مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك نهێنیێك له نهێنیه‌كانی نه‌خۆشی ده‌روونی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئاشكرا بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵبستێت به ئه‌نقه‌ست یان به بێباكیه‌كی گه‌وره به پێدانی ده‌رمانێك به نه‌خۆش به‌بێ رێنمایی پزیشكی پسپۆڕ یان به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.
الموضوع: سزا به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت,به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت