مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی له خواره‌وه هاتوون ئه‌و واتایانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌گه‌یه‌نن.
یه‌كه‌م. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عیراق.
دووه‌م. حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێم.
سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان.
چواره‌م. سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان.
پێنجه‌م. ده‌سته: ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا.
شه‌شه‌م. سه‌رۆكی ده‌سته: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.
حه‌فته‌م. پرۆژه: چالاكیه‌كی ئابووریه یان پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنه‌رییه كه‌كه‌سێكی سروشتی یان یاسایی(مه‌عنه‌وی) دایده‌مه‌زرێنێت له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی ته‌رخانكراو بۆی، به سه‌رمایه‌كی، نیشتمانی، یان بیانی، وحوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و ئه‌و په‌یره‌و ورێنماییانه‌ی به گوێره‌یه‌وه ده‌رچوون، له‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێن.
هه‌شته‌م. باج وره‌سمه‌كان: هه‌موو ئه‌و جۆره$ باج و ره‌سمانه ده‌گرێته‌وه كه به پێی یاساكانی كارا دیاركراون.
نۆیه‌م. وه‌به‌رهێن: ئه‌وكه‌سه سروشتیه یان یاساییه (مه‌عنه‌وی)یه كه سامانه‌كه‌ی له هه‌رێم به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌به‌ردێنێت، چ نیشتمانی بێت یان بیانی.
ده‌یه‌م. لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان: هه‌موو ئه‌و لایه‌نه حكومیانه ده‌گرێته‌وه‌كه به‌رپرسن له‌و كه‌رته‌ی په‌یوه‌سته به كاروباری پرۆژه‌كه.
یازده‌م. سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهاتوو: به‌های خه‌مڵێنراو به دراوی بیانی یان نیشتمانی كه له پرۆژه‌كه‌دا وه به‌ر هاتووه .
دوازده‌م. سه‌رمایه‌ی بیانی: ئه‌و سامانه دراویه، شتومه‌كه جه‌سته‌ییانه، یان مافێكه نرخێكی دارایی هه‌یه ووه‌به‌رهێنی بیانی له هه‌رێمدا وه‌به‌ری دێنێت.
الموضوع: هه‌رێم,حكومه‌ت,ئه‌نجومه‌ن,پرۆژه,باج وره‌سمه‌كان,لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان,سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهاتوو,سه‌رمایه‌ی بیانی