مادده‌ی ده‌یه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامده‌دا: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگاو سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگا ده‌كات. دووه‌م: نوێنه‌رایه‌تیكردنی ده‌زگا له كۆبوونه‌وه‌و كۆنگره‌و سیمینار‌و ئه‌ڵقه‌كانی خوێندنی تایبه‌تمه‌ند له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر. سێیه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌زگا له‌به‌رده‌م دادگا‌و فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار. چواره‌م: ئیمزاكردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی له ده‌زگاوه ده‌رده‌چێ. پێنجه‌م: ره‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر سه‌رفكردنی بڕه پاره‌كان به‌پێی ڕێنمایی و یاساكانی به‌ركار. شه‌شه‌م: ئیمزاكردنی هه‌موو گرێبه‌سته‌كانیپه‌یوه‌ندیدار به ده‌زگا دوای به ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندیه‌كانی ئوسولی. حه‌وته‌م: دامه‌زراندنی لیژنه‌كانی هونه‌ری و به كارخستن و كارگێڕی و دارایی و یاسایی و ئاسایشی و هه‌رلێژنه‌یه‌كی دیكه كه به‌پێی پێداویستیه‌كانی كار به پێویستی بزانێ. هه‌شته‌م: ئیفاد كردنی فه‌رمانبه‌ران دوای به ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند. نۆیه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆكی ده‌زگاوبه‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان بسپێرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌ركه‌كانیان وه‌كو پێویست به جێبهَنن.
الموضوع: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ده‌زگا,نوێنه‌رایه‌تیكردنی ده‌زگا,ئیمزاكردنی نووسراوان,ره‌زامه‌ندی نواندن,دامه‌زراندنی لیژنه‌كانی هونه‌ری,ئیفاد كردنی فه‌رمانبه‌ران,سپێراندنی ئه‌ركه‌كان