مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌زگا ئه‌م ئه‌رك و ئیشانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: په‌ره‌پێدانی ناوه‌ندی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌جۆرێك سه‌لامه‌تی و ئاسایشی فرۆكه‌كانی مسۆگه‌ر بكات. دووه‌م: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی دیاریكراوه‌كانی خواره‌وه بۆ فرۆكه‌كانی كارا له شوێنی مانۆڕكردن و ئاسمانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم: 1- خزمه‌تگوزاری چاودێری كردنی فرۆكه‌خانه (AERODROME CONTROL SERVICE) به‌وبڕوایه‌ی به‌شێكه له خزمه‌تگوزاریه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی (AIR TRAFFIC CONTROL SERVICE) 2- خزمه‌تگوزاری زانیاریه‌كانی گه‌شت (FLIGHT INFORMATION SERVICE) 3- خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه (ALERTING SERVICE) سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی چاودێریكردنی سه‌رزه‌وی (GROUND CONTROL) بۆ فرۆكه‌و نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌كان و كه‌سانی كرێكار له گۆره‌پانی وه‌ستانی فرۆكه‌كان. چواره‌م: هاندانی وه به‌رهیبَنان له خزمه‌تگه‌زاریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا. پێنجه‌م: توێژینه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌و تۆماركردنیان و دانانی پلانه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا. شه‌شه‌م: دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی شارستانی له هه‌رێمدا به پێی یاسا‌و پێڕه‌وورێنماییه‌كانی ناوخۆ‌و نێوده‌وله‌تی تایبه‌ت به كاروباری فرۆكه‌وانیی شارستانی. حه‌وته‌م: به‌كارخستنی به توانای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمدا و هێنانه‌دی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی گونجاو له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ناوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تی. هه‌شته‌م: پێشنیازكردنی پلان و سیاسه‌ته‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا. نۆیه‌م: ئاماده‌كردن و راهێنان و په‌ره‌پێدانی هێزی كارگه‌ر له‌مه‌یدانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. ده‌یه‌م: رێكخستن وبه‌رێوه‌بردنی كه‌ش و هه‌واوسه‌رپه‌رشتیكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاریه‌كانی پێویست بۆ جولانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌وانی ئاسمانی وه‌كو گه‌یاندنه‌كان و چاودێریكردنی ئاسمانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عیراقه‌وه پێی دراوه. یازده‌م: رێكخستنی پرۆسه‌كانی به‌رێوه‌بردنی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی ره‌وانه‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و ڕێك و پێك به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق پێی دراوه. دوازده‌م: پێشنیاركردنی دامه‌زراندنء ئاماده‌كردنی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی له هه‌رێمداو سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌كانی كارگێڕیء به‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنانی. سیازده‌م: مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی هاوشانی (ارتفاق) ئاسمانی له ئاسمانء فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. چوارده‌م: دابینكردنی بیناو موڵكء ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌و وێستگه‌ء مناره‌كانی به‌ته‌ل و بێته‌ل بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم. پازده‌م: پشكنینی فرۆكه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنیان له فڕین، یان گلدانه‌وه‌ی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی پێیه‌وه هه‌بێت به‌پێی هه‌بوونی پێداویستیه‌كانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كه و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم پێی دراوه. شازده‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناوخۆیی تایبه‌تمه‌ند بۆ دانانی به‌رزه‌فتكاری و ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی كه به‌پێویستی ده‌زانێ بۆ پاراستنی ئاسایش له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌كان و یارمه‌تیدانی فرۆكه‌وانی (كه‌شتیه‌وانی)و ڕێكخستنی گه‌یاندن و په‌ی پێ بردنی ئاسمانی (ڕادار)، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم پێی دراوه. حه‌ڤده‌م: سه‌رپه‌رشتیكردن به‌سه‌ركاروباره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی شارستانی له ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و چاودێریكردنی پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به‌به‌رزه‌فتكاری و ڕێڕه‌وو ڕێنماییه‌كانی به‌ركار به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق پێی دراوه. هه‌ژده‌م: گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بۆ به‌كارخستن و به‌ڕێوه‌بردنی فرۆكه‌خانه‌كان یان بنیاتنان و به‌كرێدانی باڵه‌خانه‌و عه‌مبارو شوێنه‌كانی ئازاد‌و گۆڕه‌پانه‌كان. نۆزده‌م: مۆڵه‌تدانء ڕێگه‌پێدانی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی و بریكاره‌كانی كۆمپانیا فرۆكه‌وانیه‌كانی له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن و چاودێریكردنی كاره‌كانیان بۆ مسۆگه‌ر كردنی پابه‌ندبوونیان به‌مه‌رجه‌كانی ڕێگه‌پێدان به‌پێی ڕێڕه‌وه‌كانی پشت پێ به‌ستراو. بیسته‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی:- 1- ئه‌نجامدانی كاری به‌دوادا گه‌ڕان و به‌هانا هاتنی ئه‌و فڕۆكانه‌ی له‌ناو سنوری هه‌رێمدا پێویستیان پێی هه‌یه. 2- رێگه دان به فێربوون راهێنان له سه‌ر فرۆكه‌وانی و كاره‌كانی ئاسمانی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا. 3- ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كانی فێركردن و راهێنان له جۆره‌ها مه‌یدانه‌كانی فرۆكه‌وانی شارستانی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا و له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی خول و ئه‌لقه‌كانی خوێندن و كۆنگره‌كان. 4- دانانی ڕێساكانی ئاسمانی و پێڕه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به فڕینی فڕۆكه‌كان و فڕۆكه‌وانی ئاسمانی و پاراستنی كه‌سان و سامانی گشتی و تایبه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی و ڕێگای به‌كارهێنانی پانتاییی ئاسمان له‌ناو سنووری هه‌رێمدا. 5- په‌یوه‌ندیكردن به ڕێكخراو‌و ده‌سته‌كانی نێو ده‌وله‌تی و هه‌رێمایه‌تیی تایبه‌تمه‌ند له مه‌یدانه‌كانی فڕۆكه‌وانی شارستانی. 6- ده‌ركردنی ڕێگه پێدانی تایبه‌ت به گه‌شته‌كانی ڕێكخراو‌و به ڕێكه‌وتی بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی شارستانی ناوخۆ و بیانی كه ئاسمان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌كارده‌هێنن و تۆماركردنی ئه‌و ڕێپێدانانه. 7- ده‌ركردن و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانی كارایی پیشه‌كانیان بۆ كارمه‌ندان له‌هه‌ندێ پیشه‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی له هه‌رێمدا،وتۆماركردنی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌و چاودێری كردنی پرۆسه‌كانی نوێكردنه‌وه‌یان به‌پێی به‌رزه‌فتكاری و ڕێنماییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی. 8- تۆماركردنی فڕۆكه‌كانی شارستانی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمپانیاكانی نیشتمانی سه‌ر به هه‌رێم و ئه‌و ڕێپێدانانه‌ی په‌یوه‌سته به سه‌لامه‌تی به‌كارخستن و پاراستنی و تۆماركردنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لێیه‌وه په‌یدا ده‌بن. بیست و یه‌كه‌م: به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به گرێدانی ڕێككه‌وتنه‌كانی دووانه‌و به كۆمه‌ڵ بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی فڕۆكه‌وانی شارستانی له ده‌وله‌ته‌كانی دیكه‌وه، وتۆماركردنی ئه‌نجامه‌كانی لێیه‌وه په‌یدا ده‌بن، به جۆرێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی فڕۆكه‌وانی شارستانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بگه‌یه‌نێ. بیست و دووه‌م: مسۆگه‌ر كردنی مافه‌كانی ڕێبواران و گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی ناوخۆیی و نێو ده‌وله‌تی. بیست و سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتیكردنی بنیاتنان و پاراستنی هه‌موو شوێنه‌كانی (المرافق) كه خزمه‌ت به جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێ. بیست و چواره‌م: رێكخستنی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له هه‌رێمدا. بیست و پێنجه‌م: ئاڵ و گۆڕكردنی شاره‌زایه‌تی و زانیاریه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی ده‌وڵه‌تانی دیكه. بیست و شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی ده‌رخسته‌كان و نه‌خشه‌سازیه‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی شوێنه نوێیه‌كانی (المرافق الجدیده) خزمه‌ت به جوڵانه‌وه‌ی ئاسمانی له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێ. بیست و حه‌وته‌م: دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی هونه‌ری و وه‌گه‌ڕخستن و كارگێڕی مرۆیی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.
الموضوع: په‌ره‌پێدانی ناوه‌ندی فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی,پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی جولانه‌وه‌ی ئاسمانی,پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی چاودێریكردنی سه‌رزه‌وی,دابینكردنی سه‌لامه‌تی فرۆكه‌وانی شارستانی,پێشنیازكردنی پلان و سیاسه‌ته‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی