أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و هه‌ژده‌م:
مادده‌ی سی و هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه یاسا ده‌قی له‌سه‌ر بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له (1.000.000) یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك: 1- به نیازخراپی زانیاری یان داتا یان راپۆڕت به پێچه‌وانه‌ی ڕاستی ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی كه‌سێك پێشكه‌ش بكات به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌زۆره‌كی ده‌سبه‌سه‌ر بكرێت وه‌ك نه‌خۆشێكی ده‌روونی یان به ئامانجی كۆتاییهێنانی ده‌سبه‌سه‌رییه‌كه‌ی، یان لێبووردنی له به‌رپرسیارێتی تاوانكاریی چ به شێوه‌یه‌كی ته‌واو یان به‌شه‌كیی. 2- ئه‌و پابه‌ندییه‌ی له مادده‌ی (31)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه پێشێل بكات. دووه‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه: 1- هه‌ر پزیشكێك به ئه‌نقه‌ست له ڕاپۆڕته‌كه‌ی شتێك بسه‌لمێنێت كه‌وا پێچه‌وانه‌ی ڕاستی بێت ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی یان ژیریی كه‌سێك به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بیخه‌نه دامه‌زراوه‌كان یان لێی بهێننه‌ده‌ره‌وه یان به ئامانجی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو یان به‌شه‌كیی له به‌رپرسیارێتی تاوانكاریی بیبوورن. 2- هه‌ر یه‌كێك كه‌سێك به سیفه‌تی تووشبوونی به یه‌كێك له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان یان ژیرییه‌كان له شوێنێك ده‌سبه‌سه‌ر بكات یان به ئه‌نقه‌ست ببێته هۆی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی له شوێنێك جگه له‌و شوێنانه‌ی یان ئه‌وا حاڵه‌تانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.
مادده‌ی چله‌م:
مادده‌ی چله‌م: سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی حوكمێك له حوكمه‌كانی مادده‌كانی (9، 10، 21، 22، 24، 35)ی ئه‌م یاسایه بكات.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك نهێنیێك له نهێنیه‌كانی نه‌خۆشی ده‌روونی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئاشكرا بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵبستێت به ئه‌نقه‌ست یان به بێباكیه‌كی گه‌وره به پێدانی ده‌رمانێك به نه‌خۆش به‌بێ رێنمایی پزیشكی پسپۆڕ یان به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.
مادده‌ی چل و سێیه‌م:
مادده‌ی چل و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری ته‌ندروستی رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: پزیشكی ناپسپۆڕ له پزیشكیی ده‌روونی بۆی هه‌یه نه‌خۆشی ده‌روونی به‌بێ ویستی خۆی ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی بكات له كاتی بوونی نیشانه‌ی ڕوون كه‌وا به‌ڵگه بدات له‌سه‌ر بوونی شله‌ژانێكی ده‌روونیی سه‌خت، بۆ ماوه‌یه‌ك له (48) كاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌كات تاوه‌كو هه‌ڵسه‌نگاندنی باره‌كه‌ی بۆ بكرێت و ئه‌ویش له‌سه‌ر داواكاریێكی نووسراو ده‌بێت كه پێشكه‌شی لایه‌نه‌ی چاره‌سه‌ركار ده‌كرێت و له‌م میانه‌دا ده‌خرێته به‌رده‌م پزیشكی پسپۆڕ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ده‌كرێت له حاڵه‌تی زه‌ڕوڕه‌تدا چاره‌سه‌ری بدرێته نه‌خۆشی ده‌روونی به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه پێویست بێت بۆ رێگه‌گرتن له ڕوودانی تێكچوونێكی نزیك بۆ باری ده‌روونی یان جه‌سته‌یی نه‌خۆش كه ده‌بێته مایه‌ی تووشبوونی ژیانی یان ته‌ندروستی نه‌خۆش یان ژیان یان ته‌ندروستی كه‌سانی تر بۆ مه‌ترسیێكی زلی نزیك به‌مه‌رجێك ماوه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كه له (72) حه‌فتاو دوو كاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: كه‌سوكاری ئه‌و نه‌خۆشه‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (28)ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه پابه‌ند ده‌بن به‌وه‌ی بیخه‌نه به‌رده‌م یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ریی پسپۆڕ بۆ پشكنینی به شێوه‌یه‌كی خولیی كه‌وا پزیشكی چاره‌سه‌ركار بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: به‌رێوه‌بردنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێت به‌پێی مۆڵه‌تێك ده‌بێت كه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه ده‌رده‌كرێت به مه‌رجێك له تۆماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی ده‌روونی تۆمار بكرێت به‌پێی ئه‌و مه‌رج و رێكارانه‌ی ئه‌نجومه‌ن دیاریان ده‌كات. دووه‌م: مه‌رج و رێكاره‌كانی به‌خشین و نوێكردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به رێنماریی دیاری ده‌كرێن كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشه‌ی حوكمه‌كانی هه‌ردوو بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) و(دووه‌م)ی مادده‌ی نۆیه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له نه‌خۆشخانه ڕابكات ئه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی بۆیان هه‌یه پشت به پۆلیس ببه‌ستن بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: مافی هه‌موو نه‌خۆشێكی ده‌روونیه كه ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی ته‌واوكردبێت به ویستی خۆی داوای چوونه‌ژووره‌وه‌ی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی بكات، هه‌روه‌ها مافی هه‌یه له هه‌ر كاتێك بێت داوای لێ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی بكات، وه پزیشكی به‌رپرس بۆی هه‌یه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات، ته‌نها ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی به‌سه‌ردا بسه‌پێت ئه‌وا ئه‌و رێكارانه‌ی له‌م بواره‌دا بڕیاردراوه ده‌گرترێنه‌به‌ر، وه له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا كه‌سوكاری نه‌خۆش ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردا ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی بۆی هه‌یه له ماوه‌ی دانانه‌كه تانه بدات له بڕیاری چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كه‌ی یان به‌رده‌وامبوونی یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: ناكرێت بۆ كه‌س جگه له تاكه‌كانی تیمی چاره‌سه‌ركار یان ئه‌وانه‌ی تۆماره پزیشكیه‌كان رێكده‌خه‌ن بڕواننه به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به نه‌خۆش، هه‌روه‌ها ناكرێت كۆپیێكی لێ ده‌ربهێنرێت ته‌نها به مۆڵه‌تی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی پارێزگایه‌كه‌وه نه‌بێت.
مادده‌ی سی و نۆزده‌م:
مادده‌ی سی و نۆزده‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له سێ سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك: یه‌كه‌م: به ئه‌نقه‌ست توانا بداته كه‌سێكی ملكه‌چ بۆ رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بۆ ڕاكردن یان یارمه‌تی بدات له‌سه‌ر ڕاكردن یان به‌خۆی یان به هۆی كه‌سانی تره‌وه بیشارێته‌وه له‌گه‌ڵ پێزانینی. دووه‌م: بوو به رێگر له‌به‌رده‌م هه‌ڵسانی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له ئه‌نجامدانی پشكنین به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێدانی زانیاری كه‌وا لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی یان پشكنه‌ره‌كان له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان پێویستیان پێیه یان زانیاری پێچه‌وانه‌ی ڕاستی پێدان له‌گه‌ڵ پێزانینی.
مادده‌ی چل و دووه‌م:
مادده‌ی چل و دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی حوكمه‌كانی مادده‌ی (37)ی ئه‌م یاسایه بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك له سێ سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.
مادده‌ی چل و چوارده‌م:
مادده‌ی چل و چوارده‌م: كار به هیچ ده‌قێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.