مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: به‌به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی تایبه‌تمه‌ندی دیكه ده‌زگا چاودێری راده‌ی پابه‌ندبوون به‌به‌رزه‌فتكاری و رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق دایده‌نێ، ده‌كات، و وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی به‌پێویستی ده‌زانێ بۆ پاراستنی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌كانی سه‌ر به‌ون، و مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كان و یارمه‌تیه‌كانی فرۆكه‌وانی، و بۆی هه‌یه له پێناو ئه‌وانه‌دا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامبدات: یه‌كه‌م: كۆت خستنه به‌رده‌م و قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه ناوی تاكه‌كان بۆ هه‌ندێ شوێنی فرۆكه‌خانه. دووه‌م: دڵنیابوون له‌كه‌سایه‌تی ئه‌و تاكانه‌و ئه‌و نه‌فه‌ر هه‌ڵگرانه‌ی ده‌چنه ناو فرۆكه‌خانه و چاودێریكردنیان و به‌ده‌نگ هێنانی هه‌ركه‌سێك گومانی لێ بكرێ و ئه‌گه‌ر پێویست بكات بپشكندرێ. سێیه‌م: پشكنینی هه‌ر نه‌فه‌رێك گومانی ئه‌وه‌ی لێ بكرێ كه چه‌ك یان ماده‌یه‌ك توانای سووتانی هه‌یه، وه هه‌ڵیگرتووه، یان هه‌رماده‌یه‌كی دیكه ده‌توانرێ بۆ كاری تێكده‌رانه یان توند‌و تیژی یان هه‌ره‌شه‌كردن به‌كاربێت له‌كاتی گه‌شته‌كه‌دا.
الموضوع: به‌به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی تایبه‌تمه‌ندی دیكه,كۆت خستنه به‌رده‌م و قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه ناوی تاكه‌كان بۆ هه‌ندێ شوێنی فرۆكه‌خانه,دڵنیابوون له‌كه‌سایه‌تی ئه‌و تاكانه‌و ئه‌و نه‌فه‌ر هه‌ڵگرانه‌ی ده‌چنه ناو فرۆكه‌خانه,پشكنینی هه‌ر نه‌فه‌رێك گومانی ئه‌وه‌ی لێ بكرێ كه چه‌ك یان ماده‌یه‌ك توانای سووتانی هه‌یه