مادده‌ی بیسته‌م: له حاڵه‌تی بوونی توانای ژیریی نه‌خۆش بۆ تێگه‌یشتن و پێزانینی ئه‌و رێكار‌و زانیاریانه‌ی پێشكه‌شی كراون و گرتنه‌به‌ری بڕیارێكی پشتبه‌ستراو به‌م پێ‌زانین و گوزارشت لێكردنی به گوزارشتێكی دروست ئه‌وا پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس پابه‌ند ده‌بێت به پێنه‌دانی هیچ چاره‌سه‌ریێك بۆ نه‌خۆشی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی پێشوه‌خته‌ی بیناكراو له‌سه‌ر ویستێكی ئازاد، هه‌روه‌ها پابه‌ند ده‌بێت به تۆماركردنی پلانی چاره‌سه‌ریی پێشنیاركراو، و جێگیركردنی ڕه‌زامه‌ندی یان ناڕه‌زامه‌ندی نه‌خۆش له دۆسیه‌ی پزیشكی تایبه‌ت به‌خۆی. وه به‌رپرسیارێتی بڕیاردانی توانای ژیریی نه‌خۆش له‌سه‌ر پێدانی یان پێنه‌دانی ڕه‌زامه‌ندی راشكاوانه ده‌كه‌وێته سه‌ر پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس. وه له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا ئه‌ندامانی تیمی چاره‌سه‌ریی پابه‌ند ده‌بن به تۆماركردنی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی چاره‌سه‌ریی كه‌وا هه‌ر كامیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له دۆسیه‌ی نه‌خۆشه‌كه.
الموضوع: توانای ژیریی نه‌خۆش,پێزانینی رێكار‌و زانیاری,گوزارشت لێكردنی به گوزارشتێكی دروست,پابه‌ند به تۆماركردنی پلانی چاره‌سه‌ریی پێشنیاركراو,پابه‌ند به جێگیركردنی ڕه‌زامه‌ندی یان ناڕه‌زامه‌ندی نه‌خۆش