هه‌یه هه‌موو ره‌فتاره یاساییه‌كانی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ئه‌نجام بدات.
دووه‌م. ده‌سته، سه‌رۆكێكی ده‌بێت به پله‌ی وه‌زیر وگشت ماف وده‌سه‌ڵاتێكی وه‌زیری ده‌بێت وخۆی به‌رپرسه له ئاراسته‌كردنی كاره‌كان وسه‌رپه‌رشتی وچاودێریی چالاكیه‌كانی وهه‌رشتێك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركوفه‌رمانه‌كان وكاروباره‌كانی دیكه‌ی ده‌سته‌وه هه‌بێت. ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه به‌ندن:
أ) فه‌رمانگه‌ی لێتۆژینه‌وه وزانیاریه‌كان،
ب) فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێكردن وهه‌ڵسه‌نگاندن ومۆڵه‌تپێدانی پرۆژه‌كان.
ج) فه‌رمانگه‌ی كاروباری یاسایی وكارگێری ودارایی.
د) فه‌رمانگه‌ی شار‌و ناوچه پیشه‌سازیه‌كان.
سێیه‌م. باره‌گای ده‌سته له هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت وچه‌ند لقێكی له پارێزگایه‌كان ده‌بێت و هه‌ر لقێك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات.
چواره‌م. ده‌سته بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویست، چه‌ند به‌ش وهۆبه‌یه‌ك بێنێته كایه‌وه ولێكیان بدات، یان لایان بدات.
پێنجه‌م. پێكهاته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ده‌سته ولقه‌كانی وئه‌ركوفه‌رمان وده‌سه‌ڵاته‌كانیان به پێره‌وك ده‌كرێت كه ده‌سته دایده‌نێت وئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ندی ده‌كات.
شه‌شه‌م. ده‌سته كه‌شی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌ره‌خسێنێت كه بووژانه‌وه‌ی ئابووری له هه‌رێمدا بێنێته‌دی وستراتیژی وپلان وسیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان ئاماده$ ده‌كات وده‌یخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن بۆ په‌سه‌ند كردنی وهه‌ماهه‌نگی له نێوان لقه‌كانی له هه‌رێمدا ده‌كات.
الموضوع: ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت به‌ناوی (ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان),ده‌سته، سه‌رۆكێكی ده‌بێت به پله‌ی وه‌زیر وگشت ماف وده‌سه‌ڵاتێكی وه‌زیری ده‌بێت,باره‌گای ده‌سته له هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت,ده‌سته بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویست، چه‌ند به‌ش وهۆبه‌یه‌ك بێنێته كایه‌وه ولێكیان بدات,پێكهاته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ده‌سته ولقه‌كانی وئه‌ركوفه‌رمان وده‌سه‌ڵاته‌كانیان به پێره‌وك ده‌كرێت,ده‌سته كه‌شی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌ره‌خسێنێت كه بووژانه‌وه‌ی ئابووری له هه‌رێمدا بێنێته‌دی وستراتیژی وپلان وسیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان ئاماده$ ده‌كات