أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: له‌و حاڵه‌تانه‌ی ناتوانرێت تیایدا نه‌خۆشه‌كه بهێنرێت له‌به‌ر خۆگرتنی، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێك له خزمه پله یه‌ك یان دوو یان هه‌ر لایه‌نێكی فه‌رمی تایبه‌تمه‌ند بابه‌ته‌كه بخاته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌ركردنی بڕیار بۆ ئینتیداب كردنی یه‌كێك له پزیشكه ده‌روونیه‌كان به مه‌به‌ستی پشكنینی باری نه‌خۆشه‌كه‌و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ باره‌كه‌ی پێویستی به چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی بۆ دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی هه‌یه یان نا و دادوه‌ری ناوبراو بۆی هه‌یه فه‌رمان بدات به گواستنه‌وه‌ی بۆ یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی گشتی بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌گه‌ر پزیشكه ده‌روونیه‌كه بڕیاری دا كه‌وا نه‌خۆشه‌كه پێویستی بۆ هه‌یه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس بۆی هه‌یه پاڵپشت به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ده‌روونی هۆدار رێگه له نه‌خۆشی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه بگرێت له به‌جێهێشتنی دامه‌زراوه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (72) كاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌كات له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر بینی كه‌وا چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌گه‌رێكی ڕاسته‌قینه بۆ ڕوودانی ئازارێكی كتوپڕ یان نزیك له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی كه‌سانی تر، دێنێته ئاراوه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر بینی توانای چاودێریكردنی خۆی نیه به هۆی جۆر یان سه‌ختی نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كه‌یه‌وه. وه له هه‌ردوو حاڵه‌تی باسكراودا پزیشك بۆی نییه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ چاره‌سه‌ریێك بداته نه‌خۆشه‌كه جگه له چاره‌سه‌ریی فریاكه‌وتن نه‌بێت. وه پێویسته بۆ ملكه‌چكردنی بۆ سیسته‌می چوونه‌ژووره‌وه‌ی نائاره‌زوومه‌ندانه به‌پێی حوكمه‌كانی مادده (14)ی ئه‌م یاسایه، لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا ئاگادار بكرێته‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی سه‌ربه‌خۆی بۆ ئه‌نجام بدرێت و ده‌كرێت ماوه‌ی ئاماژه پێكراو درێژبكرێته‌وه به مه‌رجێك له (7) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و پاساوانه‌ی له‌م مادده‌یه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه به‌رده‌وام بن و له توانادا نه‌بێت له ماوه‌ی سێ رۆژی یه‌كه‌می رێگه‌گرتن له چوونه‌ده‌ره‌وه له دامه‌زراوه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی سه‌ربه‌خۆی بۆ ئه‌نجام بدرێت، به مه‌رجێك لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه ئاگادار بكرێته‌وه له‌و هۆیانه‌ی كه‌وا بوونه‌ته هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سبه‌سه‌رداگرتنه‌كه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: هه‌ر یه‌ك له دایك و باوك یان پێسپێردراو یان ڕاستكار بۆیان هه‌یه داواكاری پشكنینی نه‌خۆشی ده‌روونی كه‌ملێهاته پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، به مه‌رجێك راوێژ بكرێت به پسپۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له‌م دامه‌زراوه له‌باره‌ی ئه‌م داواكارییه‌و له ماوه‌ی دوو رۆژی کارکردن له رێكه‌وتی چوونه‌ژووره‌وه لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه ئاگادار بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له دایك و باوك یان پێسپێردراو یان ڕاستكار بۆیان هه‌یه له هه‌ر كاتێكدا داواكاری چوونه‌ده‌ره‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن ته‌نها ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی ده‌سبه‌سه‌ری زۆره‌كی به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌دا بسه‌پێت ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و رێكارانه‌ی له‌م بواره‌دا بڕیاردراون ده‌گرترێنه‌به‌ر.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: نابێت هیچ كه‌سێك به زۆره‌كی بۆ چاره‌سه‌ری بخرێته یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندی پزیشكی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونییه‌وه نه‌بێت، ئه‌مه‌ش له كاتی بوونی نیشانه‌ی ڕوون كه به‌ڵگه بدات له‌سه‌ر بوونی نه‌خۆشیێكی ده‌روونی سه‌خت كه‌وا چاره‌سه‌ركردنی پێویست به چوونه‌ژووره‌وه‌ی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی ده‌كات ئه‌ویش له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه: 1- ئه‌گه‌ری تێكچوونێكی سه‌خت و نزیك بۆ حاڵه‌تی ده‌روونیی. 2- ئه‌گه‌ر ئاكاره‌كانی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كه ببنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌و نزیك بۆ سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی كه‌سانی تر. له‌م دوو حاڵه‌ته‌شدا پێویسته نه‌خۆش چوونه‌ژووره‌وه‌ی دامه‌زراو بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی پێویست ڕه‌تبكاته‌وه به‌مه‌رجێك كه‌سوكارو به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوو لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا له بڕیاری چوونه‌ژووره‌وه‌ی به‌زۆره‌كی نه‌خۆش له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاگادار بكرێنه‌وه هاوپێچ له‌گه‌ڵ راپۆڕتێك كه هه‌ڵسه‌نگاندنی باره ته‌ندروستییه‌كه‌ی له‌خۆ بگرێت. دووه‌م: پزیشكی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی له نه‌خۆشخانه‌كانی دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان، بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر بینی حاڵه‌تی نه‌خۆشه ده‌روونیه‌كه ده‌بێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆی یان كه‌سانی تر، بڕیار بدات له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری داخراودا دابنرێت بۆ ماوه‌یه‌ك له (7) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات به مه‌رجێك له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌خۆشه‌كه بخرێته به‌رده‌م لێژنه‌یه‌كی پزیشكی پسپۆڕ بۆ مه‌زه‌نده‌كردنی باری نه‌خۆشییه‌كه‌ی. سێیه‌م: ئه‌و یه‌كه چاره‌سه‌رییه داخراوه‌ی ئامرازه‌كانی چاره‌سه‌ری خۆپارێزی و سڵه‌مێنه‌وه‌ی تێدایه گرتنه‌به‌ری رێكاری گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی له به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و بۆی هه‌یه پشت به پۆلیس ببه‌ستێت ئه‌وانیش له‌سه‌ریانه رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕ بینی كه‌وا نه‌خۆش مایه‌ی مه‌ترسیه بۆ سه‌ر خۆی یان كه‌سانی تر ئه‌وا بۆی هه‌یه راسپارده بكات به‌وه‌ی بخرێته یه‌كه‌یه‌كی پزیشكی چاره‌سه‌ركاریی داخراو بۆ ماوه‌یه‌ك زۆره‌كه‌ی (30) سی رۆژ ده‌بێت به مه‌رجێك راسپارده‌كه بخرێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند له ماوه‌ی (72) حه‌فتاو دوو كاتژمێر له ده‌ركردنی بڕیاری ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانانی بۆ چاره‌سه‌ركردن.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه بۆی هه‌یه ناوه به ناوه مۆڵه‌ت بدات به هه‌ر یه‌كێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی له ڕووی ده‌روونیه‌وه سه‌قامگیرن بۆ به‌سه‌ربردنی ماوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه له (48) چل و هه‌شت كاتژمێر تێپه‌ڕنه‌كات له ژێر چاودێریێكی ته‌واوو به به‌ڵێننامه‌ی كه‌سوكاری كه‌وا ده‌یگه‌ڕێننه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م رێكاره ببێته به‌شێك له چاره‌سه‌ركردنی پاڵپشت به راسپارده‌ی پزیشكی پسپۆڕی چاره‌سه‌ركار.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: له حاڵه‌تی بوونی توانای ژیریی نه‌خۆش بۆ تێگه‌یشتن و پێزانینی ئه‌و رێكار‌و زانیاریانه‌ی پێشكه‌شی كراون و گرتنه‌به‌ری بڕیارێكی پشتبه‌ستراو به‌م پێ‌زانین و گوزارشت لێكردنی به گوزارشتێكی دروست ئه‌وا پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس پابه‌ند ده‌بێت به پێنه‌دانی هیچ چاره‌سه‌ریێك بۆ نه‌خۆشی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی پێشوه‌خته‌ی بیناكراو له‌سه‌ر ویستێكی ئازاد، هه‌روه‌ها پابه‌ند ده‌بێت به تۆماركردنی پلانی چاره‌سه‌ریی پێشنیاركراو، و جێگیركردنی ڕه‌زامه‌ندی یان ناڕه‌زامه‌ندی نه‌خۆش له دۆسیه‌ی پزیشكی تایبه‌ت به‌خۆی. وه به‌رپرسیارێتی بڕیاردانی توانای ژیریی نه‌خۆش له‌سه‌ر پێدانی یان پێنه‌دانی ڕه‌زامه‌ندی راشكاوانه ده‌كه‌وێته سه‌ر پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس. وه له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا ئه‌ندامانی تیمی چاره‌سه‌ریی پابه‌ند ده‌بن به تۆماركردنی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی چاره‌سه‌ریی كه‌وا هه‌ر كامیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له دۆسیه‌ی نه‌خۆشه‌كه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: نابێت هیچ چاره‌سه‌ریێكی باری نه‌خۆشییه‌كه بدرێته نه‌خۆشی ده‌روونی، ئه‌م چاره‌سه‌رییه چ ده‌رمانیی بێت یان ده‌روونی یان ڕه‌فتاریی یان كاره‌بایی یان هه‌ر چاره‌سه‌ریێكی تر كه له پزیشكی ده‌روونیدا به‌كار دێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه به‌تێروته‌سه‌ل لێی ئاگادار بكرێته‌وه، وه لێ ئاگاداربوونی به‌تێروته‌سه‌ل پێویست ده‌كات نه‌خۆش سروشتی ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌و مه‌به‌ستی و ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی له‌وانه‌یه لێی بكه‌ونه‌وه‌و چاره‌سه‌رییه‌كانی جێگره‌وه‌ی تر بۆی بزانێت، وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی خۆی گرت له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی بڕیارداو بۆی ئه‌وا پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس مافی هه‌یه پابه‌ندی بكات به چاره‌سه‌رییه‌كه به‌مه‌رجێك پزیشكه‌كه رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بگرێته‌به‌ر پێش ده‌ستكردن به‌م كاره، وه پێویسته له‌سه‌ری به‌لای كه‌م دوو هه‌فته جارێك به‌دواداچوون بكات بۆ رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی، هه‌روه‌ها پێویسته دووباره چاو به‌م رێكارانه‌ی بخشێندرێنه‌وه له كاتی هه‌ڵسانی پزیشكی چاره‌سه‌ركار به ئه‌نجامدانی هه‌ر گۆڕانكاریێكی بنه‌ڕه‌تی له پلانی چاره‌سه‌ریی مۆڵه‌تدراو، وه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی تر ئه‌نجام بدرێت.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێت چاره‌سه‌ریی كاره‌بایی پێویست بۆ باری نه‌خۆشی ده‌روونی ئه‌نجام بدرێت ته‌نها له ژێر كاریگه‌ری سڕكارێكی گشتی و خاوكه‌ره‌وه‌ی ماسولكه‌كانه‌وه نه‌بێت، ئه‌گه‌ر باری ته‌ندروستی نه‌خۆش رێگه به‌مه بدات و پێویسته ڕه‌زامه‌ندی نووسراو له‌سه‌ر ئه‌مه وه‌ربگیرێت پاڵپشت به ویستێكی ئازاد و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی تێروته‌سه‌ل له سه‌ر سروشتی ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی، و ئه‌و ئاسه‌واره لاوه‌كیانه‌ی له‌وانه‌یه لێی بكه‌ونه‌وه، و چاره‌سه‌رییه جێگره‌وه‌كانی، وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی ملكه‌چ بۆ رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رییه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و پێویستیش بوو بۆ باره‌كه‌ی ئه‌وا پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی له لایه‌ن لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕه‌وه، به‌سه‌ری ده‌سه‌پێنرێت.