أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامده‌دا: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگاو سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگا ده‌كات. دووه‌م: نوێنه‌رایه‌تیكردنی ده‌زگا له كۆبوونه‌وه‌و كۆنگره‌و سیمینار‌و ئه‌ڵقه‌كانی خوێندنی تایبه‌تمه‌ند له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر. سێیه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌زگا له‌به‌رده‌م دادگا‌و فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار. چواره‌م: ئیمزاكردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی له ده‌زگاوه ده‌رده‌چێ. پێنجه‌م: ره‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر سه‌رفكردنی بڕه پاره‌كان به‌پێی ڕێنمایی و یاساكانی به‌ركار. شه‌شه‌م: ئیمزاكردنی هه‌موو گرێبه‌سته‌كانیپه‌یوه‌ندیدار به ده‌زگا دوای به ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندیه‌كانی ئوسولی. حه‌وته‌م: دامه‌زراندنی لیژنه‌كانی هونه‌ری و به كارخستن و كارگێڕی و دارایی و یاسایی و ئاسایشی و هه‌رلێژنه‌یه‌كی دیكه كه به‌پێی پێداویستیه‌كانی كار به پێویستی بزانێ. هه‌شته‌م: ئیفاد كردنی فه‌رمانبه‌ران دوای به ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند. نۆیه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگاوبه‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان بسپێرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌ركه‌كانیان وه‌كو پێویست به جێبهَنن.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر هه‌موو فرۆكه‌خانه شارستانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ده‌كرێ.
مادده‌ی سیازده‌م:
مادده‌ی سیازده‌م: ده‌زگا چاودێری ئاستی ژاوه‌ژاوی رێگه پێدراو بۆ فرۆكه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به كاردێنن، ده‌كات، بۆدڵنیا بوون كه تاچ راده‌یه‌ك له گه‌ڵ به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی له ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی عیراق ده‌رده‌چێت، ده‌ڕوات.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: هه‌موو فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی و ده‌زگاكان و بیناو موڵك و ئامێر‌و كه‌رسته‌و وێستگه‌كانی به‌ته‌ل و بێ ته‌ل و مناره‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی، به ناوه‌نده‌كانی گشتی (المرافق العامه) داده‌ندرێن، مولكایه‌تیان بۆ ده‌زگا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: وه‌زیر، بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ده‌زگا له‌هه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی ئاسایش پێك ده‌هێنێ به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراقه‌وه سه‌باره‌ت به‌م مه‌به‌سته‌وه دیاری ده‌كات.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: به‌به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی تایبه‌تمه‌ندی دیكه ده‌زگا چاودێری راده‌ی پابه‌ندبوون به‌به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق دایده‌نێ، ده‌كات، و وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی به‌پێویستی ده‌زانێ بۆ پاراستنی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌كانی سه‌ر به‌ون، و مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی، و بۆی هه‌یه له پێناو ئه‌وانه‌دا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامبدات: یه‌كه‌م: كۆت خستنه به‌رده‌م و قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه ناوی تاكه‌كان بۆ هه‌ندێ شوێنی فرۆكه‌خانه. دووه‌م: دڵنیابوون له‌كه‌سایه‌تی ئه‌و تاكانه‌و ئه‌و نه‌فه‌ر هه‌ڵگرانه‌ی ده‌چنه ناو فرۆكه‌خانه و چاودێریكردنیان و به‌ده‌نگ هێنانی هه‌ركه‌سێك گومانی لێ بكرێ و ئه‌گه‌ر پێویست بكات بپشكندرێ. سێیه‌م: پشكنینی هه‌ر نه‌فه‌رێك گومانی ئه‌وه‌ی لێ بكرێ كه چه‌ك یان ماده‌یه‌ك توانای سووتانی هه‌یه، وه هه‌ڵیگرتووه، یان هه‌رماده‌یه‌كی دیكه ده‌توانرێ بۆ كاری تێكده‌رانه یان توند‌و تیژی یان هه‌ره‌شه‌كردن به‌كاربێت له‌كاتی گه‌شته‌كه‌دا.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌زگا ئه‌م ئه‌رك و ئیشانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: په‌ره‌پێدانی ناوه‌ندی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌جۆرێك سه‌لامه‌تی و ئاسایشی فرۆكه‌كانی مسۆگه‌ر بكات. دووه‌م: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی دیاریكراوه‌كانی خواره‌وه بۆ فرۆكه‌كانی كارا له شوێنی مانۆڕكردن و ئاسمانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم: 1- خزمه‌تگوزاری چاودێری كردنی فرۆكه‌خانه (AERODROME CONTROL SERVICE) به‌وبڕوایه‌ی به‌شێكه له خزمه‌تگوزاریه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی (AIR TRAFFIC CONTROL SERVICE) 2- خزمه‌تگوزاری زانیاریه‌كانی گه‌شت (FLIGHT INFORMATION SERVICE) 3- خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه (ALERTING SERVICE) سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی چاودێریكردنی سه‌رزه‌وی (GROUND CONTROL) بۆ فرۆكه‌و نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌كان و كه‌سانی كرێكار له گۆره‌پانی وه‌ستانی فرۆكه‌كان. چواره‌م: هاندانی وه به‌رهیبَنان له خزمه‌تگه‌زاریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا. پێنجه‌م: توێژینه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌و تۆماركردنیان و دانانی پلانه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا. شه‌شه‌م: دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی شارستانی له هه‌رێمدا به پێی یاسا‌و پێڕه‌وورێنماییه‌كانی ناوخۆ‌و نێوده‌وله‌تی تایبه‌ت به كاروباری فرۆكه‌وانیی شارستانی. حه‌وته‌م: به‌كارخستنی به توانای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا و هێنانه‌دی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی گونجاو له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ناوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تی. هه‌شته‌م: پێشنیازكردنی پلان و سیاسه‌ته‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: ئاماده‌كردن و راهێنان و په‌ره‌پێدانی هێزی كارگه‌ر له‌مه‌یدانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. ده‌یه‌م: رێكخستن وبه‌رێوه‌بردنی كه‌ش و هه‌واوسه‌رپه‌رشتیكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاریه‌كانی پێویست بۆ جولانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌وانی ئاسمانی وه‌كو گه‌یاندنه‌كان و چاودێریكردنی ئاسمانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عیراقه‌وه پێی دراوه. یازده‌م: رێكخستنی پرۆسه‌كانی به‌رێوه‌بردنی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی ره‌وانه‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و ڕێك و پێك به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق پێی دراوه. دوازده‌م: پێشنیاركردنی دامه‌زراندنء ئاماده‌كردنی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمداو سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌كانی كارگێڕیء به‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنانی. سیازده‌م: مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی هاوشانی (ارتفاق) ئاسمانی له ئاسمانء فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. چوارده‌م: دابینكردنی بیناو موڵكء ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و وێستگه‌ء مناره‌كانی به‌ته‌ل و بێته‌ل بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. پازده‌م: پشكنینی فرۆكه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنیان له فڕین، یان گلدانه‌وه‌ی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی پێیه‌وه هه‌بێت به‌پێی هه‌بوونی پێداویستیه‌كانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كه و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم پێی دراوه. شازده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی تایبه‌تمه‌ند بۆ دانانی به‌رزه‌فتكاری و ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی كه به‌پێویستی ده‌زانێ بۆ پاراستنی ئاسایش له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كان و یارمه‌تیدانی فرۆكه‌وانی (كه‌شتیه‌وانی)و ڕێكخستنی گه‌یاندن و په‌ی پێ بردنی ئاسمانی (ڕادار)، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم پێی دراوه. حه‌ڤده‌م: سه‌رپه‌رشتیكردن به‌سه‌ركاروباره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی شارستانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و چاودێریكردنی پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به‌به‌رزه‌فتكاری و ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی به‌ركار به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق پێی دراوه. هه‌ژده‌م: گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بۆ به‌كارخستن و به‌ڕێوه‌بردنی فرۆكه‌خانه‌كان یان بنیاتنان و به‌كرێدانی باڵه‌خانه‌و عه‌مبارو شوێنه‌كانی ئازاد‌و گۆڕه‌پانه‌كان. نۆزده‌م: مۆڵه‌تدانء ڕێگه‌پێدانی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی و بریكاره‌كانی كۆمپانیا فرۆكه‌وانیه‌كانی له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن و چاودێریكردنی كاره‌كانیان بۆ مسۆگه‌ر كردنی پابه‌ندبوونیان به‌مه‌رجه‌كانی ڕێگه‌پێدان به‌پێی ڕێڕه‌وه‌كانی پشت پێ به‌ستراو. بیسته‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی:- 1- ئه‌نجامدانی كاری به‌دوادا گه‌ڕان و به‌هانا هاتنی ئه‌و فڕۆكانه‌ی له‌ناو سنوری هه‌رێمدا پێویستیان پێی هه‌یه. 2- رێگه دان به فێربوون راهێنان له سه‌ر فرۆكه‌وانی و كاره‌كانی ئاسمانی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا. 3- ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كانی فێركردن و راهێنان له جۆره‌ها مه‌یدانه‌كانی فرۆكه‌وانی شارستانی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا و له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی خول و ئه‌لقه‌كانی خوێندن و كۆنگره‌كان. 4- دانانی ڕێساكانی ئاسمانی و پێڕه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به فڕینی فڕۆكه‌كان و فڕۆكه‌وانی ئاسمانی و پاراستنی كه‌سان و سامانی گشتی و تایبه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی و ڕێگای به‌كارهێنانی پانتاییی ئاسمان له‌ناو سنووری هه‌رێمدا. 5- په‌یوه‌ندیكردن به ڕێكخراو‌و ده‌سته‌كانی نێو ده‌وله‌تی و هه‌رێمایه‌تیی تایبه‌تمه‌ند له مه‌یدانه‌كانی فڕۆكه‌وانی شارستانی. 6- ده‌ركردنی ڕێگه پێدانی تایبه‌ت به گه‌شته‌كانی ڕێكخراو‌و به ڕێكه‌وتی بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی شارستانی ناوخۆ و بیانی كه ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌كارده‌هێنن و تۆماركردنی ئه‌و ڕێپێدانانه. 7- ده‌ركردن و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانی كارایی پیشه‌كانیان بۆ كارمه‌ندان له‌هه‌ندێ پیشه‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی له هه‌رێمدا،وتۆماركردنی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌و چاودێری كردنی پرۆسه‌كانی نوێكردنه‌وه‌یان به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی. 8- تۆماركردنی فڕۆكه‌كانی شارستانی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمپانیاكانی نیشتمانی سه‌ر به هه‌رێم و ئه‌و ڕێپێدانانه‌ی په‌یوه‌سته به سه‌لامه‌تی به‌كارخستن و پاراستنی و تۆماركردنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لێیه‌وه په‌یدا ده‌بن. بیست و یه‌كه‌م: به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به گرێدانی ڕێككه‌وتنه‌كانی دووانه‌و به كۆمه‌ڵ بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی فڕۆكه‌وانی شارستانی له ده‌وله‌ته‌كانی دیكه‌وه، وتۆماركردنی ئه‌نجامه‌كانی لێیه‌وه په‌یدا ده‌بن، به جۆرێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی فڕۆكه‌وانی شارستانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بگه‌یه‌نێ. بیست و دووه‌م: مسۆگه‌ر كردنی مافه‌كانی ڕێبواران و گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ناوخۆیی و نێو ده‌وله‌تی. بیست و سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتیكردنی بنیاتنان و پاراستنی هه‌موو شوێنه‌كانی (المرافق) كه خزمه‌ت به جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێ. بیست و چواره‌م: رێكخستنی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا. بیست و پێنجه‌م: ئاڵ و گۆڕكردنی شاره‌زایه‌تی و زانیاریه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی ده‌وڵه‌تانی دیكه. بیست و شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی ده‌رخسته‌كان و نه‌خشه‌سازیه‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی شوێنه نوێیه‌كانی (المرافق الجدیده) خزمه‌ت به جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێ. بیست و حه‌وته‌م: دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی هونه‌ری و وه‌گه‌ڕخستن و كارگێڕی مرۆیی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌زگا فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم رێكده‌خات و په‌ره‌یانپێده‌دات وچاودێری چالاكیه‌كانیان ده‌كات و سیاسه‌ته‌كانی گشتی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی پیاده ده‌كات، وله پێناو هێنانه‌دی ئه‌وانه، ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: یه‌كه‌م: نه‌خشه‌كێشان و بڕیاردان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی گشتی ده‌زگا به‌رزكردنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت تاموافه‌قه‌تی له‌سه‌ر بكات. دووه‌م: پشكنین و چاودێری كردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ جه‌ختكردن له‌سه‌ر پابه‌ند بوونیان به به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كان. سێیه‌م: را‌گرتن یان كۆتكردنی چالاكی هه‌ریه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رپێچیان له مه‌رجه‌كانی به كارخستن كرد. چواره‌م: په‌سندكردنی گریبه‌سته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به به‌رپاكردن و په‌ره‌پێدانی دامه‌زراو و پڕۆژه‌كانی فرۆكه‌وانی شارستانی و وه‌به‌ر هێنانی دوای به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند. پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كانی هاوكاری كردن له مه‌یدانی فرۆكه‌وانی شارستانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌كی دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار. شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌و میلاكه‌كان و ژمێریاری كۆتایی ده‌زگاو به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت. حه‌وته‌م: ره‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر كڕینی ئامێر‌و كه‌رسته‌و میكانزم و كه‌رسته‌كانی پێویستی ده‌زگاو فڕۆكه خانه‌كانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌پێی ڕێكارو ڕێڕه‌وه‌كانی په‌یڕه‌وكراو. هه‌شته‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هاتوونه‌ته‌دی بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌و ڕێڕه‌وانه‌ی پیاده كراون و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به فڕۆكه‌و ڕێبواران كراون ئه‌و ئامێروكه‌رسته به‌كارهاتووانه و میلاكی هونه‌ری و به‌گه‌ڕخراو و كارگێڕی كه پڕۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌رزه‌فتكاری و پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناو خۆیی گونجاوه، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی به پێویستی ده‌زانێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. نۆیه‌م: دانانی به‌رزه‌فتكاری تایبه‌تی بۆ ئاماده‌كردنی میلاكاتی هونه‌ری و وه‌گه‌ڕخستن كارگێڕیی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. ده‌یه‌م: ده‌ستنیشانكردنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و كارگێڕی و وه‌گه‌ر خستن، كه پڕۆسه‌كانی په‌ره‌پێدانی توانا‌و به‌جێهێنانی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ریم پێویستیان پێی هه‌یه‌و ده‌بێ هه‌ڵبژاردنیان به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تیی و ناوخۆیی بێ به‌پێی سروشتی كاری هه‌ریه‌كێكیان. یازده‌م: دانانی پلانه‌كانی پێویست بۆ ئاماده‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و به‌كارخستن و كارگێڕی كارا له ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا، له میانه‌ی به‌شداری كردنیان له خوله‌كانی تایبه‌تمه‌ند له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌پێی پێداویستی كاری هه‌ریه‌كێكیان. دوازده‌م: هه‌ناردنی میلاكه‌كانی هونه‌ری و به‌كارخستن و كارگێڕی كارا له ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عێراق، بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كانی تایبه‌تمه‌ند یان بۆ بینین و ئاگاداربوون یان ئاماده‌بوونی سیمینار یان كۆبوونه‌وه یان كۆنگره‌كان یان ئه‌لقه‌كانی خوێندن كه په‌یوه‌سته به سروشتی كاره‌كانیان به‌پێی ڕێنماییه‌كانی به‌ركار . سیازده‌م: گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ تاك و لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و پڕكردنه‌وه وه‌به‌رهێنانی فه‌رمانه‌كانی هونه‌ری یان به‌كارخستن هه‌روه‌ها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌ی هونه‌ری یان به‌كارخستنی كارگێڕی كه پڕۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی توانا‌و به‌جێهێنانی ده‌زگاو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم پێویستیان پێی هه‌یه، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر هه‌روه‌ها گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ تاك ولایه‌نه‌كانی بیانی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوای به‌ده‌ستخستنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. چوارده‌م: گرێبه‌ستان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یان كاتی له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و ڕاوێژكاران دوای به ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر. پازده‌م: ڕه‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر كڕینی كه‌ره‌سته‌كانی یه‌ده‌گی له‌ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه پێویسته بۆ به‌رده‌وامبوونی كاری ده‌زگاو به‌كارخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی. شازده‌م: گرێبه‌ستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند بۆ پشكنین و پاراستنی ڕێكخه‌ره‌كانی له پڕۆسه‌كانی گه‌یاندن و ڕوانگه‌كانی ئاسمانی (رادار) و فڕۆكه‌وانی ئاسمانی و پڕۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی به‌كار دێت و به‌پێی پێوانه‌كانی نێو ده‌وله‌تی و ناوخۆیی. حه‌ڤده‌م: ده‌ست نیشانكردن و وه‌رگرتنی ڕه‌سم و كرێیه‌كان له‌بڕی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به فڕۆكه‌و ڕێبواران و كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كرێ، به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و پێوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌و شێوه‌یه‌ی په‌سندی ده‌كه‌ن، بۆ هاندانی گه‌شه‌سه‌ندنی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا. هه‌ژده‌م: وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی پێویست بۆ دابینكردنی سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی ئاسمانی تایبه‌ت به كۆسپی دامه‌زراوه‌كان یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ دایبمه‌زرێن له‌چوارده‌وری فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و دامه‌زراوی ئامێره‌كانی فڕۆكه‌وانی،و لابردن و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رپاكردن یان بنیاتنانی هه‌ر كۆسپێك كه مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی ئاسمانی دروست بكات، و به‌پێی مافه‌كانی هاوشانی ئاسمانی و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كۆسپه‌كان به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق بڕواته ڕێوه. نۆزده‌م: دابین كردنی پێداویستیه زه‌رووریه‌كان له ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و ڕێكخه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ئاسایشی فڕۆكه‌خانه و فڕۆكه‌كان به جۆرێك له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی گونجاو بێت له جێبه‌جێ كردنی پێڕه‌وی تایبه‌ت به ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌و فڕۆكه‌كان. بیسته‌م: وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی به‌رایی سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوی فڕۆكه‌كان كه‌له فڕۆكه‌خانه‌كان یان له ده‌ره‌وه‌یان ڕووده‌ده‌ن، تاوه‌كو لێژنه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند ده‌گه‌نه‌جێ و هاوكاریكردن و به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵیاندا له به‌كۆتاهێنانی پڕۆسه‌كانی لێكۆڵینه‌وه. بیست و یه‌كه‌م: بنیاتنانی فه‌رمانگه‌كانی (كه‌ڕه‌نتینه_قوڕمتێنه) و كشتوكاڵ له فڕۆكه‌خانه‌كان و چاودێری كردنی پیاده‌كردنی بۆ ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی. بیست و دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بسپێرێ.