مادده‌ی سی و هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه یاسا ده‌قی له‌سه‌ر بكات ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له (1.000.000) یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك: 1- به نیازخراپی زانیاری یان داتا یان راپۆڕت به پێچه‌وانه‌ی ڕاستی ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی كه‌سێك پێشكه‌ش بكات به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌زۆره‌كی ده‌سبه‌سه‌ر بكرێت وه‌ك نه‌خۆشێكی ده‌روونی یان به ئامانجی كۆتاییهێنانی ده‌سبه‌سه‌رییه‌كه‌ی، یان لێبووردنی له به‌رپرسیارێتی تاوانكاریی چ به شێوه‌یه‌كی ته‌واو یان به‌شه‌كیی. 2- ئه‌و پابه‌ندییه‌ی له مادده‌ی (31)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه پێشێل بكات. دووه‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه: 1- هه‌ر پزیشكێك به ئه‌نقه‌ست له ڕاپۆڕته‌كه‌ی شتێك بسه‌لمێنێت كه‌وا پێچه‌وانه‌ی ڕاستی بێت ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی یان ژیریی كه‌سێك به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بیخه‌نه دامه‌زراوه‌كان یان لێی بهێننه‌ده‌ره‌وه یان به ئامانجی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو یان به‌شه‌كیی له به‌رپرسیارێتی تاوانكاریی بیبوورن. 2- هه‌ر یه‌كێك كه‌سێك به سیفه‌تی تووشبوونی به یه‌كێك له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان یان ژیرییه‌كان له شوێنێك ده‌سبه‌سه‌ر بكات یان به ئه‌نقه‌ست ببێته هۆی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی له شوێنێك جگه له‌و شوێنانه‌ی یان ئه‌وا حاڵه‌تانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.
الموضوع: پێشێل نه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر,سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت,پزیشكێك به ئه‌نقه‌ست له ڕاپۆڕته‌كه‌ی شتێك بسه‌لمێنێت,كه‌سێك به سیفه‌تی تووشبوونی به یه‌كێك له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان