مادده‌ی سی و نۆزده‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له سێ سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك: یه‌كه‌م: به ئه‌نقه‌ست توانا بداته كه‌سێكی ملكه‌چ بۆ رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بۆ ڕاكردن یان یارمه‌تی بدات له‌سه‌ر ڕاكردن یان به‌خۆی یان به هۆی كه‌سانی تره‌وه بیشارێته‌وه له‌گه‌ڵ پێزانینی. دووه‌م: بوو به رێگر له‌به‌رده‌م هه‌ڵسانی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له ئه‌نجامدانی پشكنین به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێدانی زانیاری كه‌وا لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی یان پشكنه‌ره‌كان له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان پێویستیان پێیه یان زانیاری پێچه‌وانه‌ی ڕاستی پێدان له‌گه‌ڵ پێزانینی.
الموضوع: به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت,غەرامه‌یه‌ك له سێ سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت,رێگر له‌به‌رده‌م هه‌ڵسانی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی,ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێدانی زانیاری كه‌وا لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی